بەشی ٨

76 11 26
                                    

کۆمێنت لەبیر مەکەن ئاقڵەکان🥹💞✨..
جەماعەت ئەمەش جاک داواتان کردبوو بەس چاوی زۆر دیار نییە وا داینێن سەوزە🦭😂

خۆشترین ڕۆژەکەم تێپەڕی و لێرەوە هەموو شتێک هەڵدەگەڕێتەوە! کاتێک گەیشتمە پۆل یەکێک لە کوڕەکان هاتە نزیکم و وتی: خۆشەویستی جاکی گەورە و گران هات واولە وشەی کۆتایی دەستی کرد بە چەپڵە لێدانچی ڕودەدات وابزانم دەکەومە کێشەوە! برۆیەکم بەرز کردەوە و وتم:ب...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


خۆشترین ڕۆژەکەم تێپەڕی و لێرەوە هەموو شتێک هەڵدەگەڕێتەوە! کاتێک گەیشتمە پۆل یەکێک لە کوڕەکان هاتە نزیکم و وتی: خۆشەویستی جاکی گەورە و گران هات واو
لە وشەی کۆتایی دەستی کرد بە چەپڵە لێدان
چی ڕودەدات وابزانم دەکەومە کێشەوە! برۆیەکم بەرز کردەوە و وتم:باسی چی دەکەیت؟؟
دەستی کرد بە پێکەنین و چوەوە نزیک هاوڕێکانی تری و کاتێک ملی لار کردەوە بۆ لای من و لێمی دەڕوانی وتی: ڕووداوە جوانەکانی دوێنێ وام پێ دەڵێن هەمووان زانیویانە ئێوە پەیوەندیتان هەیە ئازیزم
چاوەکانم زەق بوونەوە و لە توڕەییدا ددانەکانم لێک دەخشاند
بزەیەکی بە فیزی کرد گەمژەیە:ئاهــ گیانەکەم هەر دەتویست بە شاراوایی بمێنێتەوە؟ نەخێر زۆر هەڵەیت ئێوە دوژمنتان زۆرە دەبوو زیاتر ئاگادار ببن بەم زوانە لە لایەن مامۆستاکانیش سەرزەنشت دەکرێن باسی ئەوەی هەر ناکەم سەر بە کێشەکان دەبێ چی لە جاک بکەن؟؟
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و کەمێک نزیک بوومەوە لێی بە توندی دەستەکانم کێشا بەسەر مێزەکەدا و لە ئەملاو لای کوڕەکە و وتم:دەزانیت خەریکی سنور دەبەزێنیت؟! هیچ پەیوەندییەکی بە تۆو هیچ کەسێک نییە ئەم بابەتە بێدەنگ ببن باشترە تێگەشتی؟؟؟؟
ئەو گەمژەیە پێ دەکەنێت؟من تەواوبووم بەڕاستی!
دەستمی دوور خستەوە و پێکەنینەکەی ڕوخساری نەما
بەڕاستی دەترسم خەریکە چی دەڵێت
بە توڕەییەوە وتی:دەیبینیت چۆن ژیانت سەراو ژێر دەبێت.
هیچم نەوت و لە پۆل چوونە دەرەوە وانەکە دەستی پێکرد هێشتا هەموو شت ئاسایی بوو تاوەکو لە نیوەیدا دەنگی تەقەی دەرگاکە هات!
هیوادارم ئەوە ڕوو نەدات کە بیری لێ دەکەمەوە تکایە من خۆمم لا گرینگ نییە بەڵام جاک دەترسم توشی کێشە ببێت تکایە خودایە بیپارێزە...
دەرگاکە کرایەوە خوێندکارێک بوو:بە یارمەتیت مامۆستا لە ئیدارەوە کاریان بە لینا هەیە دەتوانی مۆڵەتی بدەیت
هەناسەم توند بوو هەست بە ترسێکی زۆر دەکەم دەترسم زۆر دەترسم شتێک بەسەر جاک ڕووبدات..
کاتێک هاتمە دەرەوە لە پۆلەکە بینیم جاکیش هاتۆتە دەرەوە وا دیارە ئەویش بانگکراوە بە نیگەرانییەوە سەیرم کرد و هیچ شتێکم نەوت ڕاستەوخۆ چوومە ژووری مامۆستایان
نەفرەت خراپترین ڕوو دەدات مامۆستای زیندە لێرەیە؟؟ ئای بەر نەفرەتی خودا بکەویت
بە لا چاوێک سەیری کردین و وتی دابنیشن دواتر کلیلی دەرگاکەی هەڵگرت و کلیلیدا! خەریکی چییە ئێمە خۆ کەسێکمان نەکوشتووە دەیەوێت چی بکات خودایە
جاک لە بەرامبەرم دانیشتبوو لە چاوەکانیدا دیاربوو نیگەرانمە و کە سەیرم کرد زەردەخەنەیەکی بچوکی بۆ کردم تاوەکو ئارام ببمەوە بەڵام چی سوودێکی هەیە تازە ههههه
لە ڕاستیا هێندەش خراپ نییە وەک تاوانبارێک بیت هەست دەکەم ڕۆڵی درامایەک دەگێڕم و بکوژم بەم شێوەیە لێم دەپرسنەوە
قسە گەلێکی زۆری کرد ئەو نەفامە و لە نێو قسەکانی تەنها وشەی ناشرین بەدی دەکرا ئایا بە ڕاستی ئەمە مامۆستایە؟ چۆن دەبێت لەسەر شتێکی لەو شێوەیە وشەی ناشرین بەرامبەر دوو گەنج بەکار بهێنێت خەریکە پێمان دەڵێت بێ ڕەوشت!!!
بەڵام بوەستە من چی دەبیستم؟؟
چاوەکانم بە تەواوی کرانەوە کاتێک گوێم لە قسەکانی بوو سەیری جاکم کرد ئەویش بە هەمان شێوە شۆک بووبوو
بەڕاستی خەریکن درۆیەکی گەورە دەکەن
بە توڕەییەوە دەیوت:دەزانن ئێوە چیتان کردووە؟ کەسێک پێی وتوین کە جاری ڕابردوو کاتێک چوینەتە سەفرە بینیویەتی ئێوە پێکەوە چوونەتە خانوویەکی سەیرانگاکە و کاتتان بەسەر بردووە و کاری نەشیاوتان کردووە!
تا ئێستا لە ژیانم بەم شێوەیە شۆک نەبووم چی دەڵێت ئەو بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە ئێمە پێکەوە خەوتوین؟!!!
جاک چیتر خۆی نەگرت و وەڵامی دایەوە بە توڕەیی: باسی چی دەکەیت مامۆستا من وەک ڕێزێک نەمدەویست قسەت پێ ببڕم بەڵام خەریکی چی دەڵێیت؟!دەزانی ئەوە بوختانە تۆ دەیکەیت؟ واز لە من بهێنە بەڵام بیرێک لەو کچە بکەرەوە کە بە قسەی خۆت وەک خوشکت دەیبینی بۆیە ئامۆژگاری دەکەیت ئێستا بۆچی قسەی هەڵیت و پەڵیت دەکەیت
قسەکانیم پێ بڕی و بە دەنگە لەرزیوەکەم وتم: واز بهێنە جاک
ویستی دەست بکاتەوە بە قسە کردن بەڵام نەمهێشت: هەرچی بڵێین و بکەین ئێمە بە درۆزن دادەنێت وازی لێ بهێنە
مامۆستاکە دەستی کردەوە بە قسە کردن و ڕووی دەمی لە جاک کردبوو: ئێوە بۆتان نییە من سەرزەنشت بکەن تێگەیشتن؟! وەک هەڵە دەکەن چۆن دەکرێ درۆش بکەن ها؟؟؟ جاک ئەمە کۆتا ئاگادار کردنەوەم دەبێت بۆتۆ کەسێکی زۆر سەر بەکێشەیت و خوێڕیت ئەم جارە سوێند بەخوا دەرت دەکەم لێرە
ئەی هاوارر خودایە چی دۆزەخێک لێرە بەرپا بووە
ئەم جارە ڕووی قسەکانی کردە من: هەروەها تۆ خوێندکارێکی زیرەکی و یەکەم جارتە هەڵەیەک بکەیت بەڵام سوێند بەخوا ئەم جارە بتبینمەوە لەگەڵ جاک دەرت دەکەم و چاوپۆشی ناکەم
ههههه دەمرم دەیەوێت جیا ببینەوە؟
هیچم نەوت دەرگاکەی کردەوە و بە بێدەنگی ڕۆیشتمە دەرەوە لە ژوورەکە و جاک لە پێشمەوە بوو
کەمێک وەستا وەک بڵێی بیەوێت شتێک بڵێت بەڵام یەکسەر جێمهێشت 
توانای قسە کردنم نییە
چەند ڕۆژێک تێپەڕی بەم شێوەیە بەردەوام لۆمە دەکراین نازانم چ شتێکی هەڵەمان کردووە؟ هیچ کەسێک باوەڕم پێ ناکات هیچ کەس هاوڕێ نزیکەکانیشم لۆمەم دەکەن و دەڵێن کە هەڵەی تۆیە هەموو شتێک
بەڵام دەزانن چی زیاتر مێشکم تێکدەدات؟؟ هیچ یەکێک لەوان قسەیەکی گونجاوی نەکرد و ئامۆژگارییەکی باشی نەکردین هەموان لۆمە و توڕەبوون بوو کەسێک نەبوو بڵێت مادەم یەکتریتان دەوێت هاوسەرگیری بکەن تەنها دەیانوت دەبێت جیاببنەوە!
لەگەڵ هەموو کێشەکانی خۆم نیگەرانی جاک بووم بارودۆخی ئەو زۆر خراپتر بوو لە من چەند کوڕێک هەڕەشەیان لێ کردبوو تەنانەت پێیان وتبوو کە دەیکوژن ئەگەر هەوڵ بدات بەمن بگات! یانی نازانم هۆکار چییە بەڵام هەست دەکەم کەسێک لە پشت ئەمە بێت کە منی خۆش بوێت یاخود ڕقێکی زۆری بەرامبەرمان هەبێت ئەمە بە هەلێک بزانێت بۆ تۆڵەکردنەوە
بە دەنگی دانیا لە خەیاڵەکانم هاتمە دەر: م.لەرین بانگت دەکات
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بێگومان دووبارە لۆمە دەکرێم ههههه
ڕۆیشتم بۆلای
زەردەخەنەیەکی بۆ کردم و وتی: وەرە بە دوامدا
ڕۆیشت بەرەو باخچەکەی دواوەی خوێندنگا دیاربوو دەیویست شوێنێکی دوور لە خوێندکارەکانی تر بدۆزێتەوە
هەناسەتەیەکم هەڵمژی و وتم: فەرموو مامۆستا کارت پێمبوو؟
نیگەرانی لە چاوەکانی بەدی دەکرا: لینا دوێنێ نەگەڕابویتەوە خوێندنگا بۆچی؟
ئاهــ ڕاستە دوێنێ زۆر بێزاربووم نەمویست بێمەوە ئەم ژاوە ژاوە و ڕامکرد لە خوێندنگا هههه
وەڵامم دایەوە: کەمێک نەخۆشبووم
خەندەیەکی بچوکی کرد و دەستی کرد بە قسە کردن: کچی خۆم دڵنیام دەزانیت دەتەوێ دەربارەی چی قسەت لەگەڵ بکەم... مەترسە من نامەوێ لۆمەت بکەم بەڵام چەند شتێکت پێ دەڵێم وەک خوشکی گەورەت لێمی وەربگرە و وەک مامۆستات نا!
سەرم لەقاند بە مانای بەڵێ و دەستی کردەوە بە قسە کردن: سەیرکە تۆ خوێندکارێکی تایبەتیت بۆ من نامەوێت بڕوخێیت! لە ڕاستیا من نازانم ئەو قسانەی دەیکەن ڕاستییە یاخود نا بەڵام تەنانەت ئەگەر ڕاستیش بن و بەڕاستی ئێوە پێکەوە خەوتبن تازە هەموو شتێک تێپەڕی، نابێت چیتر گرینگی پێ بدەیت هەمومان هەڵە دەکەین باشە؟ لەبیریکە و خۆت ڕێکبخەوە ئەگەرنا حاڵت خراپتر دەبێ..وە دەربارەی جاکیش بەڕاستی هەست بە نیگەرانیەکەی دەکەم ئەم چەند ڕۆژە هیچ ئاگای لە وانەکان نەماوە کەمێک قسەی لەگەڵ بکە بەڵکوو بارودۆخ ڕێک ببێتەوە

چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک یەکەمین کەسبوو کە پشتم بگرێت..
سەرم نزم کردەوە تا هەست بر فرمێسکەکانم نەکات دەستی لەسەر شانم دانا و وتی: هیوادارم بیر لە قسەکانم بکەیتەوە.
دواتر ڕاستەوخۆ جێی هێشتم پێموابێت هەستی پێمکرد حاڵم چۆنە نەیویست شەرمەزارم بکات...
بەڕاستی بۆم دەرکەوت "هەرچەند کەسانی خراپ و دوژمنت زۆربێت لە کۆتاییا کەسێک هەر دەبێت پشتت بگرێت!"
.
.

1086 وشە

•<پەشیــمـــانــی>•Where stories live. Discover now