بەشی ١١

127 14 5
                                    

Pov(Lina):

بەم شێوەیە پەیوەندییەکەمان بەردەوام بوو تاوەکو تاقیکردنەوەکانمان تەواو کرد و سوپاس بۆ خوا لە هەمووی دەرچووم بەڵام وەک پێشووتر نمرەم بەرز نەبوو بەهۆی ئەوەی مێشکم کەمێک تێکەڵ بووبوو ئەم ماوەیە بە بیرکردنەوە خراپەکان بۆ هەموو شوێنێک هەموو کاتێک بە دوامەوە بوون کاتی خوێندنم سەر لێشێواو دەبووم نەمدەزانی چۆن سەرنج بدەم-
بەڵام لە لایەکی تر هەست بە پەشیمانی دەکەم کە دووبارە پەیوەندیم لەگەڵ جاک دروست کردۆتەوە نەک لەبەر ئەوەی خراپ بێت لەگەڵم یاخود من هەستم بۆی نەمابێت و سارد بووبمەوە لێی بەڵکو هەست بە تاوان دەکەم بەرامبەر دروستکەرەکەم.. ئەو خودایەی دروستی کردووم و هەموو شتێکی پێ بەخشیوم من ناتوانم نوێژەکانم بکەم بە تەواوی بۆی؟ ناتوانم دووربم لە حەرام؟ ناتوانم دووربم لە پەیوەندییەک کە پەروەردگارم پێی دڵگران دەبێت و تووڕە دەبێت بەرامبەرم بەهۆیەوە؟...
دەمەوێت دەستبەرداری پەیوەندییەکەمان ببم بەڵام ناشتوانم.. دەترسم ئازاری بدەم دەترسم ببمە هۆی برینداربوونی..
لەم دواییانە بەڕاستی دەمەوێت ببمە کەسێکی باشتر لە هەموو لایەنێک
جل و بەرگەکانم دەگۆڕم چیتر نامەوێت پانتۆڵ و جل و بەرگی تەسک
لەبەر بکەم بڕیارم داوە بەتەواوی ببمە کەسێکی تر
زۆرم تاوان کردووە زۆر زۆر بەڵام ئەوان دەڵێن خودا زۆر بە بەزەییە لێم خۆشدەبێت وایە؟ بەڵام من تەنانەت نوێژەکانم نەدەکرد کە ئەمەش بە کەسێکی بێدین هەژمارم دەکات ئێستا چۆن ڕووم هەبێت بڵێم خودایە لێم خۆشبە؟؟..
دە ڕۆژ تێپەڕی و بڕیاری کۆتاییم دا دەربارەی جلەکانم و بە ئۆنلاین داوای جلم کردبوو هەفتەیەک دەبێت چاوەڕێی دەکەم و ناگات بە دەستم بڕیارە ئەمڕۆ بۆم بهێنن زۆر تامەزرۆم دەبێت چۆن بێت چ هەستێکم پێ بدات کاتێک شتێکی جیاواز لە کەسایەتیم تاقی دەکەمەوە؟!
زەنگی مۆبەکەی دایکم لێی دا و زۆر بە خێرایی ڕامکرد بەرەو لای دایکم وەک ئەوەی ئەڵماسێک هەبێت لەوێ و پێشبڕکێی بەدەستهێنانی بکەم لەگەڵ هەزاران کەسیتر!
بە تامەزرۆیی سەیری دایکم دەکرد و جوڵە جوڵم دەکرد وە لەبەر خۆمەوە دەموت دەی زوو کۆتایی بە پەیوەندییەکە بهێنە دەیــــ ئیتر..
کۆتا دێڕەکانی وت دایکم لە تێلەکە:باشە زۆر سوپاس ئێستا دێین وەری دەگرین...
پەیوەندییەکەی کۆتایی پێ هێنا هەڵسامە سەرپێ خێرا ڕۆیشتم پێڵاوەکانم لەپێ کرد و ویستم بڕۆم بەڵام چ گەمژەیەکم هەر نەمپرسی لەکوێ وەری بگرم و تەنانەت پارەشم نەبردووە لەگەڵ خۆمدا!
دایکم هات بەرەو ڕووم وتی: هێندە پەلە پەل مەکە دەی ئەوە پارەش ببە چەند خولەکێکی تر دەگاتە شەقامەکەی بەرامبەرمان بڕۆ وەری بگرە
پارەکەم برد و خێرا ڕۆیشتم هێندەم پەلە بوو بە باشی گوێبیستی قسەکانی نەبووم تەنیا دەمویسـت بڕۆم
کەشەکەی زۆر سارد بوو سەرەتای کانوونی دووەمە بێگومان وا دەبێت
منێکی گەمژەش تەنانەت جلێکی گەرمم نەپۆشی لە پەرۆشیدا
سەیری ئەوبەری شەقامەکەم کرد جاکم بینی لەوێ وا دەردەکەوت ئەویش وەک من نائاسوودە بێت بەڵام زۆری لە خۆی کرد و دەستی بۆ بەرز کردمەوە بە واتای سڵاو لە کاتێکدا بە دەستەکەی تری زەرفێکی میوەی بە دەستەوەبوو پێدەچوو بگەڕێتەوە ماڵەوە گرینگیم پێ نەدا کە ویستی بێتە ئەمبەری شەقامەکە کاتێک تەکسییەکە گەیشت ڕاستەوخۆ چووم جلەکان وەر بگرم و جاکیش کە هەستی پێکرد سەرقاڵم ڕۆیشت..
بە ڕاکردن گەڕامەوە ماڵەوە ئاواتەخواز بووم خولەکێک زووتر بگەم..
کاتێک گەیشتمەوە بێ وەستان ڕامکردە ژوورەکەم و جلەکانم پۆشی بێ ئەوەی تەنانەت سەیری بکەم!!
زۆر جوان وناوازە بوون لەبەرمدا و خۆم وەک و شازادەکان دەهاتە پێش چاو
ئێستا تامەزرۆم زوو سبەی بێت و بیپۆشم بۆ خوێندنگا دەمەوێت بزانم چ هەستێکە:/..
ڕۆیشتمە چێشتخانەکە بۆ لای دایکم تاوەکو نیشانی بدەم دەنگم کەمێک بەرز کردەوە:دایــکــــە سەیــرکـە چەند جــوانـە!
سەرنجی خستە سەر جلەکانم و خەندەیەکی بچوکی کرد چاوەڕێی کاردانەوەیەکی زیاترم دەکرد بەڕاستی بێ ئومێدی کردم...
ئاهــ دەزانم ئەو هێشتا دڵگرانە لێم بەهۆی ئەوەی کە ئەو هەڵانەم کرد بەڵام من پەشیمانم لە هەموو شتێک هێندە گرانە تەنها لەبیری بکات؟ وا ڕەفتار دەکات کە گوایە لەبیری کردووە بەڵام چاوەکان درۆ ناکەن!
چاوەکانی هەموو شتێکم پێ دەڵێن ڕوونە کە دەیەوێت بیشارێتەوە
نیگەرانم بڵێیت خوداش بەو شێوە لێم دڵگران بێت و لێم خۆش نەبێــت؟
ویستم بڕۆمەوە دەر لە چێشتخانەکە دەنگی دایکم وەستاندمی: جوانە زۆریش جوانە دەڵێیت گوڵیت پیرۆزت بێت..
زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد بەڕاستی قسەکانی دڵخۆشکەر بوون!
بۆیە هەمیشە هەتا دەتوانیت قسەی خۆش و جوان لەگەڵ خەڵکیدا بکە تۆ نازانیت ئەوان بەچیدا تێپەڕ دەبن ڕەنگە ئەو ڕستەی تۆ بە چەند چرکەیەک دەری دەبڕیت ئەوان بۆ هەموو تەمەنیان بدرەوشێنەوە بەهۆیەوە!.
دەزانم ئەو هێشتا لێم خۆش نەبووە بەڵام هەرچیبێت من دڵخۆشبووم بەو ڕەفتارەی
.
.
کاتژمێر ١ی شەو
دوای ئەنجامدانی ئەرکەکانی خوێندنگا مۆبەکەم لە شەحنەکە لێ کردەوە پاشان لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتم تا کەمێک بشوو بدەم و بزانم چی ڕوودەدات لە دنیای ئینتەرنێت!.
کەمێک سەیری تیک تۆکم کرد و جاک مەسجی نارد..
ڕاستەوخۆ مەسجەکەم کردەوە بینیم شتانێکی زۆری نوسیوە و تیایدا باسی ئەوە دەکات هەست بە نا ئاسوودەیی دەکات بەم پەیوەندییە نەک بەهۆی ئەوەی خۆشی ناوێم بەڵکو بەهۆی ئەوەی دەترسێت سزا بدرێین لەلایەن خوداوە بەهۆی سەرپێچیمان و هەڵەکانمان و دەیەوێت جیاببینەوە بۆ ئێستا و پەیوەندی خۆشەویستیمان نەبێت!
شۆکبووم چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد ئەویش هەمان هەستی منی هەبێت!
لە لایەکی کرد دڵخۆشبووم کە ناچار نیم من داوای جیابوونەوە بکەم و بترسم کە ئازاری ئەو بدەم!..
وەڵامم نەدایەوە مۆبەکەم فڕیدایە لایەکەی تری جێگاکەم و بۆ ساتێک چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک ڕاستە نامەوێت پەیوەندیمان هەبێت بەڵام چی ئەگەر دواتر نەمتوانی پێی بگەم؟ چی ئەگەر بۆ هەتا هەتایی گەیشتن بە خۆشەویستەکەم بووە خەونێکی گەنجیم و خەونێکی نێژراوم؟
لە کاتێکی وەک و ئێستا و هەستکردن بەو ئازارە جیاواز لە جارەکانی پێشوو بیرم نەکردەوە کە موزیک یاخود خەوتن یان هەر شتێکی تر حاڵم باش ئەکات! بەڵکو تاکە شتێک بە دڵ و دەرونم هات ئەوەبوو بچم نوێژ بکەم! بچم قسە لەگەڵ ئەو زاتە بکەم کە بەسەر هەموو وردەکارییەکی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووم زاڵە و کار بەدەستە و دەتوانێت هەر شتێکم بۆ بکات کە دەمەوێت! دەستنوێژم گرت و ڕۆیشتم تاوەکو نوێژ بکەم بە باشی نەمدەزانی چ نوێژێک بکەم و کاتی چییە بەڵام ئەوەندەی بیستبووم لە درەنگانی شەو دەتوانی شەونوێژ بکەیت هەر باشە دەزانم نوێژ بکەم کاتێک بچوک بووم دایکم فێری کردبووم!
نزیکی کاتژمێرێکم بەسەر برد بە نزاکردن و شەونوێژ و هەرچەندی فرمێسک لە چاوەکانم هات گریام و تەنها دانەیەکم نەگەڕاندەوە
ئەمانە فرمێسکی پەشیمانی بوون! پەشیمانی بۆ ئەو تاوانانەی چەند ساڵێک لەمەوبەر کردوومە پەشیمان بۆ هەموو ئەو ئازارانەی بە خەڵکیم داوە بۆ ئەو کارە نادروستانەی لەگەڵ جاک ئەنجامم دا خودایە لێمان خۆشبە خودایە...
وردە وردە هەستم بە ئارامبوونەوە دەکرد وەک بڵێی کەسێک باوەشی پێدا کردم و دەست بە سەرمدا بهێنێت پێم بڵێت مەگریە ئازیزم هەموو شت باشدەبێت نیگەران مەبە تۆ دڵخۆش دەبیت و باشترین چاوەڕێتە بە هەر شتێک دەگەیت کە دەتەوێت تەنها ئارام بگرە و دووربە لە تاوان و خراپەکاری دڵنیابە کە باش دەبــیــت.
.
.
.
.

1000 وشە
تیک تۆکم فۆڵۆوکەن دڵن😚🥺
.nightmare_11
بەخوا من هەر خەجاڵەتی خوێنەرەکانمم کە ئاوا ئیهمالم بەرامبەر چیرۆکەکە☹️بەس بڕوا بکەن کاتم نەبوو هەفتەیەک ئەبێ ئەم پارتە نیوەیم نوسیبوو بۆم تەواو نە ئەکرا
بەهەرحاڵ کۆمێت و ڤۆت بکەن کاتێکی خۆش سویتییەکان🌞🫶🏻✨

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now