𝗮𝗻𝗱 𝗶𝗳 𝗺𝘆 𝘄𝗶𝘀𝗵𝗲𝘀 𝗰𝗮𝗺𝗲 𝘁𝗿𝘂𝗲
𝗶𝘁 𝘄𝗼𝘂𝗹𝗱'𝘃𝗲 𝗯𝗲𝗲𝗻 𝘆𝗼𝘂❥🧜🏻♀️𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯
~~~~~~~~~
وردە وردە چاوەکانی کردەوە بەھۆی ئەو دوکەڵە ژەھراویەی دەڕۆشتە ناو سییەکانی، سەیر دەورو بەری کرد کە ھەموو شوێنێک خەریک ڕوو پۆش دەبێت بە ئاگر
بە خێرایی سەیری تەنیشتی خۆی کرد بەڵام ئەوی نەبینی شڵەژاو نەیدەزانی چی بکات وە بەردەوام دەکۆکی و چاوەکانی سور ببونەوە دەیویست ڕێگا چارەیەک بدۆزێتەوە تا ڕزگاری بێت بەڵام ئاگرە زۆرەکە ڕێگای بە ھیچ شتێک نەدەدا وە ئەوەی زیاتر نیگەرانی دەکرد ستێـڵا لێرە لەوێ نەبوو، لە لایەک دڵخۆش بوو کە ئەو لێرە نییە و ھیچی بەسەر نایەت لە یەکی تر دەترسێت کەوا ئێستا لە کوێ و چۆن بێ
سەیری ئەوانەی دەکرد کە لەسەر مێزەکە لە ھۆش خۆیان چوون وە بێگومان کۆمەڵێکی تریشیان وەک ئەو بە ئاگا بوون و بە دوای شوێنێک دەگەڕان تا لێوەی ڕزگار بن، سەرنجی کەوتە سەر کارتێکی بچووک و ھەڵیگرتەوە و چاوەکانی لەسەر جێگیر
کرد تا بزانێ چی نووسراوە{ بەھۆی ئەو ھاتمەوە و گرێبەستم لەگەڵ کۆمپانیا نەفرەتییەکەی ئێوە کرد، لە سەرەتاوە بونت لەگەڵ ئەو ھەڵە بوو، دەبوو بتزانیبا ئەو تەنھا ھی منە خەمبارم بۆت بەڵام گەر چویتە بەھەشت دەتوانی لەوێوە سەیری بەختەوەریمان بکە }
تێیھۆنگ لە ھیچ شتێک تێنەدەگەشت مەبەستی چییە لەوە ئەوان لەگەڵ ستێـڵا چەن جارێکە یەکیان بینیووە چۆن بەم زووییە ئاشقی بووە؟ بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو لەوەی زریانێکی پڕ لە توڕەی لە ناخیدا ھەڵکا و ڕەحم بە ھیچ کەس نەکا لە لەناوبردنی
توند وەرقەی گوشی و چاوەکانی داخست لە توڕەیدا
" جاکی بێ نرخ تەنھا لێرە بێمە دەرەوە، دەبێت کارێکت پێ بکەم نزا بکەی بتکوژم "
بەڵام دەرچوون؟ ئەمە زۆر زەحمەتە بۆی ئاگرەکە چرکە بە چرکە زیاد دەکا و ئەو زیاتر ژەھراوی دەبێت بە دوکەڵەکە، چیتر ھێز لە ئەژنۆکانیدا نەمان و ھەموو شتێک ڕەش بوو
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
بە ناجێگیری ھەناسەی دەدا و ھەستی بەو قورساییە دەکرد کە لەسەر دەم و لوتی جێگیر کرابوو ھیچی نەدەبینی جگە لە سەقفێکی سپی نەبێت بە ھێواشی چاوەکانی سوڕاند تەواوی ئەو کەسانەی بینی کە خۆشی دەوێن جگە لە یەکێکیان نەبێت
" کوڕەکەم تۆ ھەستایتەوە "
خاتوو مارلین بە دڵخۆشی و خەمخۆریەوە وتی و بە خێرایی ئەوانەی تریش نزیک بوونەوە
" سپاس بۆ خوا دەزانیت کە چەن ترسام "
خاتوو مارلین دوبارە وتی" کوڕەکەم ئێمەت زۆر ترساند "
YOU ARE READING
𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇
Romanceئەوەی لە چارەنووس نووسراوە ھەرگیز ناسڕێتەوە ئەو شتەی لە سەرەتاوە بۆ تۆ دانراوە بۆ تۆ ئەبێت. . . . . . . . . تەواوی مافی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە 𝐰𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲: _𝐬𝐭𝐫𝟒𝐰𝐛𝐞𝐫𝐫𝐢𝐞𝐬 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲: 𝐦𝐞 . . «𝐬𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞�...