وابزانم داوای دە کۆمێنتم کردبوو ئەویشتان نەکرد ئەوە مەسەلە چییە😂☹️؟
قەینا دەی من دڵم گەورەیە گرینگ ئەوەیە خوێنەرەکانی چیرۆکەکەم بە دڵیان بێت من خۆم هانی خۆم ئەدەم کێشە نییە😂🤦🏻♀️🥲
بە هیوای چێژ بینین😁💚✨Pov(Lina):
بە دەنگی دانیا بە ئاگا هاتم کە بانگی دەکردم:لینــاااا هەڵسە دەی ئیتر خۆ نیو کاتژمێر دەبێت خەوتووی ئەسڵەن لە پۆل نەبویتایە باشتر بوو هەڵسە بڕۆین شتێک بخۆین
سەرم بەرز کردەوە لەسەر مێزەکە بەڕاستی هیچ ئاگام لە وانەکە نەبوو! سەیری دانیا و سارام کرد لە تەنیشتم وەستابوون وەک ئەوەی پاسەوانم بن
بە بێزاری وتم:دە بۆ واز ناهێنن لەم ڕێستەش دەخەوتم بەڕاستی ماندووم تەواوی شەو خوێندوومە
سارا برۆیەکی بەرز کردەوە و وتی:ئــا بەڕاستی دەتخوێند؟
لەگەڵ دانیا دەستیان کرد بە پێکەنین
ئەمانە بۆ وا دەکەن من بەڕاستی دەمخوێند وە ماندووم تەنانەت قسەم لەگەڵ جاکیش نەکردووە
لەگەڵ لینا و دانیا ڕۆیشتینە دەرەوەی پۆل لە دوورەوە جاکم بینی لەگەڵ ڕۆزی قسەی دەکرد و پێدەکەنی
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بە سارام وت: ئەرێ بە ڕاست ئەم ڕۆزیە چی پەیوەندییەکی لەگەڵ جاک هەیە نامەوێ من پرسیاری لێ بکەم
هەردوکیان دەستیان کرد بە پێکەنین چەن ئابڕووبەرن هەموو خوێندکارەکان سەیرمان دەکەن!!!
دانیا هاتە نزیکم و بە هێواشی وتی:دەبینم غیرە دەکەیت بابەتەکە زۆر جدی وە مەگرە
دوور کەوتەوە و سارا قسەکەی بۆ تەواو کرد:ئەگەر زۆر تامەزرۆیت کە بزانی کێیە بڕۆ لەخۆی بپرسە خۆ ڕۆزی هاوڕێی نزیکتە
ئەمانە چەند بێزارکەرن تەنها پرسیارێک بوو کردم بۆچی وا گەورەی دەکەن
لە جاک و ڕۆزی نزیک بوینەوە و باوەشێکم لە ڕۆزی دا:چۆنن هاوڕێیان
ڕۆزی وەڵامی دامەوە:من باشم ئەرێ تۆ بۆچی وا ونبویت لە دوێنێوە نەمبینیوی وا وانەی کۆتایی هات ئەمڕۆش ئەڵێی ڕادەکەیت لێمان
کەمێک پێکەنیم و وتم:دەی ئیتر بڵێم چی
هێشتا بە تەواوی لە ڕۆزی دوور نەکەوتبوومەوە لە دوای باوەشەکە سەرنجمدا جاک سەیرم دەکات ئەوە چ ئاماژەیەکە؟ ئەی گەمژەەەە تێگەیشتم مەبەستی لەوەیە کە ئەی باوەش بۆ ئەو؟!
قورگم ساف کرد و کەمێک دوور کەوتمەوە لە ڕۆزی و وتم:جاک تۆ باشیت؟
زەردەخەنەیەکی شیرینی بۆ کردم چاوەکانی دەدرەوشانەوە وە دەستەکانی لە نێو گیرفانی چاکەتەکەی بوو سەرنجی دەدام هەست دەکەم ڕومەتم گەرم دادێت
بە هێمنی وتی:من زۆر باشم هەتاوەکو تۆ باشبیت
ڕووم وەرگێڕا بینیم دانیا و سارا بەیەکەوە سەرقاڵی قسە کردنن
بە پێکەنینەوە وتم:ئەرێ ئەو دوانەتان چ پەیوەندییەکتان هەیە پێ دەچێت زۆر نزیکبن بەردەوام پێکەوە دەتان بینم؟!
ڕۆزی دەستی کرد بە پێکەنین و وتی:گەمژە نازانیت جاک برای منە؟!نا هەقت ناگرم هیچ شێوەمان بەیەک ناچێت چەند جارێکی تریش خەڵکی ئاوا سەر لێ شێواو بوون
چاوەکانم گەشانەوە!وەک ئەوە وابوو ئاگرێک لە ڕوحم بەربووبێت و بەو ڕستەیە کوژابێتەوە ئاسوودە بووم بە تەواوی
وە وتم:دەی وەڵاهـ نەمزانیبوو قسەت نەکردایە هەر نەمدەزانی هههه
جاک هاتە نزیکم و خۆی نزیک کردەوە بە گوێمدا چرپاندی:لیناهـ دەڵێم تۆ غیرە دەکەیت وایە؟واتزانیبوو هاوڕێمە
کەمێک دوور کەوتمەوە لێی تەزوو بە هەموو لاشەم دادێت دەنگی بەڕاستی وروژێنەرە!...
برۆم گرژ کرد و بە هێواشی وتم:نەخێر تۆش شتی وا دەڵێیت
ڕۆزی سەرنجی دەداین و زەردەخەنەی دەکرد نەفرەت ئەویش هەستی کردووە بە شتێک؟
.
.
وانەکان کۆتایی هاتنThird pov:
سارا هاتە پۆل کە لینای لێبوو لەگەڵ چەند کوڕێکی تر کە سەرقاڵی قسە بوون و وتی:لینا هەست ناکەی شتێکی بیر چووە؟
لینا برۆکانی گرژ کرد و بیری دەکردەوە ئاخۆ چی هەیە؟
ئەوەی بەرامبەری کەمێک پێکەنی و وتی:ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز ئازیزم دیارە بە تەواوی بیرت چووە، وە هەر بۆ زانیاری پشکنینێکی جانتاکەت بکە جاک وتی کە شتێکی بۆ جێ هێشتوویت لەوێدا
لینا شۆکبوو کە ئەو ڕۆژە تایبەتەی لەبیر کردووە!و زۆری پێنەچوو هاتەوە سەرخۆی و زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و سوپاسی سارای کرد
دواتر ڕاستەوخۆ جانتاکەی کردەوە بینی قوتویەکی مامناوەندی تێدایە دەری هێنا و کردییەوە..
سێتێکی کاتژمێری دەست بوو کە ملوانکە و بازن و شتی تریشی لەگەڵدا بوو زۆر جوانبوو دەدرەوشایەوە
زەردەخەنەیەکی زۆر گەورە کەوتە سەر ڕوخساری و دڵخۆشییەکی ئێجگار زۆر لە چاوەکانی بەدی دەکرا هەر کەسێک بیبینیایە هەستی پێ دەکرد!
قوتوەکەی داخستەوە و کردییەوە ناو جانتاکەی و کردییە شانی
سارا قۆڵی گرت و وتی: ڕاوەستە بۆچی هێندە پەلەتە کە بڕۆیت جارێ شتیتر ماوە چوونە ماڵەوە نییە
لینا پێکەنی و وتی: ئەرێ کچم دەی چییە زوبە من دەمەوێت بڕۆمە ماڵ
قۆڵی ڕاکێشا و بردییە دەرەوە و پێی وت: لێرە چاوەڕوان بە باشە کەمێکی تر دێت
لینا بە شڵەژاوی هاتووچۆی دەکرد و قاچەکانی لە زەوی دەدا لە بێزاریا و بێگومان زەردەخەنەی دەکرد تاوەکو دەنگی جاک دەری هێنا لە خەیاڵەکانی و ڕاستەوخۆ وەستا
جاک هاتە نزیکی چاوەکانی خۆشەویستی تێدا دەبینرا و زەردەخەنەی دەکرد قوتویەکی لە گیرفانی چاکەتەکەی دەرهێنا وە کردییەوە
مستیلەیەکی زۆر جوانی تێدا بوو لە شێوەی ئەڵماس کە بە تەواوی دەدرەوشایەوە هەستی بە شڵەژان دەکرد ئاخۆ خۆشەویستەکەی بە دڵی دەبێت وە دڵی خێرا لێی دەدا نەوەک هەڵەیەک بکات هەرچۆنێک بوو کردیە پەنجەی لینا و وای کرد دڵی ئەویش زۆر بە خێرایی لێ بدات کە هەر کەسێک لە نزیکی دەتوانێ گوێبیستی لێدانەکانی بێت و هەستی بە پەپولەکانی سکی دەکرد کە چۆن دابویان لە شەقەی باڵ وەک ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە قەفەس مابنەوە!
لینا بە تەواوی شۆک بوبو چاوەکانی پڕ بوبون لە فرمێسکی دڵخۆشی دڵخۆشە کە پیاوێکی لەو شێوەیە لە ژیانیدا هەیە دڵخۆشە کە ئەو هێندە کەسێکی گرینگی پێدەرە لە ماوەی یەکتر ناسینیان هەڵەیەکی نەکردووە بەرامبەری بەردەوام دڵخۆشی دەکات و لە کاتە سەختەکانی هێمنی دەکاتەوە جاک پاش ئەوەی مستیلەکەی کردە دەستیەوە نێوچاوانی لینای ماچکرد سەیری چاوەکانی دەکرد و پێی وت: خـۆشـمدەوێیت!
لینا بە چاوە پڕ فرمێسکەکانیەوە تەنها سەیری دەکرد بێ کاردانەوە بوو تا چەند چرکەیەک و دواتر زەردەخەیەکی گەورەی کرد و وتی: منیش خۆشمدەوێیتـــ!
دواتر ڕۆیشتن و لە ڕێگای گەڕانەوە جاک وەستا و لیناش وەستا کە سەرنجیدا
وتی:لینا بمبوورە بۆ هەر کەم و کوڕیەک من هەموو هەوڵی خۆم دەدەم کە ببمە کەسێک شایەنی تۆبێت و شتێکت بۆ بکەم دڵخۆش ببیت بێت تۆ کەسێکی بێ وێنەیت دەزانم قورسە ببمە پیاوێکی باش بۆت بەڵام هەموو هەوڵی خۆم دەدەم
لینا سەیری چاوەکانی کرد و وتی:ناهـ وا مەڵێ من تۆم خۆشدەوێت بە
هەموو جۆرێک تۆ باشترینیت!
جاک بە خەندەیەکی شیرین وەڵامی دایەوە و دواتر وتی:تۆ حەزت لە ئەسپسواری بوو وایە؟
لینا کەمێک پێکەنی و بە بێ ئومێدی وتی:وایە بەڵام ئەستەمە بەو ئاواتەم بگەم
جاک وەڵامی دایەوە:بەهەرحاڵ ڕۆژێک هەر دێت پێی دەگەیت،واز لەوە بهێنە شتێکی تر ماوە دەبێت بیبینیت دێیت لەگەڵم وایە؟
بە دڵخۆشییەوە سەری لەقاند بە مانای بەڵێ
.
.
.1003وشە
جاک لینا دەبات بۆ کوێ؟ ئایە ئەمەش بەشێکە لە سوپرایزەکەی یاخود کێشەیەک دروست دەکات؟...
YOU ARE READING
•<پەشیــمـــانــی>•
Romanceلە سەرەتاوە ئەمە پەیوەندییەکی هەڵە بوو... نەدەبوو ئەسڵەن هەوڵبدەم. بە هیوای چێژ بینیـن🖤