بەشی ٤

89 11 3
                                    

٢٠ کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو🙂
نەم ئەویست مەرج دانێم بەس وەڵاهی ئەکتیڤ زۆر شڕە🙂😂
بە هیوای چێژ بینین♥️🦋✨

THIRD POV:

دوای ئەوەی کە لینا بە جاکی وت هەستی چۆنە بەرامبەری ڕاستەوخۆ مۆبەکەی فڕێدایە سەر زەوییەکە و وەک شێت بە ژوورەکەی دەسوڕایەوە لە پەرۆشییا
لە لایەکی تریش جاک دڵخۆشبوو وە سەرسامیش بوو ئەو کچەی کە خۆشی دەویست دانپێدانانی بۆ کرد! دڵخۆشی لە ڕوخسارییان دیاربوو و دەگەشانەوە
کاتێک دەستیان کردەوە بە قسە کردن جاک پێی نەوت کە ئەمیش خۆشی دەوێت لە ڕاستیا بابەتەکەی گۆڕی! ئەو شڵەژاوە دڵنیا نییە کە ئایا ڕاستە ئەم پەیوەندییە دروست بکرێت یاخود دەبێ کۆتایی پێ بهێنن بە هەموو شتێک؟...
نزیکی دوو کاتژمێر تێپەڕیوە و لەو کاتەوە بەردەوام قسە دەکەن بێگومان دوو کەسی عەوداڵی ئەوین بەم شێوەیە دەبن بۆ ئەوان هەموو دڵخۆشییەکی ژیان لە چاوی مەعشوقدایە..
لە کۆتاییدا جاک بڕیاری خۆی دەدات و وەڵامی دەداتەوە
*لینا شتێ بڵێم؟
•بڵێ بزانم
*دەمەوێ وەڵامێک بۆ خۆشەویستییەکەت بدەمەوە
•جاک لەبیری بکە بمبوورە ئەگەر نامورتاحم کردبیت
*نا نەخێر بەو شێوەیە نییە
*منیش خۆشمدەوێیت لینا
•گاڵتە دەکەیت دەزانم
*دەتەوێت ببیتە خۆشەویستم؟
•هەر بەڕاستی ئەو قسەیە دەکەیت؟ هاهـ گاڵتەیەک بێت یاخود ڕاستی وەڵامی من هەموو کات بەڵێ دەبێت بۆ تۆ!
*کەواتە ئێستا موڵکی منیت تەنها من!
*من زۆر بەجدی ئەو قسانە دەکەم بەڕاستی خۆشمدەوێیت
*وە گیانەکەم با بۆ ئێستا بەسبێت قسە کردن دەزانم ماندوویت و دەبێ سبەی زوو هەڵسین بۆ دەوام کەواتە بڕۆ بخەوە
•باشە دەڕۆم بەڵام شتێ
*بڵێ؟..
•هیوادارم هەرگیز پەشیمان نەبیتەوە لە خۆشویستنم
*هههه گەمژە مەبە دەی بڕۆ
•شەوت شاد جاک
*شادتر بۆ تۆ ئازیزم!.

لینا مۆبەکەی لا برد
سەرنجی خستە سەر سەقفی ژوورەکەی و بیری دەکردەوە

Pov(Lina):

هەستدەکەم خەون دەبینم بەڕاستی زۆر دڵخۆشم هەرگیز بەم شێوەیە نەبووم منێک کە تاوەکو ئێستا کەسێک نەبووە خۆشەویستیم پێ بدات خێزانەکەم هەرگیز گرینگیان پێ نەداوم بە بیرم نایەت کۆتا جار کەی بووە باوکم قسەیەکی خۆشی لەگەڵدا کردووم ئەسڵەن لەوانەیە هەرگیز نەیکردبێ!
لە کۆتاییدا کەسێک هەیە گرینگیم پێ دەدات و خۆشی دەوێم بەڵێ من ئەو بە هەموو کەسی خۆم دەزانم دڵخۆشم کە بوونی هەیە ئەو باشترینە هیوادارم هەرگیز بە هیچ هۆکارێک جیانەبینەوە
خۆشمدەوێیت جاک...
بە دەم بیرکردنەوە خەوم لێکەوت.

THIRD POV:

سبەی زوو لینا بەخەبەر هات لە پەرۆشیا نزیکی کاتژمێرێک پێش کاتی ئاسایی بۆیە چوو گەرماوێکی کرد و هاتە دەر قژەکانی ئاوی لێ دەتکایەوە هێشتا مۆبەکەی هەڵگرت تاوەکو کەمێک کاتی لێ بڕوات بینی جاک نامەی ناردووە
*بەیانیت باش هەموو کەس و تاقانەکەم بیرت بێت کە خۆشمدەوێیت..
زەردەخەنەیەکی گەورە کەوتە سەر ڕوخساری وەک ئەوەی خەڵاتێکی یانسیبی بردبێتەوە!لەبەر خۆیەوە دەیوت:نەمزانیبوو ئەم کوڕە هێندە ڕۆمانسی دەردەچێت
مۆبەکەی دانایەوە و بەدەم گۆرانی وتنەوە چووە دەر لە ژوورەکەی و چووە چێشتخانەکە و وتی:دایکە قژ وشککەرەوەکە لە کوێیە؟
دایکی بە سەرسامی سەیری کچەکەی دەکرد ئەو سەری سوڕمابوو لەوەی بەم بەیانییە زووە هەڵساوە و لە هەمووی سەیرتر ئەو کچەی شێتی خەوە و لە تەمەڵی هاوشانی نییە گەرماوێکیشی کردووە!
وەڵامی دایەوە:ههههه لینا گیان وابزانم شێت بوویت!هەرچیبێ خۆ پێشتریش زۆر تەواو نەبویت وە ئەو شتەی بە دوای دەگەڕێیت هەر لە ژوورەکەی خۆتە
لینا دەستی کرد بە پێکەنین و گەڕایەوە ژوورەکەی و قژەکانی وشک کردەوە....
.
.
وانەی دووەم تەواو بوو ئێستا کاتی ڕێستە.

Pov(Lina):

کاتێک لە پۆل هاتمە دەرەوە جاکم بینی لە دوورەوە زەردەخەنەیەکی کرد و نزیکم بووەوە
خودایە چی بکەم زۆر شڵەژاوم نازانم چۆن ڕەفتار بکەم!!
بەردەوام بوو لە زەردەخەنەکردن و وتی:سڵاو چۆنیت
خەندەیەکی شیرینم بۆ کرد و وەڵامم دایەوە
لەو کاتە یەکێک لە هاوپۆلەکانم هات کامێک کاری پێمبوو ئەم بێ سوودانەش هەر دەبێت هەموو شتێک بشێوێنن
لە باخچەکە دانیشتبووم و سارا لەوبەرەوە بوو کتێبێکی بە دەستەوە بوو دەیخوێندەوە
هەستم کرد کەسێک هاتە نزیکم سەرم بەرز کردەوە جاک بوو
بەڵام من چیم کرد؟بێ هیچ قسەیەک ڕۆیشتم لەوێ ئێ دەی ئیتر بە دەستی خۆم نەبوو بەڕاستی زۆر شڵەژابووم وە شەرمم دەکرد بە ڕوخساریا دیاربوو کە دڵی گرانبوو لەوەی هەر ئاوا بێ هیچ شتێ پشت گوێی دەخەم بەڵام گرینگیم پێ نەدا..!
قۆڵم لە ملی سارا ئاڵاند و وتم:خەریکی چی دەکەیت؟
کەمێک پێکەنی و وتی:چی دەبێت زیاتر لە کات بەڕێ کردن؟
سەیری جاکم کردەوە کە هەر لە شوێنی خۆیبوو هێشتا و سەیری دەکردم
بۆچی هەست دەکەم بە دڵگرانی سەیرم دەکات؟ هەر بەڕاستی وابزانم هەڵەم کرد ئەوها بەجێم هێشت؟دەی ئاخر.....
.
.
کاتژمێر ٩ی شەوە زۆر ماندووم و دەمەوێت بخەوم بەڵام ناتوانم بێ قسەکردن لەگەڵ جاک! ئاڵوودەی بووم ئەو کوڕە دەڵێی نیکۆتینە!
هههه بەوە بیرم هاتەوە ئەمڕۆ کاتێک هاوڕێیەکی بانگ دەکرد ناوی منی هێنا لە جیاتی ئەو هەستێکی خۆشبوو واتە من مێشکیم داگیر کردووە ههههه وای دەمرم زۆر شەرمەزارکەر بوو بۆ ئەو کە هەڵەی کرد
زەنگی مۆبەکەم لە خەیاڵەکانم دەری هێنام
«جاک»
•گیانم
*ئەم کاتەو باش خاتوونی من
کەمێک پێکەنیم بەو نازناوە نوێیە هەر دەمەو شتێکم پێ دەڵێت!
•هەموو کاتێکت باش گیانم
*خەریکی چی بوویت خۆ لە کاتم نەگرتویت؟
•ناهـ ڕاستی بڵێم بیرم لە تۆ دەکردەوە
*هەمیشە ئەو کارە بکە باشە هههه
نزیکی کاتژمێرێک دەبوو قسەمان دەکرد لە پڕێکدا بیر کردنەوە زۆر خراپ دەهات بە مێشکمدا ڕقم لە خۆمە ڕقم لەوەیە کە بەم شێوەیە هەموو کاتە خۆشەکانم تێکدەدەم!
•جاک؟؟..
بە دەنگێکی کز بانگم کرد
*گیانم بڵێ؟..
•نا هیچ لەبیریکە
تەنانەت خۆشم نازانم بۆچی بانگم کرد!
*لینا دەڵێم...
*من دەتوانم چیت بۆ بکەم تا دڵخۆش ببیت؟ نازانم متمانە دەکەیت یاخود نا بەڵام بەڕاستی ئاشقت بووم من جارێک لە خۆشەویستی شکستم هێناوە دوای ئەو زۆر ئازارم چەشت ئێستا کە تۆ هاتویتە ژیانم هەموو برینەکانم ساڕێژ بوون بوویت بە هۆکاری دڵخۆشیم کە دەتبینم هەمیشە سوپاسگوزاری خودا دەکەم کە تۆی پێ بەخشیوم..
*بۆیە پێم بڵێ من دەبێ چی بۆتۆ بکەم تا تۆش دڵخۆش ببیت؟

چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک دەی ئاخر هەست بە تاوان دەکەم کە ڕۆژانێک ویستوومە یاری بەم کوڕە بکەم!
•جاک من سوپاسگوزارم کە تۆ بەو شێوەیە باش بیت.لە ڕاستیا من هیچ شتێکی تایبەتم لە تۆ ناوێت تاکە شتێک کە لێتی داوا دەکەم ئەوەیە کە بە ڕاستگۆیی خۆشت بوێم!هەرگیز درۆم لەگەڵ مەکە هەر کاتێک منت نەویست ڕاستەوخۆ پێم بڵێ ئەوە ئاسانتر دەبێت بۆ هەردوکمان! بەڵام من زۆر بە ڕاستگۆیی خۆشم دەوێیت خیانەت مەکە تکایەهـ
*دڵنیابە لەوەی کە من پیاوانە خۆشم دەوێیت و جێت ناهێڵم بەڵێنبێت بۆیە ئاسوودە بە.
*دەی جەرگم با بخەوین کات درەنگی کردووە
•ئهـم باشە
*خۆشمدەوێیت لینا
•من زۆر زیاتر،شەوت شاد
.
.
.

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now