𝗮𝗻𝗱 𝘄𝗵𝗲𝗻 𝘆𝗼𝘂 𝗴𝗼 𝗮𝘄𝗮𝘆
𝗶 𝘀𝘁𝗶𝗹𝗹 𝘀𝗲𝗲 𝘆𝗼𝘂ఌ𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯
~~~~~~~~~~~
Stella's pov
" با بڕۆین "
ئەو بە تۆنێکی جێگی وتی من ھیچم نەوت سەرکەوتم دوای ئەوەی خۆشی سەرکەوت دەستی کرد بە لێخوڕین بێ دەنگیەکی تەواو بێزارکەر ھەبوو نەمدەزانی چی بکەم و چۆن خۆم سەرقاڵ بكەم لە ھەمووی زیاتر دەترسام پرسیار بکات تەنانەت ئێستا نازانم چۆن وەڵامیشی بدەمەوە
" بۆچی ڕۆشتیت؟ "
ئەو بێدەنگیەکی شکاند بەو شتەی کە
لێی دەترسام ھەر بەڕاستی نامەوێت قسە بکەم" وا پێویست بوو "
بە کورتی وەڵامیم دایەوە و ھەوڵمدا
دەنگم ئاسایی دەربخەم" وا پێویست بوو؟ "
ئەو بە شێوەیەک وتی وەک بڵێی گاڵتەی بە قسەکەم بێ بەڵام بە چ مافێک؟ ئەسڵەن ئەو چۆن ڕوی ھەیە لێم بپرسێ؟
" بۆچی وا ڕەفتار دەکەی کە ھیچ شتێک نازانی؟ "
ئەو بێدەنگ بوو ھیچی نەوت
" بێگومان ھەر بێدەنگ دەبیت بێدەنگ دەبیت ھەر وەک چۆن بێدەنگ بووی کاتێک وەڵامێکی دروست دەویست بۆ کارەکەت کە ھەرگیز لە یادم ناچێ "
دوبارە بێدەنگ بوو لە توڕەیدا چاوەکانم سوڕاند و لە جامەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد
" ھەموو شتێک وەک ئەوە نییە دە دەبینرێت و دەبیسرێت ھەروەھا کە دەوترێت! "
ئەو وتی و من سەرنجم دایە ئەو بەڵام ئەو ھێشتا سەرنجی لەسەر ڕێگاکە بوو قسەکەی وەک ئەوە بوو بیەوێ شتێک بڵێ
" بە ڕونی قسە بکە "
" کات ھەموو شتێک چارەسەر دەکات
گەر ڕاست بێت "من ئەوەندەی تر سەرلێشێواو بووم بۆچی بەم جۆرە قسە دەکات ئێستا؟ بەڕاستی شتێک ھەیە کە من نەیزانم؟
" وە پێویست بەو نزیکییە ناکات لەگەڵ ھاوڕێکانت "
بێگومان دەزانم کە مەبەستی دانتێیە
" ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە "
بە بێزاری وتم چونکە بەڕاستی ئەو بۆی نییە
چیتر خۆی لە ژیانی من ھەڵقوڕتێنێپێش ئەوەی وەڵام بداتەوە بە خێرایی سەری خۆمان نزم کرد بەھۆی تەقاندنی چەن فیشەکێک
تێیھۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و ھاتە خوارەوە منیش بە خێرایی لە دوای ئەو ھاتمە خوارەوە
" تێیھۆنگ چی ڕوی داوە چی بووە؟ "
" نازانم "
وتی کاتێک سەیری ئەو ناوەی دەکرد
YOU ARE READING
𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇
Romanceئەوەی لە چارەنووس نووسراوە ھەرگیز ناسڕێتەوە ئەو شتەی لە سەرەتاوە بۆ تۆ دانراوە بۆ تۆ ئەبێت. . . . . . . . . تەواوی مافی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە 𝐰𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲: _𝐬𝐭𝐫𝟒𝐰𝐛𝐞𝐫𝐫𝐢𝐞𝐬 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲: 𝐦𝐞 . . «𝐬𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞�...