𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮

829 93 34
                                    

𝗜 𝗿𝗲𝗮𝗹𝗶𝘇𝗲 𝘆𝗼𝘂𝗿 𝗹𝗮𝘂𝗴𝗵 𝗶𝘀 𝘁𝗵𝗲
𝗯𝗲𝘀𝘁 𝘀𝗼𝘂𝗻𝗱 𝗜 𝗵𝗮𝘃𝗲 𝗲𝘃𝗲𝗿 𝗵𝗲𝗮𝗿𝗱🍓

𝗸𝘁𝗵𝘃:)

««««««««««

𝘁𝗮𝗲𝗵𝘆𝘂𝗻𝗴'𝘀 𝗽𝗼𝘃

" بەڕێزم نانی بەیانی ئامادەیە "

" باشە ئێستا دێم دەتوانیت بڕۆیت "

گەرماوێکی زۆر خێرام کرد و ھاتمە دەرەوە جلێکم پۆشی و ڕۆشتمە خوارەوە

" بەیانی باش "

" بەیانی تۆش باش "

ھەموویان وەڵامیان دامەوە منیش دانیشتم

" تێیھۆنگ بۆچی دوێنێ شەو درەنگ گەڕایتەوە؟ "

دایکم لێمی پرسی

" کەمێک کارم ھەبوو "

ئەو لە وەڵامدا تەنھا سەری بە باشە جوڵاند، دوای ئەوەی تەواو بووم ھەستامەوە

" نۆشی گیانتان بێت "

" کوڕم ھیچت نەخوارد "

" من تێر بووم "

وتم و دواتر ڕۆشتمە ژورەکەم دوای ئەوەی مۆبایلەکەم و سویچی ئۆتۆمبێلەکەم ھێنا ڕۆشتمە دەرەوە باشە من دەزانم بۆ کوێ دەڕۆم

~~~~~~~

" باشە باشە ھەزار جار وتت "

" لەبەر ئەوەی دەزانم چ مێشکێکت ھەیە "

" ئوف دەی باشە تەواو لە بیری ناکەم ئێستا بڕۆ دوا دەکەویت "

" باشە دەی دەڕۆم "

" بەڵام بوەستە کەی دەگەڕێیتەوە "

" دڵنیا نیم بەڵام لەوانەیە دوای نانی ئێوارە "

سەرم بە بەڵێ جوڵاند ئەویش ڕۆشت گەڕامەوە مەتبەخەکە تا شتەکان کۆ بکەمەوە دایکم وتی کەوا دەچێت بۆ ماڵی پورم ئەوان لێرەنین وتی کەوا کاری ھەیە ھاھ دەبێت دوبارە چی بکەن بە ھەرحاڵ باشتر بەڕاستی ھیچ حەز ناکەم بیبینم بەردەوام بووم لە کارەکەم تا گوێم لە زەنگی دەرگاکە بوو

" دەبێت شتێکی لە بیرکردبێت؟ "

وتم و ڕۆشتم بەرەو دەرگاکە کردمەوە بەڵام چاوەکانم فراوان بوو

" تێیھۆنگ؟ "

" بۆچی ئەوەندە سەرسام دیاریت؟ "

ئۆھ ئەو تێبینی منی کرد خۆم ڕێک کردەوە

" ئاھ نا مەبەستم چی دەکەیت لێرە؟ تۆ چۆن ھەر لە خۆتەوە دێیت ئەی ئەگەر دایکم لە ماڵبا "

" باشە بەڵام ئەو لە ماڵ نییە وە ئەگەر لە ماڵەوەش با كێشەیەكی وا نەدەبوو  "

ئەو زۆر بێ کێشە دەردەکەوێت، بێگومان ئەو دایکی من ناناسێت

" ھەر چۆنێت بێت ئەمە ڕاست نییە "

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now