زەنگی موبایلەکە~
*لینا داوای لێبوردن ئەکەم من ناتوانم بێم..
•بەڕاست؟!
*زۆر داوای لێبوردن ئەکەم
•باشە کێشە نییە
*نــا بوەستە پەشیمان بوومەوە بەڵام کەمێک دوادەکەوم دەتوانی بڕۆیتە پاڕکەکەی نزیک ماڵتان و لەوێ چاوەڕوانم بکەیت؟
•شێتم دەکەی؟دەی کێشە نییە لەوێ چاوەڕوانت دەبم بەڵام زۆر دوا نەکەوی.
پەیوەندییەکەم کۆتایی پێ هێنا
چی ڕودەدات ئەمە سارا نییە دوا بکەوێت بۆ چوونە بازاڕی کردن!
بەهەرحاڵ سەماعەکەم کردە گوێم و گۆرانییەکی ئینگلیزیم پێکرد و ڕۆشتم بەرەو پاڕکەکە..کاتێک لەسەر کورسی پاڕکەکە دانیشتبوو چاوەکانی داخست و بە هێمنی سەری لەسەر بەشی پشتەوەی کورسیەکە جێگیر کرد
چەند خولەکێک تێپەڕی و کەسێک سەماعەکەی لە گوێی کردەوە
لینا هێشتا چاوەکانی نەکردبووەوە و وتی: بۆ هێندە دوا کەوتی تاقەتم نەما بڕۆینە بازاڕ وەرە دانیشە
لە تەنیشتی دانیشت و وتی: وا دیارە چاوەڕێی کەسێکی تر بوویت؟
ئەو دەنگە ناسراوە! کێیە؟؟ نەخێر ئیتر..
بە پەلە چاوەکانی کردەوە و سەیری کەسەکەی تەنیشتی کرد بەڵێ پێشبینییەکە ڕاست بوو! ئەوە جاکە!..لینا کەمێک شڵەژابوو و وتی: تۆ چی دەکەیت لێرە جاک؟
سەری لار کردەوە و وەک منداڵێکی چوار ساڵان خۆی توڕە کرد و وتی: دەرم دەکەیت؟من پیاسەم دەکرد لێرە و بە سوتفە تۆم بینی ویستم کەمێک دابنیشم لات بەڵام وا دیارە پێت خۆش نەبووبێ
لینا وەڵامی دایەوە: نا نەخێر بە هەڵە لەمن گەیشتیت تەنها سەرسام بووم وا لەناکاو دەرکەوتیت من چاوەڕێی سارام دەکرد
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی:ماوەیەکی زۆرە لێرە دانیشتووی پێ دەچێت هاوڕێکەت نەیات دەتەوێ بتگەیەنمە ماڵەوە؟ کات درەنگی کردووە باش نییە بە تەنها بڕۆیت
Pov(Lina):بەڕاستی ئەم کوڕە زۆر سەیرە بۆچی دەبێت خەمی منی بێت و بمباتە ماڵەوە
وەڵامم دایەوە: نا کێشە نییە زۆر سوپاس ماڵمان نزیکە لێرەوە پێویست ناکات
هەڵسایەوە لەسەر کورسییەکە و وتی: باشە مادەم بەیارمەتیت من دەڕۆم
زەردەخەنەیەکم کرد و ماڵئاواییم لێ کردموبایلەکەم پێکرد سارا نامەی ناردبوو
بەڵێ هەر زانیم شتێکی لەژێر سەر بووە و زانیویەتی جاک لێرە دەبێ بۆیە ئەم کارەی کرد گەمژە بازاڕی کردنەکەشمان هیچ تازە..
گەڕامەوە ماڵەوە بۆنی بریانی دەکەم!!خواردنە دڵ خوازەکەم
هاوارم کرد بە دڵخۆشی:دایــکە گیان بریانیمان هەیە؟
سەیری کردم و وتی: چییە دەڵێی منداڵی خواردنت نەبینیوە؟بڕۆ خۆت بگۆڕە زوو وەرە نان دەخۆین
هەمیشە بەو شێوەیە قسە ڕەقە دایکم ڕاستی بڵێم بەپێی میزاجی خۆیەتی کە باش بێت قسەی دەگۆڕێ،بەڵام لە کۆتایی هەر دایکمە من خۆشم دەوێت
ڕۆیشتمە ژوورەکەم و جلی ماڵەوەم لەبەر کرد و ماکیاژەکەم لێ کردەوە و دواتر ڕۆیشتم نانم خوارد.........کاتژمێر ١٠ی شەو بوو ویستم کەمێک سەیری موبایل بکەم سەیری سناپەکەم کرد چاوەکانم بە تەواوی کرانەوە سەرسام بووم! دوو ڕۆژ تێپەڕیوە لەو کاتەی ڕیکلامەکەمان کرد کەچی تازە ئەدی بۆ ناردووم؟!!
هێندە دڵخۆش بووم پێش ئەوەی وەری بگرم نامەم بۆ سارا نارد و هەواڵەکەم بە ئەو وت
دواتر وەرم گرت بەڵێهــ هەستم بە دڵخۆشییەکی ئێجگار زۆر دەکرد خەریکە دەگەم بەو شتەی دەمەوێ
هەوڵم دا کەمێک بیدوێنم و قسە بکەین وە بێگومان ئەمە هەمیشە کاری من بووە سەرکەوتوو بووم!
YOU ARE READING
•<پەشیــمـــانــی>•
Romanceلە سەرەتاوە ئەمە پەیوەندییەکی هەڵە بوو... نەدەبوو ئەسڵەن هەوڵبدەم. (ئەم چیرۆکە لە ژیانی خۆمەوە وەرگیراوە و زۆربەی ڕووداوەکانی ڕاستین و تەنها چەند دیمەنێکی بۆ جوانترکردنی زیادکراوە.) بە هیوای چێژ بینیـن🖤