Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all
......ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە♥
- 𝐑𝐎𝐍𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
وردە وردە چاوەکانم کردەوە بە لاوازی و ئازارەوە، خۆشم تێناگەم ئازارەکەم لەکوێوەیە، سەرم بەتەواوی ئازاری هەیە
هیچ شتێک ڕوون نیە، ناتوانم شیکاری هیچ شتێک بکەممن له کوێم؟
بۆچی ئازارم هەیە؟بە ئازارەوە دەستم گرت بە سەرمەوە و توند سەرم گرت، بۆ چەند چرکەیەک مێشکم ڕێک خست و بیرم هاتەوە کە چی ڕوویداوە، ئەو نەفرەتیانە منیان ڕوفاند؟!!
ئاهــــ، کێشام بە نێوچەوانمداسەرم بەرز کردەوە من لە ژوورێکی چۆڵدام کە ئەتوانم هەڵی بهێنم لە سەدەی پێشووەوە هیچ کەس لێی نەبووە
مۆبایلەکەم مۆبایلەکەم !!!بە دەستم پشکنینم بۆ باخڵەکانم کرد
هاهـ لە بەختە خراپەکەم، پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ڕفێنەرانە بم لەگەڵ جگەرەکەمدا خستمە ناو زبڵدانێکەوە، کێ ئەوەی ئەزانی کە ئەوە ڕوو بەڕووی من ئەبێتەوە !!سەرمامە .. چاکەتەکەم ناتوانێت ڕێگری لەو پلە ساردە بکات کە لەم ژوورە هەیە، ئەڵێی ئێرە دەورەدراوە بە سەهۆڵ، باشە کارەکە بۆ ئاوای لێهات /!/، ئێستا هەوەسی کوشتنی خۆم بە هەموو جەستەم بڵاو بووەتەوە، ئەمەوێ فیشەکێک بخەمە کەلە سەرمەوە
چەکەکەمیان بردووە، ئەوانە دزن دز، چیان ئەوێت لە من؟؟؟
دەستم کرد بە دەنگ درووست کردن"من بۆچی لێرەم؟"بە هاوارەوە وتم"سڵاو !!"
گەمژانەیە داوای یارمەی بکەم، وام لێئەکات بەم حاڵەوە بەخۆم پێبکەنم
"کەسێک لێرە نیە !!"
"کەسێک بێت بۆ ئێرە"
"گەمژەینە، من ئێوە ئەڵێم"
"نەفرەتیــنە"وتم بە درێژی و توڕەیی، و بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم
ئەمکێشا بە دەرگاکەیا و لەگەڵیشی هاوارم ئەکرد"کەسێک بێت بۆ ئێرە"
.........
ئاهـ ڕۆنای بەدبەخت، نزیکەی کاتژمێرێکە من هاوار ئەکەم، بە هەموو هێزم هاوار ئەکەم، بەڵام کەسێک نایەت بە ڕوومەوە
أنت تقرأ
𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎
RomanceLUCɪʏA ژیان لەوەتەی هەبووە، قوورس بووە، بەڵام بە ئاست و ڕێژەی دیاریکراو، کاتێک من ئەگریام بەهۆی لێدانەکانی باوکم، هاوتەمەنەکانم بۆ بوکە شووشەیەکی دیزنی ئەگریان، ئەوە ئەو جیاوازیە بوو لە دەساڵی توشی بووم دایکم پێش ئەوەی بمرێت، پێمی ئەوت، خەم و پەژارە...