𝗜 𝗱𝗶𝗱𝗻'𝘁 𝗰𝗵𝗮𝗻𝗴𝗲 𝘆𝗼𝘂
𝗷𝘂𝘀𝘁 𝗻𝗲𝘃𝗲𝗿 𝗸𝗻𝗲𝘄 𝗺𝗲;)𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯
~~~~~~~~~~~
" ھیچ شتێکتان زانی؟ "
تێیھۆنگ بە ھێمنی لێی پرسی کاتێک خەریکی
پەڕاوەکانی ژێر دەستی بوو" نەخێر بەڕێزم جارێ ھیچمان دەست نەکەوتووە
پیاوەکان بە دوای کامێراکانی چاودێری سەر شەقامەکە دەگەڕێن تا ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە "" باشە بەردەوام بن ھەر شتێکی نوێ ھەبوو پێی بڵێن "
" بێخەمبە گەورەم "
" دەتوانیت بڕۆیت "
ئەو سەری بە ئەرێنی جوڵاند و ڕۆشتە دەرەوە
تێیھۆنگ ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و پاڵی دایەوە بە کورسییەکەی و چاوەکانی داخست، ئەو ھێشتا مێشکی لای ڕوداوی تەقە کردنەکەی ئەو شەوەیە
لەناکاو گوێی لە زەنگی مۆبایلەکەی بوو ژمارەیەکی
نە ناسراو بوو و وەڵامی دایەوە" فەرموو "
" کیم تێیھۆنگ "
" کێن کێوە؟ "
" گرنگی بەوەیان مەدە پێم وابێت ھێشتا مێشکت لای ڕوداوی تەقە کردنەکەیە وانییە؟ "
تێیھۆنگ ڕوخساری گۆڕاو و بە خێرایی
ھەستایە سەرپێ" تۆ کێی بێ نرخ؟ "
" ھێمن بەوە پیاو ئەوە چیتە؟ "
بە گاڵتەجاڕییەوە وتی کە وایکرد تێیھۆنگ
زیاتر توڕە بێ" یاری لەگەڵ ئارامیم مەکە! پێت دەڵێم کێی تۆ؟ "
" باشە گەر زۆر حەز دەکەیت بزانی لەسەر پردەکەی دەرەوەی شار چاوەڕێم لەوێ یەکتر دەبینین بەڵام تەنھا خۆت دێیت گەرنا شتەکان دەگۆڕێن "
وتی و پەیوەندییەکەی داخستەوە
" ئەی بە نەفرەت بی "
تێیھۆنگ بە توڕەی وتی و ھەوڵیدا خۆی ئارام بکاتەوە
شتەکانی ھەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە" کۆبونەوەکان دوا بخە ئەمڕۆ کارم ھەیە "
بە سکرتێرەکەی وت و ڕاستەوخۆ بەڕێکەوت بۆ دەرەوە
سویچەکانی لە پاسەوانەکە وەرگرت و بە خێرایی
دەستی کرد بە لێخوڕیندوای ماوەیەک شاری تێپەڕاند و نزیک بوویەوە لە شوێنەکە
دوو ئۆتۆمبێلی ڕەشی بینی ڕۆشتە ئەوێ و لە ئۆتۆمبێلەکەی ھاتە خوارەوە ئەوەندەی نەبرد کاتێک چەن پیاوێک دابەزین و دەرگای یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان کردەوە و یەکێک ھەنگاوی نا بۆ خوارەوەتێیھۆنگ چاوەکانی لەسەر ئەو کەسە جێگیر کرد تا بە ڕونی بینی و بە سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانی
YOU ARE READING
𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇
Romanceئەوەی لە چارەنووس نووسراوە ھەرگیز ناسڕێتەوە ئەو شتەی لە سەرەتاوە بۆ تۆ دانراوە بۆ تۆ ئەبێت. . . . . . . . . تەواوی مافی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە 𝐰𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲: _𝐬𝐭𝐫𝟒𝐰𝐛𝐞𝐫𝐫𝐢𝐞𝐬 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲: 𝐦𝐞 . . «𝐬𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞�...