𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 «13»

167 29 101
                                    

Don't talk let's go to new chapter

I wish a good reading for all

......









- 𝐉𝐔𝐍𝐆𝐊𝐎𝐎𝐊 𝐏𝐎𝐕 -

هەستەکەم حەزێکی زۆر هەیە لە ناخما هەڵ ئەقووڵێ بۆ درووست کردنی کوشتارگەیەکی گەورە، بۆ ئەوەی توڕە بوونی خۆم بەتاڵ بکەم، ئەوە تەنها حەزێکە کە من هەمە لە ئێستەدا، بە قژە ڕووکەش تەرەکەمەوە و قاتێکی سەر تا پا  ڕەشەوە لە پێش مێزی شەڕابەکە وەستاوم و خەریکی تێکردنی پەرداخێک لە شەرابم، ویستم بیبەمە دەمم و هەست بە تامە ناوازەکەی بکەم بەڵام وەک هەمیشە، ئەبێت زەوی کارێک بکات بۆ  ئەوەی جیۆن جۆنگکوک نەحەسێتەوە نەکات ...

کای بە خێرایی دەرگای کردەوە و خۆی کرد بە ژوورەکەما ئەوە بێ ئەندازە توڕەی کردم، بەڵام بیرم کردەوە، ئاخۆ چی وا لە کای بکات کە ئەو شێوەیە بێ ڕێزانە خۆی بکات بە ژووری تایبەتی، لەناو ژووری کار کردنی بەڕێوبەرە سامناکەکەیدا؟!! کە ئاماددەیە بۆ کوشتنی کەسێک لە پێناو بەتاڵ کردنەوەی خۆیدا

"کای"وەستام"یەکەم و کۆتا جارتە
لە دەرگا نەدەی، وە چیتەوێ؟ لەماڵەکەی خۆشم
وازم لێ ناهێنی؟"زانین خوازیم دروست کرد لەگەڵ درزێک لە بەینی برۆمدا

"گەورەم زۆر داوای لێبووردن ئەکەم، بەڵام
کارەساتێک ڕوویداوە"پەشۆکاوی و سەر
لێشێواویم لێی بەدی ئەکرد

"چیە؟"بەتاڵی لە دەربڕینم هەبوو

"گەورەم، پیاوەکانی لۆکاس دەستیان گرتووە
بەسەر، ئەو کۆگایەی کە کۆتا باری مادەکانی
گاڵینامان لێ دانابوو، ئەوێیان کردووە بە
قەسابخانە"بە خێرایی و ترسەوە قسەی ئەکرد

پێکەنینێکی لار بەسەر لێومدا ڕۆشت
"ئۆتۆمبێلەکەم بۆ ئامادە بکە"

"هەر ئێستا گەورەم"بە خێرایی ڕۆشت

ڕێی خۆمم درووست کرد بەرەو ئەو ژێرزەمینە
بچووکەی لە ژوورەکەم هەیە و تایبەتە بە چەک،
پارچەیەک لە دژە گوللەم دەرهێنا، کە تایبەت
هی من بوو، ئەوە شتێکی تەواو جیاوازە، چەند
چەکێکم ئاماددە کرد و لەگەڵ دژە گوللەکە خستمنە دەرەوەی ژێر زەمینەکە، شتەکانم ڕێک خستەوە و
هاتمە دەرەوە، پانتۆڵێکی جینزی شینم دانا
لەگەڵ کراسێکی ڕەش، و خۆمم ئاماددە کرد بۆ
ڕشتنی خوێن، ئەوە پێویستی بە پێکەنینێکی
قووڵ هەیە ....

دوو چەکم لە کەمەرم دانا، لەگەڵ چوار چەقوی
تیژ کە بە بەنێک لەسەر ڕانەکانم پەیوەستم کردن،
و دوو چەکی گەورەی پڕ فیشەک کە بە دەستمەوە
بوون، و چەند ڕیزێک فیشەکم خستە نیو دژە گوللەکەم ... "من ئێستا ئامادەم بۆ ئەوەی دڵد
دەربهێنم لە سینەت، لۆکاسی دایک سۆزانی"
خەندەیەکی گەورەم دروست کرد بەڵام ئەوە زەردەخەنەی خۆشی نییە ...

𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن