𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟲

519 70 74
                                    

𝘆𝗼𝘂𝗿 𝗲𝘆𝗲𝘀 𝗮𝗿𝗲 𝗮 𝗱𝗲𝗲𝗽 𝘀𝗲𝗮 𝗮𝗻𝗱
𝗶 𝗱𝗼𝗻'𝘁 𝗸𝗻𝗼𝘄 𝘀𝘄𝗶𝗺𝗺𝗶𝗻𝗴🙇🏻‍♀️

𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯

~~~~~~~~~

" لەوە جوانترە کە پێشبینیم دەکرد! "

" زۆر دڵخۆشم کە بە دڵتە "

" بەڕاستی نایابە نرخەکەی چەندی کرد؟ "

" لێرە پارە نادرێ لای کاشێرەکە دەتوانیت پارەکە بدەیت "

" زۆر باشە سپاست دەکەم دوبارە، ماڵئاوا "

" ڕۆژێکی خۆش "

ئەو ڕۆشت پیاوەکەی دوێنێ مەبەستم، ھاتەوە تا کێکە ببات بەڕاستی من زۆر خۆم ماندوو کرد لەگەڵیدا، ھیوادارم دەزگیرانەکەشی بەدڵی بێت

" سڵاو "

دەنگێکی ناسراو منی لە بیرکردنەوەکانم دەرھێنا

" تێیھۆنگ؟ چۆنە ھاتووی؟ "

" کارم نەبوو حەزم کرد بتبینم "

" باشە من لە ئێستادا کارێکی وام نییە با بڕۆینە باخچەکەی دواوە "

" زۆر باشە "

" تۆ بڕۆ منیش ئێستا دێم "

ئەو ڕۆشت، منیش دوو قاوەم ئامادە کرد پاشان ڕۆشتمە لای ئەو قاوەکانم دانا و خۆشم دانیشتم بەرامبەری بەڵام ئەو بە سەیری سەیری دەکردم

" چی بووە؟ "

" ئێمە چەند دەبێت ھاوڕێین؟ "

" چەن مانگێک دەبێت بۆچی؟ "

" ئێمە چەن مانگێکە ھاوڕێین بەڵام تۆ تا ئێستا نازانی من ڕقم لە قاوەیە؟ "

ئەو بە تۆنێکی ئاسایی وتی کە من ھەستم بە گلەیی دەکرد تیایدا

" بەڕاست، بەڵام تۆ تا ئێستا ئەوەت پێم نەوتووە "

" بەڵام ھەر کاتێک بەیەکەوە ڕۆشتبینە دەرەوە یان لە شوێنێک بووبێتین من ھەرگیز نەمخواردووە تۆ تێبینی ئەمەت نەکردووە! "

" باشە تەواو داوای لێبوردن دەکەم ھەم ئێستا منیش لە تۆ بپرسم نازانی من حەزم لە چی نییە "

" سێو "

" چی؟ "

" تۆ حەزت لە سێو نییە "

من بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەوم کرد

" چۆن دەزانیت؟ من ھەرگیز پێتم نەوتووە کە حەزم لە سێو نییە "

" کاتێک ١ مانگ و ٨ ڕۆژ لە لەمەو پێش ڕۆشتینە دەرەوە وە دواتر ڕۆشتین بۆ لای فرۆشگا بچووکەکەی نزیک کێڵگەکە کە من سێوەکەم خوارد بەڵام تۆ ھیچ سێوێکت نەخوارد تەنانەت بە سەیرکردنت بۆ سێوەکان ئەوە ڕون بوو کە حەزی پێ ناکەی "

من چەن جار ڕۆشتمە حاڵەتی شۆکەوە یەکەمیان بۆ ئەوەی چۆن بە تەواوی بیری ماوە ئێمە کەی و چ ڕۆژێک چووینە دەرەوە وە چۆن تەنھا بە یەک جار و یەک سەرنج ئەوەی زانی کە من حەزم لە سێو نییە

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now