𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟱

531 80 63
                                    

𝗹𝗶𝗳𝗲 𝗴𝗼𝗲𝘀 𝗼𝗻🧚🏻‍♀️

𝗸𝘁𝗵𝘃<𝟯

~~~~~~~~~~

𝘁𝗮𝗲𝗵𝘆𝘂𝗻𝗴'𝘀 𝗽𝗼𝘃

ڕۆشتمە خوارەوە بۆ ھۆڵەکە

" دایکە خۆ وتم وا دێم بۆچی ئەوە..... "

نەمتوانی قسەکانم تەواو بکەم کاتێک چاوەکانم لەسەر ئەو
کەسە نیشتەوە کە ھیچ نامۆ نەبوو لام بەڵام چی دەکات
لێرە وە چۆن ئێرەی دۆزیەوە؟

" لە کۆتاییدا ھەستایت کوڕم دەزانیت ئەم کچە جوانەم لە کەیەوە چاوەڕێتە "

دایکم وتی کاتێک سەیری ئەوی کرد

" چۆن ھاتیت بۆ ئێرە "

" بۆچی دڵخۆش نیت بە ھاتنم "

" ئاھ قسەی بێ مانا "

بە بێزاری وتم چونکە ئەو گاڵتە دەکات

" باشە تەواو ھەر چۆن بێت چاکەتەکەتم ھێنایەوە دوێنێ بیرت چوو "

زەرفەکەی پێدام کە شێوەی زۆر جوان بوو

"  تەنانەت بۆ ئەمەش حەزت بە وردەکارییە! "

" ئەمە سروشتی منە "

" ستێـڵا کچەکەم مادام ھەر ھاتوویت نانی بەیانیمان لەگەڵ بخۆ "

" نا سپاس دەبێ بڕۆمە سەر کار "

" کێشە نابێت تێیھۆنگ دەتگەیەنێت تکایە داواکەم قبوڵ کە "

" بەڵام.. "

" دایکم ڕاست دەکات "

" باشە کەواتە "

ھەمووان ڕۆشتینە سەر مێزەکە وە خەریکی خواردنی نانی
بەیانی بووین بێ ویستی خۆم بەردەوام چاوەکانم دەکەوتە سەر ئەو، وا دیارە لەگەڵ دایکم بە باشی ڕێکەوتن بە درێژایی کاتەکە
قسەیان کرد دایکم زۆر بەپەرۆشە دەربارەی ئەو لە پرسیارەکاننی ئەمە بە ڕوونی دیارە
--------

𝘀𝘁𝗲𝗹𝗹𝗮'𝘀 𝗽𝗼𝘃

" تۆ لە چەشتخانەکەی جونگکووک کار دەکەیت کچم؟ "

" بەڵێ "

بە لەسەر خۆیی وەڵامی پرسیارەکەی دایکیم دایەوە
خاتوو " مارلین " وەک تێیھۆنگ وتی ئەو فەڕەنسییە ئەو ئافرەتێکی زۆر جوان و بەڕێز و لەسەرخۆیە وە تێگەشتوو و شیرین گرەو دەکەم تێیھۆنگ لەمانەدا لە دایکی دەچێت بەڵام
سەبارەت بە ڕوخساری ئەو کۆپییەکی تەواوە لە باوکی

بەڕێز " گیۆرێ " ئەو کۆرییە، ئەم بەیانییە کاتێک ھاتم ئەو دەڕۆشت بەڵام یەکتریمان ناسی بەڕاستی وەک بڵێی بە تایبەت بۆ یەک دروست کراون لەگەڵ خاتوو " مارلین " زۆر لە یەکتری دەوەشێنەوە وە بەرھەمی خۆشەویستییەکەیان! ئەو بەرامبەری منە

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now