بەشی ١٣

70 8 20
                                    

Third pov:

بێدەنگی باڵی بەسەردا کێشابوون و قاوەخانەکە بە نزیکەیی دوو بۆ سێ کەسی تری لێبوو کە زیاتر وای کردبوو کەشەکە چۆڵ و نامـۆ دەربـکەوێت
لینا سەری داخستبوو نینۆکەکانی لەیەک دەخشاندن و لە بیریدا هەزاران پرسیار هاتوچۆیان بوو ئاخۆ چی ڕودەدات؟ دەبێت جاک چی بوێت
و لە هەمان کاتتدا کوڕەی بەرامبەری نەیدەزانی کە چۆن باسەکە بکاتەوە و پەشیمان بوو هەروا بە هەڕەمەکی بڕیاریدا قسەی لەگەڵدا بکات..
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بە چاوە درەوشاوەکانی کە وەک ئەستێرە وابون لە ئاسمانێکی تار و بێدەنگی زستاندا سەرنجی خستە سەر لینا و بە کەمێک دوودڵیەوە بڕیاریدا لە کۆتاییدا دەم بکاتەوە و قسەکانی دەرببڕێت:ئێهـ لە ڕاستیدا..

Pov(Lina):

بە تەواوەتی هەستم بە شڵەژان دەکرد ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات و بۆ ساتێک سەیرم کرد و وتم:جـ..جاک تکایە زوو قسەکانت بکەیت من سوپاست دەکەم کەمێک ناساغم
چ درۆیەکم کرد ئەسڵەن هیچ کاتێک لاشەم هێندەی ئەمڕۆ چالاک و تەندروست نەبووە! بەڵام دەروونم ناساغە هەست بە ترسێکی زۆر دەکەم ئێمە بەڵێنمان وابوو هاوسەرگیری بکەین بەڵام چی ئەگەر هاتبێت تاوەکوو بڵێ پەشیمانم؟ یاخود لەوانەیە کارتی بانگهێشتنامەی ئاهەنگەکەی بۆ هێنابم کێ دەزانێت؟
هەستم کرد بە قسەکانم دڵگران بوو دەی ناهەقی نییە تەنانەت خۆشم دڵگران بووم پێی فرمێسک لە چاوەکانم کۆبونەوە و بەزۆری خۆم گرتبوو کە نەگریم و هەر لە ناو ئەو خەڵکە و لەپێش جاک وەک منداڵێک دەست نەکەمە هات و هاوار!
دەستی بە پرچیدا هێنا و لێوی گەزی بە تەواوی دیاربوو کە شڵەژاوە!
بە دەنگێکی پیاوانە دەستی کردە قسە و وتی:با چیتر درێژە بە بابەتەکە نەدەم مادەم ناساغیت ڕاستەوخۆ دەچمە ناو بابەتەکە.
لەبیرتە ئێمە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەڵێنێک لە نێوانمان بوو؟

بۆ ساتێک هەناسەم ڕاگرت نەمدەزانی چۆن وەڵامی بدەمەوە؟ هەر بەڕاست واتە بیریەتی؟ سەرنجم کۆکردەوە و سەرم بە مانای ئەرێ لەقاند

هەناسەی ئاسوودەیی هەڵکێشا و خەندەیەکی دڵخۆشی کەوتنە سەر لێوەکانی
و دەستی کردەوە بە قسە:من بەڵێنم پێدایت کە کاتی گونجاو هات هاوسەرگیری دەکەین،لینا من ئێستا هەموو شتێکم ئامادە کردووە و قسەم لەگەڵ ماڵەوەشمان کردووە تەنانەت لەگەڵ خێزانی تۆش قسەم کردووە و ئەوان پێیان وتم هیچ لارییەکمان نییە و بێم لەگەڵ خۆتدا بابەتەکە یەکلایی بکەمەوە

شۆکبووم بە تەواوی لە کاتێکدا من شەوان دەگریام و ترسی پێک نەگەیشتنم هەبوو خودا هەموو شتێکی ڕێک خستبوو؟ لەم هەموو جەنجاڵی و کێشە و ئاڵۆزیانەی ژیانمان خودا ئێمەی پشتگوێ نەخست و هەموو شتێکی بە جوانتریش شێوە ئامادە کردبوو لە کاتێکدا من بە تەواوی بێ ئاگا و نەزان بووم دەربارەی ئەوەی دەکرێ بگەم بە خۆشەویستەکەم ئەو هەموو شتێکی بۆ ئامادە کردبوین..
زۆریم لەخۆم دەکرد تاوەکو لە خۆشیدا نەگریم دڵم زۆر خێرا لێیدەدا وەک بڵێی بیەوێت لە قەفەسی سینگم بێتە دەرەوە و ئازاد ببێ وەک باڵندەیەکی کێوی زیندانی کراو وابوو کە تامەزرۆی فڕین بێت و بیەوێ لە شەقەی باڵ بدات بە ئاسمانی فراوان و لەم دار بۆ ئەو دار بفڕێت و ڕازی دڵی دەرببڕێت بە زمانی تایبەت بە خۆی بدوێت و بجریوێنێ...
لە خەیاڵەکانم هاتمە دەر بە دەنگی جاک:ئێستا دەمەوێت پرس و ڕای تۆ وەربگرم و بزانم ئاخۆ ئامادەیت لەگەڵ مندا لەژێر سەقفێک و ماڵێک بژیت؟ خۆشەویستیەکەم قبوڵ دەکەیت و دەبیتە خێزانم و ڕێگە دەدەیت پێکەوە ئەو تەمەنەی ماومانە بەسەر ببەین و پێکەوە بۆ دینەکەمان هەوڵ بدەین و پێکەوە خوداپەرستی بکەین بەڵکو لە بەهەشتی نەبڕاوەش بەیەکەوە بین و هاوسەر و هاوژینم بیت؟
چیتر نەمتوانی کۆنترۆڵی چاوەکانم بکەن لە کاتێکدا گوێبیستی قسە زێڕینەکانی جاک دەبووم و چاوەکانم پڕبوون و زەردەخەنەیەکی شیرین کەوتە سەر ڕوخسارم بەبێ ویستی خۆم
بێئاگا بوین لەو کەسانەی هاتبونە ژوورەوە و گوێبیستی وشە ئەڵماس ئاساکانی جاک بووبوون و بینەری دیمەنەکە بوون لەناکاو هەمویان هاواریان دەکرد و دەیان وت:
-دەی چاوەڕێی چیت
-ڕازیبە ئەو کوڕێکی باش دیارە
-هێیــــ نەکەن یەکتری لەدەست بدەن ئێوە ڕێک شایەنی یەکترین

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now