ببوورن پارتەکان کەمێک درەنگ پۆست ئەکەم بەس بە جدی هەموو هەوڵی خۆم داوە زوو ئامادەی بکەم کاتم نییە🙂!
کۆمێنت لەبیر مەکەن شیرینەکانم باشە🥺💞✨؟Pov(Lina):
ڕۆژێکی تر لە یادگارییەکانمان..
لەسەر کورسیەک دانیشتبووم چاوەڕێم دەکرد هاوڕێکانی ترم ڕێکەون لەسەر شوێنەکانیان و دەست بە سەیرکردنی فیلمەکە بکەین...بەڵێ ئێمە لە سینەماین
پانتۆڵێکی کابۆی شینم پۆشیبوو لەگەڵ سترابێکی سپی و کراسێکی پەمەیی کە بەسەر سترابەکە لەبەرم کردبوو تا قۆڵەکانم دابپۆشێت...
چاوم دەگێڕا بۆ جاک دەمویست بزانم لە کوێ دانیشتووە بانگی بکەم بێتە تەنیشتی منەوە
ملم سوڕاند بۆ پشتەوە بینیم لە کورسیەکەی پشت منەوە دانیشتووە و بانگم کرد: بۆچی نایەیتە ئێرەوە دابنیشیت؟
سەیری چاوەکانی دەکردم و زەردەخەنەی دەکرد:ئەگەر تۆ پێت خۆشبێت بێگومان دێم..
سەرم بە مانای بەڵێ لەقاند و هاتە تەنیشتم دانیشت..
پرسیم:بیستم خوشکە گەورەکەشت لێرەیە
سەیری کردم و وتی: ئهم بەڵێ دوای پێتی دەناسێنم
پێمی دەناسێنێ؟ من دەیناسم خۆ.. شەوی ڕابردوو نامەی بۆ ناردم ئەو...
بەڕاستی قسەکانی زۆر لە دڵم گران بوونگەڕانەوەی کات
بە بێزارییەوە بە ناو هەموو ئەکاونتەکانی سناپ و مەسنجەر و ئینستا و هتد... دەگەڕام بۆ شتێک خۆمی پێ بخافڵێنم
بینیم کەسێک نامەی بۆ ناردووم
ناوی ئەکاونتەکەی شادی بوو پێدەچێت ناوی خۆی بێت بەڵام ئەمە کێیە؟..
-سڵاو گیانم تۆ لینایت؟
•سەلام بەڵێ فەرموو بەڕێزت کێیت؟
-ئهم باشە من خوشکی جاکم.. خوشکی گەورەی ئەوم، دەتوانی پێم بڵێیت پەیوەندی ئێوە چییە بەیەکەوە؟ بەڵام بە ڕاستی پێم بڵێ با منیش هەنێک شتت پێ بڵێم
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی نازانم بە ڕاستی وەڵام بدەمەوە یاخود نا؟!
•ئێهــــ... لە ڕاستیا ئێمە خۆشەویستین
-ئافەرم بە ڕاستی وەڵامت دامەوە هەر خۆی منیش دەمزانی چونکە چەند جارێک بینیومە کە قسە لەگەڵ تۆ دەکات چۆن زەردەخەنە دەکات و دڵخۆشە وە چاوەکانی دەدرەوشێنەوە، بەڵام دەمەوێت وەک خوشکێکی خۆت چەند شتێکت پێ بڵێم ئەگەر لات ئاسایی بێت
زەردەخەنەیەکی کەمم کرد بەو قسانەی
•بێگومان دادە گیان ئاساییە فەرموو بڵێ
-لینا گیان جاک ساڵی پێشوو کچێکی تری خۆشدەویست ژیان وای نەویست پێکەوە ببن بەڵام بەڕاستی هەموان هەستیان پێکردبوو چۆن ئاشقی ئەو کچە بووە من دەترسم هێشتا خۆشی بوێت و تۆ بەکار بهێنێت هەرچەندە لەو جۆرە کوڕانە نییە مەڵێ برای خۆیەتی بۆیە وا وەسفی دەکات بەڵام من ڕاستیەکانت پێ دەڵێم،بەڵام لەهەر ئەگەرێک جاک تۆ بەکار بهێنێت دەبێت ئاگادار بیت باشە ئەزیزم؟ و هەرگیز نەهێڵی ئازارت پێ بگات من تۆش بە خوشکی خۆم دەزانم بۆیە ئەم شتانەم پێ وتیت هیوادارم بە لایەنێکی خراپ لێکی نەدەیتەوە
چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک چی ئەگەر بەڕاستی بەکارم بهێنێت و خۆشی نەوێم؟...
YOU ARE READING
•<پەشیــمـــانــی>•
Romanceلە سەرەتاوە ئەمە پەیوەندییەکی هەڵە بوو... نەدەبوو ئەسڵەن هەوڵبدەم. (ئەم چیرۆکە لە ژیانی خۆمەوە وەرگیراوە و زۆربەی ڕووداوەکانی ڕاستین و تەنها چەند دیمەنێکی بۆ جوانترکردنی زیادکراوە.) بە هیوای چێژ بینیـن🖤