ئەزانم زۆر زوو زوو پاڕت دائەنێم🥰😂
دڵتان گەورەبێ گوڵەکانم ئاساییە🥺🤎..
بەهیوای چێژ بینین، ڤۆت کردن و نووسینی تەنها یەک کۆمێنت بۆمن هاندەرەبێت🤎.Pov(Lina):
ماوەیەک تێپەڕی بەو شێوەیە و لەگەڵ جاک بە تەواوی پەیوەندیمان پچڕابوو ژیانم لێ بووبوو بە تاڵیەک هاوشێوەی ژەهر! چێژم لە هیچ شتێک نەدەبینی و بە هیچ شتێک نەمدەتوانی دڵخۆش ببم کاتەکانم زۆر بە قورسی تێپەڕ دەبێت!
ویستم هەوایە بگۆڕم و پیاسەیەک بکەم لە پاڕکەکەی نزیک ماڵمان بەڵکو کەمێک مێشکم ماندوویەتییەکەی کەم بکات..
جلێکی ئاساییم پۆشی بێ هیچ شتێک سەرەڕای ئەوەی کەش و هەوا ساردی کردووە ئەگەری هەیە نەخۆش بکەوم! بەڵام هەرچی بیت گرینگی پێ نادەم هەرخۆی بشمرم گرینگ نییە ئەسڵەن هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبێت بۆم و ڕزگارم دەبێت لەم ژیانە سارد و سڕەم کە زۆر لەو کەشەی ئێستا ساردتر بووە هەر کەسێکی تربێت وەک من ناتوانێ بەرگەی بگرێت!
هیتفۆنەکەم کردە گوێم و پیاسەم دەکرد بە پارکەکەدا گەیشتمە نزیک کورسییەکی دانیشتن جاکم بینی دانیشتووە و زەردەخە دەکات بە ڕوومدا!
چاوەکانم بە توندی داخست و دووبارە کردمەوە بەڵام لەوێ نەمابوو!!!
ههههه هەر دەمزانی دەبێت خەیاڵبێت ئەگەرنا هێندە بەختم نییە ژیان لەگەڵم ڕێبکەوێت و بڕیاری دڵخۆش کردنم بدات!
نزیک بوومەوە لە کورسییەکە و لە تەنیشت ئەو شوێنەی جاکم بینی دانیشتم
بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم کە دەهاتینە ئێرە تاوەک و بۆ ساتێک یەکتر ببینین
بیری ئەو کاتانە دەکەم دەنگی پێکەنینەکانمان هەموانیان هەراسان کردبوو و حەسودیان دەبرد بە دڵخۆشیمان پێکەوە بەو شێوەیە! بیری ئەو کاتانە دەکەم کە نەمان دەتوانی ساتێک بەبێ یەکتری بەسەر ببەین و هەموو شتێکمان پێکەوە ئەنجام دەدا پێکەوە پێدەکەنین و دڵخۆش دەبوین وە پێکەوە دەگریاین و خەمبار دەبوین..
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لەبەر خۆمەوە وتم: چۆن باوەڕ بەخۆم بهێنم کۆتایی هاتووە؟..
لە ڕاستیا هەموو شتێک بۆ من وەک خەیاڵێک وایە وا هەست دەکەم هەمووی خەون بێت! خۆزگە وا دەبوو خۆزگەهـ..
چاوەکانم داخست تا سەرخەوێک بشکێنم هەرچەندە بە هۆی کەشە ساردەکەوە ئەوە کەمێک ئەستەم بوو، جەستەم دەلەرزی وەک شەق شەقە و لێوەکانم مۆر هەڵدەگەڕان و هەستم کرد دڵۆپەیەک ئاو بەر ڕوخسارم کەوت چاوەکانم کردەوە پێم وابوو باران دەبارێت بەڵام نەخێر.. ئەوە بەفرە!
یەکەمین بەفر بارینی ئەمساڵ!
لەبەر خۆمەوە بۆڵەم دەکرد و دەموت: نەفرەت دەبوو شتێکی گەرم بپۆشم لێرە دەمبەستێت و ناتوانم بگەڕێمەوە ماڵ!
دەستێکم بینی چاکەتێکی ڕەشی پێبوو بۆ منی ڕاگرتبوو و وتی: دەتەوێت ئەمە ببەیت؟
وەڵامم دایەوە بەبێ ئەوەی سەیری بکەم: نەخێر سوپاس
دەستی هێشتا ڕاگرتبوو لە پێشم بەڵام بوەستە! بۆ ساتێک هەناسەم وەستا ئەو دەنگە ناسراو بوو! لینا سەرت بەرز بکەوە نەفام دەبێت بیبینیت
سەرم کەمێک بەرز کردەوە و ڕوخسارە گەشاوەکەیم بینی وەک پێشبینیم کردبوو جاک بوو
بەڵام ئاهــ چی ئەگەر ئەمەش خەیاڵ بێت؟ نەفرەت وەک بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەرم لێ هاتووە خەیاڵ و ڕاستی لەیەک جیا ناکەمەوە!
هەستی بە تێڕامانە زۆرەکەم کرد و زەردەخەنەیەکی کەمی کرد
پێم وابێت ئەمەیان خەیاڵ نییە؟...
سەرنجی خستە سەر چاکەتەکەی دەستی و دەستی کردەوە بە قسەکردن:
دەستم ئازاری هەیە زوو وەری بگرە ئەگەرنا خۆم دەیکەمە بەرت
چی دەڵێتـــــ لە وشەکانی کۆتایی پێکەنی ڕاستەوخۆ لێم وەرگرت چونکە دەزانم ئەو شێتترین کەسێک و سەرکێشترینە کە بینیبێتم هەموو شتێک دەکات هەموو شت!
چاکەتەکەیم کردە بەرم کەمێک گەورەبوو بەڵام گەرم بوومەوە پێی هاهـ
بۆنێکی زۆر تایبەتی لێ دێت! دەبێت ئەگەر ئەو باوەش بکەیت هەست بەم بۆنە بکەیت؟ ئایــ بیر لەچی دەکەمەوە منیش شێتبووم بە تەواوی
شوێنەکە بێدەنگ بوبو هیچ کەس هاتووچۆی نەدەکرد
ویستم بابەتێک بکەمەوە بۆیە وتم: ئەم خەڵکە بە تەواوی گەمژەن هیچ ڕۆژێک نادۆزیتەوە لە ڕۆژێکی باراناوی یاخود بەفراوی خۆشتر بێت سەرەڕای ئەوە هەمویان خۆیان دەشارنەوە لە ماڵ و ژوورەکانیان لەم کەشەدا گەمژە نین؟
زۆر بە سەختی پێکەنی بە قسەکەم و قاقای لێ دەدا
کەمێک برۆم گرژ و کرد و سەیرم کرد ویستم قسە بکەم بەڵام ئەو دەستی پێکرد:ئــا بەو شێوە سەیرم مەکە دەترسم
بە ڕوخساری دیاربوو بە زۆر پێکەنینەکەی ڕاگرتبوو ڕووم وەرگێڕا بۆ لایەکەی تر لە کاتێکدا ئەو بەردەوام بوو لە قسە کردن: ببورە بەڵام خۆم پێ نەگیرا، بەڵام بەڕاستی گەمژەن
کەمێک پێکەنیم ئەو بەڕاستی باوەڕی کرد کە من توڕە بووبم؟
بۆ ماوەیەک بێدەنگ بووین و سەیری کڵۆ بەفرەکانمان دەکرد کە دەهاتنە خوارەوە و بەرە بەرە زەویان سپی دەکرد
بۆ خولەکێک سەرنجم لابرد لەسەر ئەو دیمەنە و سەیری جاکم دەکرد چۆن زەردەخەنە دەکات لە کاتی سەیرکردنیان پێ دەچێت زۆر دڵخۆش بێت
پێش ئەوەی هەست پێ بکات سەیری دەکەم چاوەکانم لابرد
و دەستی کرد بە قسە کردن بە دەنگێکی هێمن: لینا لە ڕاستیا ئەمویست شتێک بڵێم... دەمەوێت دووبارە پێکەوە بین بمبوورە کە ئەوکات بە گوێی مامۆستاکانم کرد و لێت دوور کەوتمەوە بەڵام بەڕاستی ناچار بووم
شۆک بووم بە قسەکانی نەمدەزانی دەبێت دڵخۆشبم یاخود نیگەران؟
سەیری چاوەکانیم کرد و بە دەنگێکی کز وتم: مـ.. مەبەستت چییە تێناگەم
بەردەوامی بە قسەکانی دا: دەمەوێت ببیتە خۆشەویستم پێشنیارەکەم قبوڵ دەکەیت؟
هەستم بە گەرمییەکی زۆر دەکرد لە ڕوخسارم و جەستەم سەرەڕای ئەوەی کەشەکەی چەند پلەیەک ژێر سفر بوو.. دڵم زۆر خێرا لێی دەدا و بیرم دەکردەوە ئاخۆ بەڕاستی ئەو قسەیە دەکات؟
ناتوانم توانام نییە ئێستا هیچ بڵێم هەڵسامەوە لەسەر کورسییەکە و چاوەکانم لەسەر جاک لابرد لە کاتێکدا ئەو بەردەوام بوو لە تێڕامانم
ویستی قسە بکات بەڵام من دەست پێشخەریم کرد: پێویستە بگەڕێمەوە ماڵ کات درەنگی کردووە چاکەتەکەیم لەبەرم داکەند و بەبێ ئەوەی سەیری بکەم بۆم گەڕاندەوە
چاوەڕێی ئەوە نەبووم ئەو هیچ قسەیەک بکات چونکە ناچار دەبووم وەڵامی بدەمەوە منیش ئەوەم نەدەویست! ڕاستەوخۆ شوێنەکەم جێهێشت و گەڕامەوە ماڵەوە
کات بەو شێوەیە تێپەڕی و نزیک کاتژمێر دوانزەی شەو بووبوو
بیرم پەرتەوازە بووە بە تەواوی دەبێت ڕاستییەکەی پێ بڵێم و بڵێم کە منیش خۆشم دەوێت؟
موبایلەکەم هەڵگرت بینیم کە ئۆنڵاینە ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە کرد!
ئایــ لە منی گەمژە دەمتوانی بە مەسجێک کۆتایی بە بابەتەکە بهێنم بۆچی ئەم هەڵەم کرد
کەمێک کاتی ویست تاوەکو پەیوەندییەکە وەڵام بداتەوە پێ دەچوو لە دەرەوە بێت دەنگی چەند کەسێکی تر دەهات
بە هێمنی لێی پرسیم: شتێ بووە؟
ئەوەی لە دەمم بوو قوتم دایەوە و وتم: ئێهــ نا تەنها ویستم بڵێم....خۆشم دەوێیت.
دووبارە ڕێگەم پێ نەدا قسە بکات هههه ئێ دەیــ ناتوانم ڕێگەی پێبدەم خۆی ڕۆمانسی بکات من بەڕاستی جەڵدە لێم دەدات ئەگەر وابێت..!
موبایلەکەم کوژاندەوە تاوەکو دواتر ئەگەر پرسی بۆچی وەڵامت نەبوو بڵێم پاتری موبایلەکەم تەواو بوبوو
ئەیـ بە نەفرەت بێ دوو سبەی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ دەست پێدەکات من چۆن سەرنجم کۆبکەمەوە سوێند دەخۆم دایکم دەمکوژێت گەر دەرنەچم!
جێگەی سەرسوڕمانە چۆن دەکرێت ئەوان نمرەکانی منیان لا گرینگتر بێت وەک لە خۆم و دڵخۆشی و ئاسوودەیی دەروونم؟!
هاهـ زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگاکەمان بەو شێوەیەن بۆیە نابێت گلەییش بکەم
بەڵام تاکە شتێک کە دەیزانم کاتێک کە خۆم بووم بە دایک هەرگیز بەم شێوە مامەڵە لەگەڵ کچەکەم ناکەم کە دایکم کردی!
بەڵام هەرچیبێ تەنانەت گەر فڕێشم بدەنە دەرەوە من ئەوانم هەر خۆشدەوێت ئەوان خێزانی منن ناچارم کە خۆشم بوێن.
.
.
.1040وشە
YOU ARE READING
•<پەشیــمـــانــی>•
Storie d'amoreلە سەرەتاوە ئەمە پەیوەندییەکی هەڵە بوو... نەدەبوو ئەسڵەن هەوڵبدەم. بە هیوای چێژ بینیـن🖤