𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟵

534 72 23
                                    

𝗶 𝗻𝗲𝗲𝗱 𝗮 𝗵𝘂𝗴, 𝗻𝗼 𝗻𝗼
𝗶 𝗻𝗲𝗲𝗱 𝘆𝗼𝘂𝗿 𝗵𝘂𝗴:)💓

𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯

~~~~~~~~~~~~

Stella's pov

" بەڵێ بەڵێ ئەی نەم وت بەیانییە "

بۆ جار ھەزارەم ڤیکی ھەمان پرسیاری کرد سوێن
دەخۆم لە من بە پەرۆشترە

" ئای خوایە پیاوێکی چەند ڕۆمانسییە ئەو لە ھەموو شتێکدا لێھاتووە وە باسی خۆشەویستیەکەی ھەر ناکەم بەڵام شتێک ئێوە بۆچی ھاوسەرگیری ناکەن واتا ھیچ ھۆکارێک نییە تا چاوەڕێ بکەن "

" باشە ھیچ ڕێگرییەک نییە بەڵام جارێ بۆ ئەوە زۆر زووە "

" بۆچی زووە ئەوە ڕوونە کە یەکتان خۆشدەوێ کەواتە بۆچی وەستاون "

" ئێمە دڵنیاین لە خۆشەویستی یەکتری بەڵام ھێشتاش پێویستمان بە کاتە ڕاستگۆیانە تر من پێویستم پێیەتی چونکە گەر بە ئامادەیی تێیھۆنگ با ئەو شەوەی ببوین بە خۆشەویست بۆ بەیانی ھاوسەرگیریمان دەکرد "

" ھەر چۆنێک تۆ بیڵێیت ئەوەش ڕاستە، بێگومان ھاوسەرگیری شتێکی ئاسان نییە "

" ئاوا، ڤیکی دەمەوێت شتێک بپرسم گەر ئاسایی بێت "

" ھم گوێم لێیە "

" تۆ و جونگکووک واتا ھیچ شتێک ھەیە لە نێوانتان؟ "

ئەو دەموچاوی گۆڕا بە پرسیارەکەم و بە شڵەژانەوە
وەڵامی دامەوە

" ئێ ئ نا ئەوەت لە کوێ ھێنا من و جونکووک؟! "

" درۆم لەگەڵ مەکەو ڕاسگۆیانە پێم بڵێ ھەستت بۆی ھەیە؟ "

" ئاش ستێـڵا ئەمە چین ئەم پرسیارە سەیرانە؟ "

" سەیرکە گەر لێم بشاریتەوە لێت خۆش نابم من ھیچ شتێک لە تۆ ناشارمەوە بۆیە دەبێت تۆش ڕاسگۆ بیت و بەڕاستی وەڵامم بدەیتەوە "

"ئۆف لە دەست تۆ! ئێ باشە لە ڕاستییدا من پێی سەرسامم بەڵام نازانم ھەستم ھەیە بۆی یان نا من دەربارەی ھەستەکان ھیچ شتێک نازانم "

" ھیچ پەیوەندییەکتان ھەیە؟ "

" واتا ھەندێک جار قسە دەکەین جیا لە بابەتی کار
ئەوە بەڕێز و پیاوانەیە لەگەڵمدا وە من بە تەواوی کەسایەتی ئەوم
بە دڵە ئەو جۆرەی ڕەفتار دەکات یان قسە دەکات وە ئەو ڕوخسارێکی زۆر جوانی ھەیە ھەروەھا زەردەخەنە کەروێشکییەکەی ئاھ ئەوە زۆر دڵ بەرە "

ئەو بە تەواوی خەیاڵی ڕۆشتبوو گەمژە دەشڵێت
نازانم ھەستم بۆی ھەیە یان نا، بەڵام ناتوانم سەرزەنشتی بکەم
چونکە ئەو کات ھەمان ھەستم بۆ تێیھۆنگ ھەبوو وە نەشم
دەزانی کە بەڕاستی ھەستی خۆشەویستییە یان نا

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now