𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟳

524 72 43
                                    

𝗜 𝘄𝗮𝗻𝗻𝗮 𝘀𝗹𝗲𝗲𝗽 𝘄𝗶𝘁𝗵 𝘆𝗼𝘂 𝗯𝘂𝘁
𝗹𝗶𝗸𝗲 𝗶𝗻 𝘁𝗵𝗲 𝗶𝗻𝗻𝗼𝗰𝗲𝗻𝘁 𝘄𝗮𝘆🌝

𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯

~~~~~~~~~

زۆر دودڵم ئایا شیاو دەردەکەوم؟ یاخود زیادەڕویم نەکردووە؟ ئەمە تەنھا ئاھەنگێکە تێناگەم بۆچی بەم شێوەیەم! ڕقم لەم ھەستە نەفرەتیانە دەبێتەوە کە تەنانەت لێشیان تێناگەم ھەر چۆنێک چاکەتێکی ڕەشم لەگەڵ خۆمدا ھێنا تا ئەگەر سەرما بوو بیکەمە بەرم ڕۆشتمە خوارەوە

" دایکە من دەڕۆم "

" باشە بەڵام زوو بگەڕێوە "

ھاتمە دەرەوە تێیھۆنگ لەبەر دەم ئۆتۆمبێلەکەی وەستابوو سەیری مۆبایلەکەی دەکرد

" ئێوارە باش "

من وەک ئاگادار کردنەوەیەک وتم ئەو چاوەکانی لەسەر مۆبایلەکەی ھەڵگرت و لەسەر من جێگیری کرد بەڵام چی سەیر کردنێک من بە تەواوی ھەستم بە شڵەژان دەکرد! ئایا شتێک ھەیە؟

" تای تۆ گوێت لە منە؟ "

" چی؟ مەبەستم بەڵێ ئێوارە باش "

" بۆچی ئاوا ڕەفتار دەکەی من بەڕاستی ترسام
کەم و کوڕییەکم ھەبێت "

" ئەو ترسە لە دڵت دەرکە چونکە تۆ بە ھەموو شێوەیەک و ھەموو کاتێک بێ کەم و کوڕیت "

من شەرمم دەکرد لە ستایشەکانی

" سپاست دەکەم تۆش ئاوایت "

" با بڕۆین تا دوا نەکەوتین "

دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە بۆم منیش سەرکەوتم وە پاشان خۆی و دەستی کرد بە شۆفێری تەواوی ڕێگاکە قسەمان کرد وە من حەزم دەکرد ڕێگاکە زیاتر دوور بێت تا زیاتر قسە بکەین
ھەر کاتێک باسی ڕۆژەکەم یان ھەفتەکەم بۆ ئەو دەکەم ھەست دەکەم بارە قورسەکان لاچون

باشە لە کۆتاییدا گەشتین من و تێیھۆنگ دابەزین تێیھۆنگ سویچەکەی دابە پاسەوانەکە تا ئۆتۆمبێلەکە پارک کا پاشان ھاتە لەمەوە و دەستەکانی گرتم وەک ئەوەی نەزانێت چ زریانێک لە ناخمدا دروست دەکات بەم کارەی تەنھا دەمەوێ بزانم ھەمان ئەم ھەستانەی بەھۆی ئەمانەوە لە مندا دروست دەبێ بۆ ئەویش ئاوایە؟
یاخود ڕاستر بڵێم ئەو کاریگەرییەی ئەو لەسەر من ھەیەتی من ھەمە لەسەر ئەو؟

" با بڕۆینە ژورەوە "

من سەرم بە ئەرێنی بۆی جوڵاند ڕۆشتینە ژورەوە دەرگاکان یەک لە دوای یەک لە لایەن پاسەوانەکان دەکرانەوە بۆ ئێمە، من ھەرگیز نەمزانیووە خێزانی تای بەم شێوەیە پلە بەرز و خانەدانن ئەوەم دەزانی کە ئەوان دەوڵەمەندن بەڵام ئەوەندەش نا چونکە تێیھۆنگ ھەرگیز باسی ئەوەی نەکردووە بۆم نازانم گەر بە ھۆکاری ئەوە بێت کە وتی ڕقم لە کاری کۆمپانیایە یان ھەر شتێکی تر

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now