ببورەن بۆ هەر هەڵەیەکی ڕێزمانی
کۆمەڵێک دیمەنی خۆشەویستی تێدایە ئەگەر ئارەزوی ناکەیت مەیخوێنەوە.
بەهیوای چێژ بینین🙂🖤Third pov;
جاک لینای بردە شوێنێک وەکو دارستانێک وابوو پڕبوو لە درەختی باڵا بەرزی سەوز وا دەردەکەوت درەختی هەمیشە سەوزبن ئەگەرنا نزیکی زستان بوەتەوە بەو شێوە نەدەمان..
بە زەردەخەنەیەکی شیرین سەیری جاکی کرد و وتی:چی دەکەین لێرە
خەندەیەکی بچوکی بۆ کرد و وتی:تەنها کەمێکمان ماوە دەتوانی ڕاکەیت؟
بە بەڵێ سەری لەقاند جاک لە پێشییەوە دەستی بە ڕاکردن کرد و ئەمیش بە شوێنیدا دەڕۆی
سەیری دوای خۆی کرد بینی خەریکە ماندوو دەبێت کەمێک گەڕایە دواوە دەستی گرت و یارمەتیدا لە ڕاکردن
کاتێک گەیشتنە شوێنەکە لینا بە سەرسامییەوە سەیری دیمەنە جوانەکەی دەکرد لە کاتێکدا هێشتا هەناسەی بە سەختی دەدا بە هۆی ڕاکردنەکە وە دەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانی جێگیر کردبوو کەمێک خۆی چەماندبوەوە و بەملاو لادا سەری دە سوڕاند و سەرنجی دەدا
دیمەنێکی زۆر جوانی هەبوو زۆر بە جوانی شوێنەکە ڕازێنرابوەوە پڕبوو لە گوڵی ڕەنگا و ڕەنگ تەنانەت زەوییەکەش گوڵێکی ناسکی ڕەنگ سپی لێ هەڵوەرێنرابوو بۆ زیاتر ڕازاندنەوە هەروەها لە نێو گوڵەکاندا مێزێک زۆر بە جوانی ڕازێنرابوەوە بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی لەدایکبوون!هەموو شتێک نایابە لێرە!
جاک پرسی:ڕۆژی بوونت پیرۆز ئازیزم!
لینا هێشتا سەرسامە بەو هەموو سوپرایزە جوانەی و بە دڵخۆشییەوە وتی:زۆر زۆرم بە دڵە سوپاس بۆ بوونی سوپاس بۆ هەموو شتێک
جاک کەمێک پێکەنی و بە دەستئ ئاماژەی بۆ لای ڕاستی مێزەکە کرد و وتی: پێموابێ ئەمەت نەبینیوە هێشتا
ڕاستەوخۆ سەرنجی خستە سەر ئەو شوێنەی ئاماژەی پێ کرد بینی ئەسپێکی ڕەشی ڕازاوە لەوێ دانراوە
بە جۆرێک دڵخۆشبوو هەرگیز لە ژیانی بەم شێوەیە نەبووە دەی هەر کەسێک بێت لەلایەن ئەو پیاوەی خۆشی دەوێت ئەم شتانەی بۆ بکرێت بێگومان دڵخۆش دەبێت!
جاک:سەرەتا لێرەوە
بە دەستەکانی کە نیوەی هۆدیەکەی هەڵکرابوو دەمارەکانی دەستی زۆر بە ڕوونی دەرکەوتبوون وای لە هەر ئافرەتێک دەکرد دڵی خێرا لێ بدات کە دەیبینێ ئاماژەی بۆ لای مێزەکە کرد پاشان لینا لە مێزەکە نزیک بووەوە
بەیەکەوە مۆمەکانیان کوژاندەوە و کەمێک کێکیان خوارد بێگومان ئەوەندەی کە سەرقاڵی قسە بوون سەرقاڵی خواردن نەبوون
.
.
سەیری چاوەکانی لینای دەکرد لە کاتێکدا لینا دەستی بە سەری ئەسپەکە دەهێنا بە خۆشەویستییەوە پرسی:دەتەوێت سواری ئەسپەکە بیت؟
بە دڵخۆشییەکی زۆر زۆرەوە سەری بە مانای بەڵێ لەقاند
جاک کەمێک ئەسپەکەی جێگیر کرد و پارچە دارێکی هێنا تاوەکو لێنا بەهۆیەوە سەر ئەسپەکە بکەوێت
هەوڵەکانی بێ سوودبون چونکە ئەسپەکە زۆر بەرز و بۆیە بە دڵگرانییەوە لێوەکانی وەک مناڵێک گرژ کرد و سەیری جاکی کرد
ئەم کاردانەوە کیوتە وای کرد جاک بکەوێتە پێکەنینێکی زۆرەوە و وتی:باشە باشە ئازیزم توڕە مەبە
سەرکەوتە سەر ئەسپەکە و دەستەکانی بۆ لینا درێژ کرد تاوەکو یارمەتی بدات بەهۆیەوە سەر بکەوێت
YOU ARE READING
•<پەشیــمـــانــی>•
Romanceلە سەرەتاوە ئەمە پەیوەندییەکی هەڵە بوو... نەدەبوو ئەسڵەن هەوڵبدەم. (ئەم چیرۆکە لە ژیانی خۆمەوە وەرگیراوە و زۆربەی ڕووداوەکانی ڕاستین و تەنها چەند دیمەنێکی بۆ جوانترکردنی زیادکراوە.) بە هیوای چێژ بینیـن🖤