𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 «22»

114 15 39
                                    

Don't talk let's go to new chapter

I wish a good reading for all

......

هاوڕێیان کاتێک لە کۆنڤێرزەیشن شت ئەنوسم وەڵامم بەنەوە، بەڕاستی شەڕمە😔😂





- 𝐋𝐔𝐂𝐘𝐈𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

لە سووچێکی گەرماوەکەدا دانیشتبووم و قاچەکانم لەباوەش کردبوو، خۆم گرمۆڵە کردبوو، ئاوی دووشەکەم کردبوویەوە و بەسەرمدا ئەهاتە خوارەوە

نزیکەی دوو کاتژمێرە من بەو شێوەیەم، بیر لەو شتانە ئەکەمەوە کە لە نامیلکەکەی دایکم خوێندمەوە

هەموو بیر هاتنەوەیەک، خەنجەرێکی نوێی ئەکرد بە سنگمدا

٭٭٭٭

بەڕاستی هەست ئەکەم هۆگری ئەو کوڕە ئەبم، ئای چەند شێتیە لەو تەمەنە خەریکە هۆگری کەسێک ئەبم، هەموو ڕۆژێک کاتێک گوڵ لەسەر مێزی خوێندنەکەم دائەنی، من هەمووی کۆ ئەگەمەوە و وشکیان ئەکەمەوە..لەوانەیە هۆرمۆنی کچانەم زیاد لە پێویست هەستیارم بکەن..ههه بەڕاستی حەزم بە لەگەڵ بوونیەتی، کوڕێکە بەتەواوی بەسە بۆ هەموو خۆشەویستی من

حەز ئەکەم لەگەڵی بم...

٭٭٭٭

ئەمڕۆ باوکم لێیدام، نازانم، سەرەتا پێم وابوو بە پەیوەندی من و لی زانیوە..بەڵام دواتر زانیم لەبەر ئەوەیە کە خەریکە لە کارەکەی لائەبڕێت، لەلایەن چەند وتزیرێکەوە

بەڵام من تاوانم چیە کە کچی ئەوم؟، بۆچی ئەو تەنا لە من ئەدات و تووڕەییەکەی لە من بەتاڵ ئەکات؟، بڵێی لەبەر ئەوە بێت کە من دایکم نەماوە!!

وە خوشکەکانی دیکەم دایکیان هەیە، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو تەنها لە من ئەیات

بەڵێن بێت ڕێگە نەدەم کچەکەم بەوشێوەیە ژیان بەڕێ بکات

٭٭٭٭

سەرەڕای ئەو هەمووە خەمەی لەناو دڵمە..لەگەڵ لی هەست بە باشی ئەکەم

باوەشی ئارامیم پێ ئەبەخشێ، وام لێ ئەکات بیر لە هیچ شتێک نەکەمەوە

خشحاڵم کە لیم هەیە

٭٭٭٭

هەموو شتێک تێک چوو..باوکم بە پەیوەندی من و لی زانی..منی یا بە نامجوون چیتر ناتوانم هیچ بکەم

هەموو خەونەکانم ڕووخان

٭٭٭٭

𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن