بەشی ١

206 13 3
                                    

Pov(Lina):
لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەم(سارا) لە لە خوێندنگا نوێیەکەمان دەگەڕاین و پیاسەمان دەکرد لە باخچەکە کوڕێکم بینی زۆر ڕوون نەبوو لام کە شێوە چۆنە بەڵام ئەوەندەی کە توانیم لێی بڕوانم باڵایەکی بەرزی هەبوو بەڵام زۆریش نا! قژێکی لولی کاڵ...جلی فەرمی لەبەردا بوو بەڵێ کراسێکی سپی و پانتۆڵێکی ڕەش!
ئەمە چییە خودایە بۆچی دڵم خێرا لێ دەدات؟! ئای منی گەمژە هەر کوڕێک ئەبینم کەمێک قۆز بێت ڕاستەوخۆ بەم شێوەم لێ دێت هههههه
بەڵام من تامەزرۆم دەربارەی ئەم دانەیان با هەوڵ بدەین بیناسین بۆچی نا؟!
سەیرێکی سارام کرد و ڕاستەوخۆ هەستی کرد پرسیارێکم هەیە ئەو لە هەموان باشتر من دەناسێت هههه
بە پێکەنینەوە وتی:بڵێ بزانم چیت بینی؟
بە چاوم ئاماژەم بۆ کوڕەکە کرد کە خەریکبوو لەگەڵ هاوڕێکانی قسەی دەکرد و وتم: ئەوە کێیە؟
دووبارە پێکەنی و وتی: گەمژە دەترسم دووبارە ئاشق بووبی؟ جاری پێشووت بیر نایەت چیت بەسەر هات بەهۆی خۆشەویستی؟
کەمێک ڕووم گرژ کرد کە ئەو کوڕە بێ کەڵکەی بە بیر هێنامەوە کە ساڵی پێشوو تووشی ئازارێکی زۆری کردم و وتم:دەی ئیتر خۆت بێتام مەکە خۆ نەم وتووە ئاشقی بووم ئەسڵەن من ئەهلی ئەو شتانە نیم بەس زۆر قۆزە حەزەکەم کەمێک بیناسم(قسەکانی کۆتاییم بە پێکەنینەوە کرد)
و وەڵامی دامەوە: ئاهـ باشە ئەو کوڕە ناوی جاک"ە ناوێکی بیانییە وایە؟ چەند ساڵێک لە خوێندن دوا کەوتووە بەهۆی ئیهمالی خۆی هههه ئەوەندەی لەسەری بیستوومە کوڕێکی شەڕانییە لەگەڵ زۆربەی خوێندکارەکانی تر شەڕی کردووە و ساڵی پار بە نزیکەیی خەریکبوو بمرێ لە شەڕێکدا! دەربارەی تەمەنی نازانم بەڵام پێ ئەچێ ١٨ ساڵ بێت و لە پۆلی ١١یە..

واهـ بەڕاستی ئەم گەمژەیە هەموو شتێک دەزانێت بەو پێیەی ساڵێک ساڵی پاریش لە هەمان خوێندنگە بووە
وتم: ئایی بوەتە کڕەشم ساراا ئەبێ شتێکم بۆ بکەیت
هەردوکمان پێکەنین بەو کاردانەوە مناڵانەی من و گەڕاینەوە پۆل دوای ئەوەی ڕێستەکەمان تەواو بوو.

ڕۆژەکە بەو شێوەیە تێپەڕی و هیچ شتێکی تایبەت ڕووی نەدا و گەڕامەوە ماڵەوە
ئاهـ دووبارە شەڕ و ئاژاوەکانی دایک و باوکم بەردەوام کێشەیان هەیە بێزار بووم!!
هەر زوو چوومە ژوورەکەم و خۆم گۆڕی و خەوتم تاوەکو ئێوارە
بەم شێوەیە وردە وردە کاتەکانم بەڕێ کرد بە سەعی کردن و خەوتن و کەمێک سەیرکردنی دراماکانم! بەڵێ سەیرکردنی دراما کۆریەکان یەکێکە لە هەرە خۆشترین کارەکانی ڕۆژەکەم

ئاهـ لەبیرم کرد کەمێک زانیاری دەربارەی خۆم و ژیانم باس بکەم
من ناوم لینا"یە و تەمەنم ١٦ ساڵە و خەڵکی کوردستانم دوو برا و خوشکێکم هەیە، دوو هاوڕێم هەیە ئەوانیش سارا و دانیا بەڵام هاوڕێی نزیک تەنیا سارایە.من خوێندکارم و لە پۆلی ١٠م .

Pov(Sara):

نزیکی دوو هەفتە تێپەڕیوە لەو کاتەوەی لینا پرسیاری کرد دەربارەی جاک
بەردەوام باسی دەکات و حەز دەکات بیناسێ بەڕاستی نازانم پێویست ئەکات یارمەتی بدەم یان دووری بخەمەوە لێی؟ بەهەرحاڵ ئەو کوڕێکی خراپ نییە و تا ئێستا شتێکی نەشیاوم لێ نەبینیوە و بەڕێزە لەگەڵ هەموان بەڵام تەنها کێشەی ئەوەیە زۆر شەڕ دەکات! ئەویش پێم وانییە خەتای هەبێت چونکە خوێندکارەکانی ئێرە هەموان ڕقیان لێیەتی نازانم بۆچی!
لینا هات بەرەو ڕووم و لە بیر کردنەوەکانم دەری هێنام و منیش بینیم لە یاریگاکە جاک لەگەڵ هەندێک خوێندکاری تر یاری بالەیان دەکرد دەستی لینام گرت و وتم: با بڕۆین کەمێک یاری بکەین بەڵکو کارێک بکەم
ئەو تێنەگەیشت بە تەواوی مەبەستم چییە بەڵام هات
چوینە یاریگاکە و زەردەخەنەیەکی شیرینم کرد و وتم:سڵاو هاوڕێیان باشن
ئەوانیش وەڵامیان دامەوە و چوومە نزیکی جاک و وتم: ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە قسەمان نەکردووە هاوڕێ! چۆنیت لەگەڵ خوێندن هههه
کەمێک پێکەنی و وەڵامی دامەوە وتی: زۆر باشم بێگومان هههه
هەستم کرد سەیری لینا ئەکات...
Pov(Lina):

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now