بەشی ١٤ کۆتایی

86 11 2
                                    

Pov(Lina):

بە چـاوە درەوشاوەکانی لێی دەڕوانیم وەک بڵێی بە تەواوی نوقم بوبێت لە دڵخۆشی و ئاسودەیی چاوەکانی دەدرەوشانەوە هاوشێوەی ئەستێرەکان لە شەوێکی تاری ساماڵدا
خانمێکی گەنج کە دەستی پیاوێکی گرتبوو وا دەردەکەوت هاوسەر بن بە خەندەیەکی شیرینەوە نزیک بونەوە لێمان وتیان:زۆر لەیەک دەوەشێنەوە خودا بۆ یەکتان بهێڵێت!
خەندەیەکی گەرمم کرد و بۆ ساتێک چاوەکانم کردە سەر جاک کە لە تەنیشتم بوو قاتێکی ڕەشی پۆشیبوو بە خەندەوە لێی دەڕوانیم پێم وابێ ئەم عەزییە سپیەم زۆر لێ دەوەشێتەوە هههه پاشان سەرنجمان خستەوە سەر ئەو دوو هاوسەرە گەنجە و وتم:سپاستان دەکەم بەڵام هێندەی ئێوە جوان نین
لە ڕستەی کۆتاییدا کەمێک پێکەنیم تا کەشەکە لە نامۆیی بهێنمە دەرەوە لە هەمان کات جاک وتی: هیوادارم ئێوەش بۆ هەمیشە پێکەوە بن زۆر لەیەک دێن!
دواتر کۆمەڵە وێنەیەکی زۆرمان گرت لەگەڵ میوانەکان و وردە وردە جێیان هێشتین و پێکەوە زۆر وێنەی جوانمان چرکاند و دیمەنە جوانەکانی ڕۆژەکەمان کردنە سەر کۆمەڵە کاغەزێک تاوەکوو بمێنێتەوە لەپێش چاومان و هەردەم ئەم ساتانە بهێنێتەوە بیرمان وایــ چ ڕۆژێکی جوان بوو..
چەن لەمێژبوو تامەزرۆی ئەم بەیەک گەیشتنە بووم، کێ بیری دەکردەوە دوای ئەو هەموو دووری و ئازارە کۆتاییەکەمان بەم شێوە جوان دەبێت؟

تێپەڕینی کات

نزیکەی دوو ساڵ دەبێت هاوسەرگیریمان کردووە ئێمە هێشتا هیچ منداڵێکمان نییە وامان لا باشتر بوو چەند ساڵی سەرەتا چێژ لە ژیان ببینین پێکەوە و خۆمان توشی سەرقاڵبوون نەکەین بە بەخێوکردن و پەروەردە کردنی منداڵەوە..
ئێستا سوپاس بۆ خوا بوینە دوو دڵخۆشترین هاوسەر و هاوژینی یەکتر ڕاستە ڕۆژانێکیش هەن توشی خەم و ئازار دەبین تێیدا بەڵام بەیەکەوە شان بە شانی یەکدی تێیدەپەڕێنین وە ئەم قورسیانە هیچ ئازاربەخش نین بەراورد بەو ئازارانەی لە دووری یەکتر دەمانچەشت بەرامبەر ئەو شەوانەی بە گریان ڕۆژم دەکردەوە و بیری جاکم دەکرد..
دەمەوێ پێتان بڵێم هەرگیز بێ هیوا مەبن تەنها بەردەوام بن لە هەوڵدان و پشت بە خودا ببەستن،دڵنیام دەگەن بە هەموو هیواکانتان!
و بزانن هەموو ناخۆشی و ئازارەکان تێدەپەڕن بە ئارام گرتنتان.
وە هەر کەسێکتان خۆشدەوێ بەدووربن لە دروستکردنی پەیوەندی نەگونجاو چونکە من دڵنیام هەر کارێک ڕەزامەندی خودای تێدا نەبێ کۆتاییەکی باشی نابێ..

ئارامگر بن لەسەر ناخۆشیەکان بەڵکو خودا
پاداشتتان بداتەوە بە ئارەزوەکانتان.

کـــۆتــایـــــی

سوپاستان ئەکەم بۆ خوێندنەوەی ئەم چیرۆکەم وێڕای ئەوەی زۆر درەنگ درەنگ پارتم دائەنا بەڵام ببورن هەر ئەوەندەم توانا هەبوو..
ڕاستە خوێنەرێکی زۆرم نەبوو بەڵام تەنها یەک خوێنەر کە بە تامەزرۆیی چیرۆکەکەمی خوێندبێتەوە و سودم پێگەیاندبێ نرخی هەزار خوێنەری ئاسایی هەیە لای من.
خۆشمئەوێن خواتان لەگەڵ🖤.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 23 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now