بەشی ٩

74 13 50
                                    

شیرینەکانم ببورن بۆ دواکەوتنی بەشی نوێ بەڵام هەر ئەوەندە کاتەم لە بەردەستبوو🙂
کۆمێنت لەبیر مەکەن لە نێوان دێڕەکان و ڤۆت بکەن ئەرک نەبێت💚..
بە هیوای چێژ بینین💚

Pov(Jack):

چەند ڕۆژێک تێپەڕی و ڕۆژ بە ڕۆژ شتەکان خراپتر دەبوون..
هەمووی هەڵەی من بوو منێکی گەمژە ئەو کەسەی کە لەخۆم زیاتر خۆشم دەویست توشی ئازارێکم کرد زۆر زیاتر لە خۆشەویستییەکەمان..!
کوڕەکان بانگیان کردم و هەڕەشەیان دەکرد بێگومان
خۆ دەمتوانی لە جێی خۆیان نوقمی خوێنیان بکەم بەڵام دەست و پێ بەسراو بووم لە ئاستی خۆشەویستەکەم ناچارم قبوڵی بکەم!
ئەوان دەیان وت کە دەمان کوژن گەر پێکەوە بین
بەڵام من چیم بۆ دەکرێ؟! هەر شتێک بکەم ئازاری لینا دەدەن کەواتە ئەسڵەن بێدەنگ ببم باشترە
نازانم چۆن چارەسەری ئەمانە بکەم مامۆستا بێزارکەرەکەش پێمی دەوت دەبێت لێی جیا ببیتەوە و نابێ ئەسڵەن لینا بزانێ لەبەر قسەی منە!
ئەو پێمی دەوت ئەوە بکە فکری لینا کە تۆ چیتر خۆشت ناوێت
بەڵام نەمتوانی ئەوە بکەم چونکە دەزانم زۆر زیاتر ئازاری ئەو کچە دەدەم گەر وا بڵێم هەموو شتێکم بە ڕاستی بۆ باس کرد و کۆتاییم بە پەیوەندییەکەمان هێنا!.
ئەو خەونانەی هەمبوو دەمویست هاوسەرگیری بکەین و منداڵمان هەبێت و دڵخۆش ببین هەمووی لەناوچوو..
من لەناوم برد خودا لەناوم ببات من تێکمدا..
ئەو ئاواتانەی هەمبوو هەموویم بە دەستەکانی خۆم کۆتایی پێ هێنا
هەست بە ئازار دەکەم وا بیردەکەمەوە هەرگیز ناتوانم دووبارە دڵخۆش ببمەوە..

Pov(Lina):

دوای جیابوونەوەمان بە تەواوی ڕووخام وێران بووم وێران....
لەگەڵ بە تەنها دەبووم و دوور دەبووم لە چاوی خەڵکی پڕ بە دڵ دەگریام تا ئەوکاتەی چاوەکانم سوور دەبوونەوە و هەناسەکانم توند دەبوون..
ئازارم هەیە زۆر زیاتر لەوەی بە مێشکی هەر کەسێکدا دێت هەست بە ئازارێکی زۆری دەروون و ڕوحم دەکەم نەک جەستەم!
بگرە جەستەشم تێکچووە چاوەکانم کزتر دەبن بەهۆی گریانی زۆر و کێشم کەمی کردووە و پێستیشم بە تەواوی وێران بووە..

بیرم لەمانە دەکردەوە و دووبارە گریان قورگی گرتم و نەمدەتوانی بخەوم نزیکی کاتژمێر ٢ی شەوبوو
دەستم کرد بە گریانێکی زۆر توند و بە دەستەکانم لە سەر دڵم دەدا بەهۆی ئەو ئازارە زۆرەی هەیبوو و دەموت: گلەیی بێت لێتان منتان کوشت.. دایکە لێت خۆشنابم کچەکەت خەریکە دەمرێت ئاگاداری نیت و لۆمەی دەکەیت؟ خودایە توخوا لێتدەپاڕێمەوە ڕێگە چارەیەکم نیشان بدە خەریکە دەخنکێم لەم هەموو ئازارەدا..
قسەکانم بە دەنگێکی لەرزیوەوە دەوت و سەرم دەکێشا بە دیواری ژوورەکەم
چی دەبوو وەک هەر کەسێکی ئاسایی بمتوانییایە دڵخۆش ببم؟
چی وادەکات من جیاواز بم و ناچاربم لە ئازارێکی وەها زۆردا بژیم؟
بەردەوام بووم لە گریان و وردە وردە خەو بردمیەوە..

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now