𝗹𝗶𝗳𝗲 𝗶𝘀 𝗵𝗮𝗿𝗱 𝗯𝘂𝘁
𝘀𝘁𝗶𝗹𝗹 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗶𝘁🌸𝘁𝗵𝘃💕
~~~~~~~
" ستێـڵا "
" ھاتم "
گوێم لە دەنگی دایکم بوو ئۆف من بەڕاستی تاقەتی ھیچ شتێکم نییە بەڵام ناچارم بە بێزاری ھەستامەوە و دەم و چاوم شۆرد و ڕۆشتمە خوارەوە
" بەیانی باش "
بە دایکمم وت
" وا نیوەڕۆیە لە بری ئەوەی وەک گەمژە بەردەوام بخەویت زوو ھەستە و بە دوای کاردا بگەڕێ "
ئاھ دیسان دەستمان پێ کردەوە، دوای ئەوەی نانمان خوارد خۆم گۆڕی و جلێکی گونجاوم لەبەر کرد
" دایکە من دەڕۆم "
" بێ دۆزینەوەی کار نەگەڕێیتەوە "
ھاتمە دەرەوە نەفرەت لەم شارە گەورە ناتوانم کارێک بدۆزمەوە تێبینی خەڵکم دەکرد کە ھەندێکیان دەڕۆنە سەر کارەکانیان ھەندێکیان بۆ قوتابخانە ھەندێکیان بۆ زانکۆ، دەبوو منیش لە زانکۆ بام بەڵام من کاتێک پۆلی ١٢ـم تەواو کرد وازم ھێنا لە لایەک دایکم بەردەوام دەی وت پارەی نییە تا پارەی زانکۆی من بدا ھەروەھا نازانم من حەزم بۆ ھیچ بەشێک نەبوو وە چونکە زیرەک بووم بڕوا نامەکەم بەرز بوو بۆیە بە کەڵک دێت ھەتا کارێکی پێ بدۆزمەوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کار نییە ناا لەم بیرکردنەوە قوڵە بووم کاتێک خۆم کێشا بە کەسێکدا
" ئەرێ کوێری! "
بە توڕەی وتم
" ببورە؟ بەڵام تۆ ئەوە تۆ بویت خۆت کێشا بە مندا "
" ئای خوایە سەبر بۆچی ھەمیشە گەمژەکان توشی من دەبن "
وتم و بێ گوێدانە ئەو ڕۆشتم بە درێژای ڕۆژەکە گەڕام بەڵام نییە نا ئاھ دەزانم دوبارە دایکم بەقەد باڵام جنێوم پێ دەدات بەڵام لە کۆتایی گەڕامەوە لە دەرگامدا دایکم کردیەوە
" کارت دۆزیەوە؟ "
" ھەر نا بڵێ بەخێربێیتەوە "
وتم و ڕۆشتمە ژورەوە
" یانی دوبارە نەتدۆزیەوە؟ "
" نەخێر "
بە ساردی وتم
" نازانم سودی تۆ چییە لەم ماڵە تەنھا مەسرەفی زیاترم پێ دەکەی "
بێگومان من زیادەم خۆزگەم دەخواست بمرم و ڕزگار بم لە ھەموو قسەکانی دایکم و کێشەکانم
" دەڕۆمە ژورەکەم برسی نیم بۆیە بۆ نانی ئێوارە بانگم مەکە "
" بێ سود"
گوێم نەدا پێی و ڕۆشتمە ژورەکەم جلێکی ئاسودەم لەبەر کرد و لەسەر بێدەکەم دانیشتم خەریکی لاپتۆپەکەم بووم نامەیەکم بۆ ھات لە مۆبایلەکەم
YOU ARE READING
𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇
Roman d'amourئەوەی لە چارەنووس نووسراوە ھەرگیز ناسڕێتەوە ئەو شتەی لە سەرەتاوە بۆ تۆ دانراوە بۆ تۆ ئەبێت. . . . . . . . . تەواوی مافی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە 𝐰𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲: _𝐬𝐭𝐫𝟒𝐰𝐛𝐞𝐫𝐫𝐢𝐞𝐬 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲: 𝐦𝐞 . . «𝐬𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞�...