بەشی ١٢

54 10 35
                                    

Pov(Lina):

ماوەیەک تێپەڕی بەسەر ئەو ڕوداوانە هەموو شەوێکم بە گریان و نزاکردن بەڕێ دەکرد ئازارێکی زۆرم هەبوو لە دڵم و دەروونم زۆر نا ئاسوودە بوو وام لێ هاتبوو هەتا بڕێک شەونوێژ و نزام نەکردایە هەستم بە ئاسودەیی نەدەکرد و نەمدەتوانی بخەوم..
بەڵام ڕاست بدوێین دەربارەی ئەوە زۆر دڵخۆشم کە بەم شێوەیەم ژیانم زۆر گۆڕاوە بە بەراورد بە پێشوو بوومەتە کەسێکی تەواو جیاواز کە خۆشم
ناتوانم بڕیار بدەم بەڕاستی ئەمە منم؟؟..
بەم شێوەیە ژیانم بەڕێ کرد دوای چەند ساڵێک وردە وردە ئارام بوومەوە و وەک پێشووتر ئازارم نەدەچەشت چیتر هەموو شەوێک سەیری وێنەکانمانم نەدەکرد و شیوەن بگێڕم بە دیاریەوە ئەگەر تامەزرۆی ڕاستیەکەن من هەموو وێنە و یادگاریەکانم ناشت تەنها ئەو دیاریانەم هێشتەوە کە لە ڕۆژیی لەدایکبوونم بۆی هێنابووم تاوەکو ئێستاش ملوانکەکەم بەردەوام لە ملدایە!٠لەگەڵ وێنەیەکی کێشراوی خۆمان کە ڕوخساریشمان دیار نییە..! بەڵام گەر ڕاستگۆبم لەگەڵ خۆمدا هێندە ئاڵودەی بووم هەتا ئێستاش وەک یەکەم سات خۆشم دەوێت تەنها و تەنها لەبەر دوورکەوتنەوەم لە تاوان دەستبەرداری بووم گەرنا قسەی هیچ کەس کاری لێم نەدەکرد هەموو دنیا بۆمن بدوابا و بیوتبا کەسێکی خراپە مێشکم و دڵم ڕەتیان دەکردەوە!
بۆم دەرکەوت هیچ شتێک لەم دنیایە هەمیشەیی نییە هەموو شتێک دێت و دەڕوات هاوڕێ نزیکەکەشم سارا هاوسەرگیری  کرد و چووە ژیانێکی ترەوە ڕاستە ئێستاش هەنێ کات قسە دەکەین و سەردانی یەک دەکەین بەڵام دنیا هێندە بە ئاسانی تێپەڕ نابێت وەک پێشتر پێکەوە بین وەک ئەو ساتانەی دەنگی پێکەنینمان ئاسمانی پڕ دەکرد و هەموان حەسوودیان پێ دەهات ئاواتیان دەخواست هاوڕێیەتیان وا جوان و نایاب بێت لەگەڵ دەور و بەریاندا..
من ئێستا لە کۆلێژ دەخوێنم بۆ بەشی پزیشکی و دەبمە پزیشکی منداڵانی بچوک ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەمە!
هەمیشە ئارەزووم لەم پیشەیە بووە چونکە منداڵەکانم خۆش دەوێت ئەوان بێ تاوانترین و ناسکترین بوونەوەری سەر زەوین! لەوانەیە بڵێن هەندێک جار خراپەکار دەردەچن بەڵام ئەمە هەڵەی کێیە؟! بێگومان هەڵەی خۆمانە لە نزیک ئەوان ڕەفتاری توند و خراپ و نابەجێ دەنوێنین ئەوان پێیان وایە کارە ڕاستەکەیە و لە کۆتاییدا کەسێکی خراپیان لێ دەردەچێت و هێشتا هەمیشە لۆمەیان دەکەین وەک بڵێی ئەو منداڵە بێ توانا و دەسەڵاتە خۆی وای لە خودی خۆی کردبێ و هیچ هەڵەی ئێمەی تێدا نەبێت!..
لە بیر کردنەوەکانم هاتمە دەر بە دەنگی چاودێر کە بانگی کردم:لیـنا ئێستا دەتوانیت کاغەزی تاقیکردنەوەکەت ڕادەست بکەیت ئاگادارم ماوەیەکی زۆرە تەواو بوویت و خەیاڵت ڕۆشتبوو
لە کۆتایی قسەکانی کەمێک پێکەنی و زەردەخەنەیەکم بۆ کرد
کەل و پەلەکانم کۆکردەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و کاغەزەکەم ڕادەست کرد لە کۆتاییدا ڕزگارم بوو لەم قۆناغەی ژیانیش! دڵنیام کە دەردەچم زۆر باش خوێندبووم
هەستێکی زۆر نایابم هەیە هەست دەکەم دوای بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی لە پڕێکدا ئازاد کراوم!
دوای چەندین ساڵ ماندوبون و ناڕەحەتی کۆتایی هات ئیـتر چیتر شەوان بێدار نابـم بۆ خوێندن مەگەر تەنهـا خودا بزانێت چ هەستێکی نایابم هەیە ئەم قۆناغەم بە سەلامەتی و باشی بڕی..
ڕۆشتمە دەرەوە بۆ باخچەی بیناکە ویستم لە کۆتا ڕۆژ بۆ کۆتا جار ئێرە ببینمەوە
چاوم کەوتە سەر سووچێکی باخچەکە تێبینی کەسێکی ناسراوم کرد! بوەستەە- ئـ-ئەوە ج-جاکە؟! دڵم زۆر بە خێرایی لێی دەدا دوای ئەو هەموو کاتە دووبارە یەکمان بینی!نا نەخێر تەنها من ئەوم بینی جاک سەرنجی منی نەدا و سەرقاڵی قسەکردن بوو لەگەڵ یەکێک لە کوڕەکان..
ویستم بەرەو ڕوی بڕۆم و دڵنیا ببمەوە کە ئەوە یاخود نا لێدانەکانی دڵم خێرا و خێراتر دەبوون هەناسەم قورس بووبوو ئاخر ئاسان نییە دوای ئەو هەموو ساڵە دووبارە بە دیداری شادبوومەوە کێ دەیزانی ئەمە ڕوو دەدا؟! کەسێک هاتە پێشم بەرلەوەی پێی بگەم..
خودایە ئـەم کوڕە چی دەوێت چاوم دەگێڕا بەملاو لادا و دەمویست بە زوویی ڕزگارم ببێ لەم کوڕە و بڕۆم بۆ لای جاک
کوڕەکە دیاربوو ئارەقی کردبۆوە بەهۆی شڵەژاوی و ترس و شەرم هەموو هەستەکانی تێکەڵ بووبوو دەیویست قسە بکات
زەردەخەنەیەکی کەمم کرد تاوەک شڵەژاوی نەمێنێت و زوو ڕزگارم بێت
دەستی بە قژی قۆیدا دەهێنا و لە کۆتاییدا قسەی کرد: ئێهـ لینا کاتت هەیە بچینە کافێیەک شتێک بخۆینەوە و کەمێک کارم پێتە
چاوەکانم هێشتا لەسەر جاک بوو دەی ئیتر کەی کاتی کافێیە ئێستا!..
کەمێک خەندەم خستە سەر ڕوخسارم تا هەست بە شەرمەزاری نەکات و وتم: ئاهـ داوای لێبوردن دەکەم بەڵام کاتم نییە ببورە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بە زۆر خەندەیەکی خستە سەر ڕوخساری و وتی: ئێهـ باشە کەواتە ڕاستگۆ دەبم و ئێستا پێت دەڵێم..لە ڕاستیتا دوو ساڵە سەرنجی منت بردووە و هەستم بۆت هەیە من دەزانم تۆ کەسێکی دینداریت بوێری خۆشەویستیم نییە لێتی داوا بکەم بەڵام دەمەوێت بێمە ماڵتان بە ڕاستگۆیی و بڕیاری هاوسەرگیری بدەین ئەگەر تۆ بتەوێت..
کەمێک سەرسام بووم ماوەی دوو ساڵە قسەکانی بەو شێوە پاراستووە! ئاهـ شەرم لە خۆم دەکەمەوە کە دەبێت ڕەتی بکەمەوە بەڵام نامەوێ بە درۆ لەگەڵی بژیم کە هەستم بۆ کەسێکی تر هەیە..
کەمێک سەرم دانەواند دواتر سەرنجم گەڕاندەوە بۆسەر کوڕەکە و وتم: سوپاست دەکەم بەرزی دەنرخێنم قسەکانت بەڵام بمبوورە بەڕاستی من ئامادەی ئەوە نیم ئامادەی ئەو قۆناغەی ژیان نیم وە بەڕاسی هیچ هەستێکم بەرامبەر تۆ نییە بمبوورە بەڕاستی
لە کۆتایی قسەکانم سەرم نزم کردەوە شەرمەزار بووم ئاخر!
سەرنجم کەوتە سەر قسەکانی دوو لە کچانی کۆلێژ کە بەلامان تێپەڕ بوون قۆڵەکانیان ڕوت بوو و جل و بەرگی تەسک کە جەستەیان بە تەواوی دەرکەوتبوو سەرم دانەواند ئاخر پێغەمبەری ئازیزمان (صلی اللە علیە وسلم) ئەمانە ببینێ دەبێ چۆن بیر بکاتەوە؟ ئەمانە ئەو ئوممەتەن ئەو بۆیان دەگریا و دەپاڕایەوە.. کچێکیان سەیری منی کرد و بە مینگە مینگێک وتی:دەڵێی یاپراخە وا خۆی پێچاوەتەوە نازانم کوڕ کوێی ئەمەیان بە دڵە ئاخر..
لە تۆنی دەنگیدا ڕون دیاربوو وە حەسودی لە چاوەکانی دەباری کە ئەو کوڕەی ناوبانگی قۆزی و دینداری و دەوڵەمەندی دەرکردووە هاتووە داوای هاوسەرگیری لە من دەکات!دەی بێگومان حەسودی پێدێت ئەو جۆرە کوڕە ئاواتی هەموو کچێکە
بە قاقا پێکەنین و منیش خۆم گرتبوو جوابیان نەدەمەوە و لەبەر خۆمەوە دەموت(حسبي اللە ونعم الوکیل) ئەوی تریان دەنگی بڵند کرد خۆ باش دەزانم دەیویست کەسانیتر گوێیان لێیبێت و من سەرشۆر بکات بە قسەکانی! و وتی: ئاهـ گەر دەزانن لە ڕابردوو چ کچێکی خراپ بووە کەس سڵاویشی لێ ناکا ئێستا دەیەوێ بەو جلانەی خۆی باش دەربخات
چاوەکانم پڕبوون لە کاتێکدا ئەوان لە قاقای پێکەنینیان دابوو..دەی ئاخر من بەڕاستی پەشیمانیم بۆ خودام دانپێدا ناوە و بەتەواوی کەسایەتیم گۆڕیوە هەرچەندی توانیبێتم خۆم کردۆتە کەسێکی شایەن بە دیداری اللە ئەمان چۆن هێندە بە ئاسانی بە خراپ وەسفم دەکەن و بە ڕابردوم وەسفم دەکەن؟!
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بە زۆر زەردەخەنەیەکم کرد بۆ ئەو کوڕەی لە پێشم بوو هەموو سەرنجی لەسەر ئەوەبوو بەڵکو وەڵامەکەم بگۆڕم و ئەسڵەن دیار نەبوو پێیدا کە گوێبیستی قسەکانی ئەو کچانە بووبێت!
بە کزی وتم:ببورە کاکە من داوای لێبوردن دەکەم إن شاء اللە خودای گەورە کەسێکی لەمن باشتر و نایابتر دەکات بە هاوسەر و هاوژینت.

دڵگرانی لە ڕوخساری ڕەنگیدایەوە و بە ناچاری وتی:کێشە نییە ئاساییە ئیتر دڵە کە منت نەوێ ناتوانم بە زۆر بتهێنمە ئەو بیرکردنەوەی قبوڵم بکەیت..
بەم شێوە بەڕێم کرد ئیدی..
هێواش هێواش هەنگاوم دەنا بەرەو لای جاک و لە پڕێکدا قسە گەلێک هاتن بە مێشکمدا(کێ دەڵێ بۆ لای تۆ هاتووە؟مەچۆ بۆ لای لەوانەیە هاتبێ بۆ لای کەسێکی تر..ئەو تۆی لەبیر کردووە مەڕۆ با شەرمەزار نەبی)
خەیاڵەکانی مێشکم منیان کردە چاڵەکەو و ڕێگام گۆڕی بەرەو دەرگای دەرەوە
خەریکبووم کۆتا هەنگاوەکانم دەنا و دەچوومە دەر لە باخچەکە و دەنگێک ڕایچڵەکاندم:لینـاا؟!
تەزویەک سەرتاپای لاشەمی گرتەوە ئەو دەنگەی ڕۆژانێک ئارامیم بوون ڕۆژانێک گەر نەمبیستبا شەوم بە گریان ڕۆژ دەکردەوە و ڕۆژیشم بە خەیاڵ و بیرکردنەوە و تامەزرۆیی..
بە هێواشی ئاوڕم دایەوە و سەرنجم دا نزیکی شەش مەترێک لەیەک دوور بوین زەردەخەنەیەکی گەرم لەسەر لێوەکانی بوون لە کاتێکدا من بە تەواوی وشک بووبووم هیچ قسەم بۆ نەدەکرا وەک بڵێی شاخێک لەسەر زمانم چەقیبێت..دوای چەند چرکەیەک هاتمەوە سەرخۆ کە دووبارە دەستی کردەوە بە قسەکردن و نزیک دەبۆوە لێم:خەریکی بۆ کوێ دەڕۆین دوو کاتژمێرە لێرە چاوەڕوانی تۆم..
کەمێک نیگەرانی لە چاوەکانی دیاربوون هەرچەندی هەوڵم دەدا وەڵام بدەمەوە زمانم زیاتر گیر دەبوو قسەکردنم گرانتر دەبوو:مـ..منـ..
قسەکەی پێ بڕیم کە زانی هێندە شڵەژاوم: باشە بەهەرحاڵ دەمەوێ کەمێک قسە بکەین گەر بتوانیت کەمێک کاتم بۆ تەرخان بکەیت من مەمنونی جەنابتان ئەبم..
هەناسەیەکم هەڵمژی خۆم کۆکردەوە و زەردەخەنەیەکی کەمم کرد:هم باشە بێگومان
هەست دەکەم کەمێک ساردبووم! کەمێک؟بگرە زۆریش!بەڵام بەهەرحاڵ کەوتینە ڕێ بەرەو قاوەخانەی نزیک کۆلێژ کە بە نزیکەیی ١٠ خولەک دووربوو بە پیادە تەواوی کاتەکە کەسمان یەک وشەمان لەدەم نەهاتە دەر!
.
.
.

سلام علیکممممم شەکرۆکەکان چۆنن🥹🤭نازانم خوێنەر ماون یاننا بەڵام گەر نەشمابن ناهەقیتان ناگرم کاتێکی زۆری ویست تا بگەڕێمەوە😅بەهەرحاڵ هەوڵەدەم لە یەک دوو پارتی داهاتوو کۆتایی بە چیرۆکەکە بهێنم جا بزانم پێشبینیتان چییە کۆتاییەکە خۆشە یان وێرانکەر؟👀

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now