𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 «25»

123 15 7
                                    

Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all
......

- 𝐋𝐔𝐂𝐘𝐈𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

مۆبەکەم داخست و ڕۆشتم بەرەو خوانەکە، یۆنگی و جۆنگکوک و کای لەوێ بوون، بیۆنگ ئۆش لەدوای منەوە بوو

یۆنگی و جۆنگکوک باسیان لەبارەی شتێک ئەکرد، کایش تەنها گوێی ئەکرت

بەپێی هەر پێوەرێی خۆم پشکنینم بۆ کای ئەکرد، مێشکم نەیئەگرت، ئەو کوڕە گەمژە نیە، بەڵام هەستەکەم لەوە زیاترە کە ئێمە بە مێشکمانا نایەت

پشتگوێم خست

بیۆنگ ئۆ کورسیەکەی بۆم ڕاکێشا و لە دەستە ڕاستی جیۆن دانیشتم، خۆی لە پشتم وەستا

یۆنگی بێدەنگ بوو، جۆنگکوکیش دەستی کردەوە بە خواردن

"پێویست ناکات من بە دووژمنی خۆتان بزانن و قسە ببڕن کاتێک دێمە لاتان، هەرخۆی ئەوە من نیم کە ئەبێ لێی بترسن"وتم و سمیتێکم خستە سەر قاپەکەی خۆم

"ئەوە تۆ باسی چیەکەی؟"یۆنگی بە ساردی و بە بەتاڵی وتی

"هیچ"وتم بە کورتی"لە جۆنگکوک بپرسە"

تەقەی کەوچک و چەتاڵەکەی جۆنگکوک هات کە بە تووندی داینا لەسەر مێزەکە"بە ڕوونی قسە بکە لووسیا، چیتەوێ؟"

سەیرم کرد"ئــ نازانم"بیرم کردەوە"هەرخۆی شتێکم ئەوێ کە بە تۆ دەستەبەر ناکرێ، باشترە نەیڵێم"بۆ ساتێک چاوم داخست بە ئارامی

جۆنگکوک دەستی خستە سەر ئێسقانەکەی نێوان چاوەکانی"لووسیا..ڕوون قسە بکە"

دانیستم و سەیرمکرد"ئەو کەسە کێ بوو کە وای لێم کرد؟"وتم

"بە کۆ قسە بکە، منیشت لەگەڵ بووم"یۆنگی وتی

"ڕاستە. بەڵام گرنگ نیە"وتم"کەواتە ئێستا و دوای چەند ڕۆژێک لە تێپەڕ بوون بەسەر ئەو باسەدا، وا بیر ناکەنەوە پێویست بێت بە منی بڵێن، و تۆڵەی ئەو کارەش لە بکەرەکە بکەینەوە!!"وتم بەدەم نان خواردنەوە

"بکەینەوە‼"جۆنگکوک و یۆنگی پێکەوە وتیان

سەیرم کردن چەند شۆکن و ڕووخساریان چەند پێکەنیناویە

بە چاو ئامانژەم بە قۆڵم کرد، بە دە تۆپ لەفاف پێچراوە و لەملمایە"خۆ پێتان وانیە شتەکە ئاسانە، قۆڵی من گولەیەکی بەر کەوتووە"وتم بە سەرسووڕمانەوە

𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن