بەشی ٣

85 13 0
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن وەک ڕێزێک بۆ ماندوو بوونم☺️🩵..
بەهیوای چێژ بینین💞.

Pov(Jak):

دەبێ لینا بێت لەگەڵمان؟کچێکی زۆر شیرینە بەڕاستی چۆتە دڵمەوە خۆشمدەوێت
چی من وتم خۆشمدەوێت؟ ئاهـ بەڕاستی ئاشقی بووم..
کەسێک:هێی جاک جاک تۆ لە کوێی ئاگات لە وانەکە بێت ئەگەرنا بڕۆ دەرەوە!!
مامۆستای زیندە بوو لە خەیاڵەکانم دەری هێنام بە نەفرەت بێت ڕقم لێیەتی!
سەرم لەقاند لە بێزاری و بە دەنگێکی کز وتم:باشە
....
زەنگی کۆتایی وانە~
هاهـــ لە کۆتاییا ڕزگارم بوو
ڕۆزی:جاک بۆ کوێ دەڕۆیت دەتەوێت بچینە باخەکە دابنیشین؟
زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و وەڵامم دایەوە:نا کارم هەیە دەچم بزانم لینا دێت لەگەڵمان
ڕاستەوخۆ بەجێم هێشت گوێبیستی بۆڵە بۆڵەکانی بووم لە دوامەوە بەڵام پشتگوێم خست
.
.

Pov(Lina):

لەگەڵ سارا لە بەشی سەرەوەی خوێندنگاکە بووین چاوم لە جاک بوو لە ڕاڕەوەکە دەڕۆیشت
سارا هاواری کرد:جاک جاک دەتوانی تا ئێرە بێیت
ئای لەم گەمژەیە پێویستمە من جێیان بهێڵم بەڕاستی ناتوانم ڕووبەڕوی ببمەوە!
جاک پرسی:کێشەیەک هەیە؟
پێم وابێ منی نەبینیبوو!
هاوڕێ گەمژەکەم وەڵامی دایەوە:نا نەخێر تۆ تا ئێرە وەرە لینا کاری پێتە من نازانم
نەفـــرەت!!دەمزانی ئەمە ڕوو دەدات من تەنانەت نازانم دەربارەی چی قسەی لەگەڵ بکەم کاری چیم پێی بێت
جاک دوای قسەکەی سارا ڕاستەوخۆ هاتە سەرەوە
بە نەفرەت بن کۆمەڵە سەر بە کێشەکەش چاویان لێی بوو من دڵنیام دووبارە شەڕ دروست دەکەن لەگەڵ جاک...
کاتێک جاک گەیشتە لامان هات بەرەو ڕووم و زەردەخەنەیەکی کرد و وتی:چۆنیت لینا؟کارت پێمبوو؟منیش بە دوای تۆ دەگەڕام
کەمێک پێکەنیم بۆ شاردنەوە شڵەژانەکەم و وەڵامم دایەوە:باشم سپاس،ئاهـ لە ڕاستیا...
چەند چرکەیەک وەستام چونکە نەمدەزانی چی بڵێم
بەڵێ بەڵێ زانیم!!
دەستم کردەوە بە قسە کردن:سارا دەڵێت من ناتوانم بێم لەگەڵتان نازانم چی بکەم بە تەنها
بە دەستەکانی قژی هەڵدایەوە وا دیاربو کە خاوی کردبێتەوە بە دڵمە! وە وتی:ئێــ خۆ ناڵێی منیش نایەم؟!باشە دەتوانی لە جێی سارا دانیا بهێنیت ئەوە باشە
وتم:باشە تازە خۆم ئامادە کردووە گەر دانیاش نەهات من هەر دێم.
پێکەنی و ڕوخساری گەشایەوە هەست بە خێرا لێدانی دڵم دەکەم بەڕاستی!
خۆی جدی کردەوەو وتی:دەی بەیارمەتیت من دەڕۆم جارێ
زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و ڕۆیشت
ئاهـ بوەستە شتێک!
سارا چی؟ئەو گەمژەیە بۆ کوێ ڕۆیشت هەر ونبوو!
خۆم دەزانم لە کوێ دەیدۆزمەوە بەڵێ دڵنیام خەریکی خواردنە هههه
.
.
.
ئێوارە
هاوارم کرد لای دەرگاکەوە:دەیـــ دانیا زووبە ئەوان چاوەڕێی ئێمەن
جانتایەکەی بە دەستێک و مۆبەکەی بە دەستەکەی تری گرتبوو بە پەلە هاتە دەرەوە و وتی:دەی بە بڕۆین
چوینەوە نزیک خوێندنگا بڕیار وابوو لەوێ هەموان کۆ ببینەوە و پاسەکە بەرەو ڕوومان هات هەموان لە ناویدا بوون
چوومە ناو پاسەکە چاوم دەگێڕا!بۆ کێ؟ بێگومان جاک ئەو لە کوێیە؟
بەهەرحاڵ چوومە تەنیشت ڕۆزی و دانیشتم کەمێکی پێچوو پرسیم:ڕۆزی دەڵێم نازانی جاک لەکوێیە؟
پێکەنی و وتی:ئەو گەمژەیە هەمیشە کە دەچینە شوێنێک بەم شێوەیە خەریکی ئامادەکردنی شتەکان دەبێت و دوا دەکەوێت
سەرم سوڕما بۆچی دەڵێت هەمیشە؟ هێندە نزیکن لەیەکتری؟دەی ئیتر لەوانەیە هاوڕێ بن من ڕۆزیم زۆر خۆشدەوێت نامەوێت بەهۆی گومانەکانم پەیوەندیمان تێکبدەم!
کەمێک زەردەخەنەم کرد وتم:ئەهـا زۆر باشە.
زۆری پێ نەچوو گەیشتنینە ئەو شوێنە شوێنێکی خۆشبوو شاخێکی لە نزیکبوو پێش خۆرئاوابوون چوین تاوەکو نیوەی شاخەکە و کاتێکی خۆشمان بەسەر برد و چەند وێنەیەکیشمان بۆ یادگاری گرت
.
.
دوای ئەوەی کە نانمان خوارد بەشێک لە خوێندکاران لەگەڵ چەند مامۆستایەک کە بانگهێشت کرابوون لە لایەک کۆ بوبوینەوە و یاری و قسەی خۆشمان دەکرد کاتێکی ناوازە بوو!
ئەم کچە نازانم بۆ وا تێکچووە گۆرانی دەڵێت هههههه من دەمرم بەڕاستی دەنگی بۆ ئەو گۆرانییە زۆر ناخۆشە دڵنیام هەموان وەک من پێکەنینیان ڕاگرتووە ئایـ دەمرم
مامۆستای وەرزشمان دەڵێن دەنگێکی زۆر خۆشی هەیە با بزانین چییە
دەنگم کەمێک بەرز کردەوە وتم:هێیـــ مامۆستا دەتوانی تۆ گۆرانییەکمان بۆ بڵێیت بیستوومە دەنگت زۆر ناوازەیە!!!
کەمێک پێکەنی و وتی:نا نەخێر ئیتر
هەموان دەستیان کرد بە هاوار و چەپڵە لێدان و دەیان وت:گۆرانی بڵێ
دەستی بەرز کردەوە بە واتای ئەوەی بوەستن و وتی:باشە باشە هاوڕێیان دەیڵێم تەنها بوەستن لە هاوار کردن
بەڕاستی نمونەی مامۆستایە من زۆرم خۆشدەوێت دەزانێ چۆن مامەڵە بکات!
قورگی ساف کرد و دەستی کرد بە گۆرانی وتن:
ئــەو گوڵــەی مەشهــووری گـشــت عــالەم بــوو
کوا یادی بــە خـێــر؟..
مەیـلی وی دەرمانــی مـــن بـــوو
کوا یاری بــە خـێــر؟..
....
نازانم بە تەواوی گۆرانییەکە هی چ گۆرانی بێژێکە بەڵام بەڕاستی دەنگی ناوازەیە!!
هەموان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان و دەیان وت:دەنگت هێندە خۆشە بۆچی گۆرانی ناڵێیت ئیتر
بەم شێوەیە گۆرانی و گاڵتەکانیان بەردەوام بوو
سەرنجمدا جاک لەگەڵ مامۆستایەکمان و چەند خوێندکارێکی تر لە نزیک ئاگرەکە دانیشتبوو و گوڵەبەڕۆژەیان دەخوارد
لەجێی خۆم هەڵسامەوە و بە ڕۆزیم وت وەرە بچینە لای ئەوان و چوین
چوومە نزیک جاک ڕاوەستام و خۆم گەرم دەکردەوە لە کاتێک ئەوانی تر بەردەوام بوون لە قسە کردن پەرداخێکی سەفەری بە دەستەوە بوو کە گوڵەبەڕۆژەی تێدا بوو ڕایگرت بۆم و بانگی کردم:لینا بخۆ
وەڵامم دایەوە: سپاس نامەوێت
زیاتر دەستی نزیک کردەوە و وتی:دەی بیگرە دەستم ڕاگرتووە
کەمێکم لێ هەڵگرتوو سپاسم کرد

هاهـ بەڵێ بیرۆکەی شەیتانی دێت بە مێشکمدا!
وتم:هاوڕێیان جاک دەنگی زۆر خۆشە پێی بڵێن با گۆرانی بڵێت
سەرسام بوو کە من بەبێ ئەوەی دەنگی ببیستم وا دەڵێم! لە ڕاستیا تەنها ویستم توشی بکەم هههه
لە دوای قسەکەی من وتی: نا گاڵتە دەکات ئەگەر من گۆرانی بڵێم هەموتان لێرە دەڕۆن دەنگم هیچ خۆش نییە
زیاتر هەموانم هاندا و ناچاریان کرد ڕازی ببێت بەڵێ ئەمە کاری خۆمە..
سەرم داخستبوو پێدەکەنیم بەوەی کە چۆن کەوتە بارێکی ناخۆشەوە
سەیری دەکردم و لەبەر خۆیەوە قسە دەکرد دەزانم ئێستا حاڵی چۆنە هههه
دانیا چووە نزیکی و گۆرانییەکی پێ وت کە بیڵێت
و گۆرانییەکەی وت!بەڕاستیمە ئەمجارە سەرسامی دەنگی بووم زۆر بێ وێنە بوو دەی ئەمە چییە ئەو کوڕە هەموو شتێکی شازە هەموو شتێک هیچ کەم و کورتیەک نابینم تیایدا

پێشخستنی کات
لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتووم دەمەوێت بخەوم ماندووم بەڵام بیرم هەر لای ئەو کوڕەیە تێکچووم بە ڕاستی!
دەمەوێت پێی بڵێم خۆشمدەوێیت!
کێ ناڵێ سارا پێشتر پێی نەوتووە هەستی بۆت هەیە؟ نازانم لەوانەیە وتبێتی
لەم بیرکردنەوانە بووم گوێم لە دەنگی مۆبەکەم بوو بەڵێــــــ ئەوە جاکە نامەی نارد!

چاتی جاک و لینا~

*سڵاو لینا خەوتوویت؟
•نا نەخێر خەوم نایەت
*ئێهـ ویستم کەمێک قسە بکەین
*ئەرێ تۆ زۆر باش دەزانی چۆن خەڵکی بکەیتە مەوقیفەوە بۆچی وتت گۆرانی بڵێ ها
•هههههه من دەمرم پێت دەی ئیتر دەمویست گوێم لە دەنگت بێت کە گۆرانی دەڵێیت ئەوە باشترین هەل بوو
*جاری داهاتوو بە تەنها بە خۆم بڵێ بۆتی دەڵێم باشە هههه
•باشە مادەم
•ئەرێ تۆ نەت دەویست بێی لەگەڵمان بۆ شاخ وا جێمان هێشتی؟
*ههه تازە بە بیرت دێتەوە؟ حەزم دەکرد بێم بەڵام خۆ کەستان خەمی منتان نەبوو
•ئێــ چوزانم جاری داهاتوو پێیان دەڵێم چاوەڕێت بن باشە
*واز لەوە بێنە ناتەوێ پێم بڵێی چیبوو ئەو شتەی سارا دەیوت پێت دەڵێت
(هەناسەم توند بوو دڵم خێرا لێی دەدات نازانم ئایا پێی بڵێم یاخود نا؟بڕیارە ڕاستەکە چییە؟ پێی دەڵێم بەڵام دوای ئەمە چی ڕوو دەدات؟)
*هێیـــ لێرە ماویت؟
•ئاهـ ببورە بەڵێ لێرەم
•لە ڕاستیا دەمویست پێت بڵێم کە...
*..؟
•خۆشمدەوێیت!.
.
.
.

1080وشە

ڕۆزی کێیە؟
چی ڕوودەدات دوای ئەوەی کە لینا هەستەکانی دەربڕی؟
ئایە جاکیش لینای خۆشدەوێت؟
ئایا تا کۆتایی لینا دەمێنێتەوە یان وەک پێشتر وتی تەنها بۆ ماوەیەکەو جیا دەبێتەوە؟

چاوەڕێی بەشی داهاتوو بن🖤

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now