𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟭

351 50 27
                                    

𝗻𝗼 𝘄𝗼𝗿𝗱𝘀 𝗰𝗮𝗻'𝘁 𝗲𝘅𝗽𝗹𝗮𝗶𝗻
𝘁𝗵𝗲 𝘄𝗮𝘆 𝗶𝗺 𝗺𝗶𝘀𝘀𝗶𝗻𝗴 𝘆𝗼𝘂シ

𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯

~~~~~~~~~~~

Author pov

تێیھۆنگ گەشتە ماڵەوە و خزمەتکارەکە دەرگاکەی بۆ کردەوە ڕۆشتە ژوری نانخواردنەکە بینی دایک و باوکی دانیشتوون دیارە چاوەڕێی ئەو بوون

" بەیانی باش "

تێیھۆنگ وتی و دانیشت لەگەڵیان

" بەخێربێیتەوە کوڕم دوێنێ شەو بۆچی نەگەڕایتەوە؟ لە کوێ بووی؟ "

" لە ئەپارتمانەکەی خۆم بووم "

دوای کەمێک بێدەنگی تێیھۆنگ وتی

" ئەوەی ویستت کردم ئەوان ئاگادار بکەرەوە بابە زوترین کات ئەم بابەتە تەواو بێ وە نامەوێ ھیچ ئاھەنگێک ساز بکەین تەنھا لە نێوان خۆمان بێ "

" تۆ بەڕاستی ڕازی بووی؟ "

خاتوون مارلین لە تێیھۆنگی پرسی

" بەڵێ "

" ئافەرەم کوڕەکەم "

بەڕێز کیم بە دڵخۆشییەوە وتی، ھاھ چەند جێگای دڵخۆشییە چونکە بەڵێنەکەی خۆی دەباتە سەر و شەرمەزار نابێ بەڵام ئەی ژیانی کوڕەکەی؟ بەڕاستی ھیچ بیری لەوە کردۆتەوە کە ئێستا کوڕەکەی لە چ حاڵێک دایە؟ بیری لەوە کردۆتەوە ئێستا ئەوی کردۆتە چ بارودۆخێکەوە؟ بیری لەوە کردۆتە دڵخۆشی کوڕەکەی لەناو بردووە؟ بیری لەوە کردۆتە کچێکی گەنجی تێک شکاندووە کە تەنھا پشتی بە کوڕەکەی ئەو بەستبوو؟

نا بێگومان نەخێر ھەندێک جار خەڵکی تەنھا بیر لەوە دەکەنەوە بارودۆخەکە چۆن بۆ ئەوان باش ھەڵدەسەنگێت جا گرنگ نییە کێ زیانی پێ دەگات و دڵتەنگ دەبێت پێی

خاتوو مارلین بە خەمباری لە تێیھۆنگی دەڕوانی ئەو لە ھەموو کەس باشتر دەزانێت کە تێیھۆنگ چەندێک ستێڵای خۆشدەویست بەڵام چی لە دەست دێ؟

" من پەیوەندی بە مامت و ئەوان دەکەم تا بە زوترین کات بێن "

تێیھۆنگ ھیچی تری نەوت و بەردەوام بوون لە نانخواردن دوای ئەوەی تەواو بووین ڕۆشت بۆ کۆمپانیا بێگومان گەر بتوانێت کار بکات بەھۆی زۆری بیرکردنەوە

After 2 days

تێیھۆنگ ئێستا لە فڕۆکەخانەیە تا پێشوازی لە ئەوان بکات، دوای کەمێک ئەوانی بینی بەرەو ڕویان چوو

" مامە بەخێربێی "

تێیھۆنگ وتی

" سوپاس کوڕەکەم "

" ئامۆژن وە ئاریوم ئێوەش بەخێربێن "

ئەوانیش وەڵامیان دایەوە

" جانتاکان بخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکە "

تێیھۆنگ بە پیاوەکانی وت

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now