Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all
......ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە ♥
- 𝐋𝐔𝐂𝐘𝐈𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
بۆ کۆتا جار لە ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری سارانگم کرد کە ئەلێکس چاوی بەستبوو و لەسەر مێزێک داینیشاندبوو، سارانگیش بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی ئەکرد
"ئەوانە سارانگ و ئەلێکسن؟"بیۆنگ ئۆ پرسی
"ئمهم"وتم بە گاریگەری و زوو خۆم کۆنتڕۆڵ کرد
"چاوەڕێی چیت؟، بۆچی ناچیت بۆلایان؟"وتی
وەڵامم نەدایەوە و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە، بەرەو ڕوویان ڕۆشتم، سارانگ وردە وردە چاوی ئەکردەوە و سەیری سووپڕایزەکەی ئەلێکسی ئەکرد ئەلێکسیش گۆرانی لەدایکبوونی بۆ ئەوتەوە
منیان بینی‼
هیچ نەبوو، کاردانەوەیان نەبوو
تاکو ئەڵێکس پێکەنی و ناومی هێنا، سارانگیش چاوی پڕ فرمێسک بوو وردە وردە فرمێسکەکانی ڕشت
بەرەو ڕووی چووم تاکو باوەشی لێ بدەم دوای ئەو هەموو ماوە زۆرە، بەڵام ئەو کشایەوە دواوە‼
هەناسەی بێ ئوومێدیم دایەوە کاتێک ئەو ڕەفتارەیم بینی"سارانگ، ئەوە منم..هاوڕێکەت، نامناسیەوە"
سەری لەقاند بە نەرێ
شۆک بووە، بە خراپی شۆک بووە
"من ڕۆناکەی تۆم، چۆن ئەکرێ بە ئاسانی لەبیرم بکەی؟"وتم بە خەندەیەکی پڕ لە نیگەرانیەوە
ڕۆشتمە پێشەوە و دەستەکانم لەسەر ڕووخساری دانا"نونا"ناوی هێنام
لەپڕ لەباوەشی کردم بە تووندی
سەرم بەرز کردەوە و ئەلێکسم بینی بە خەندەوە سەیرمان ئەکات، ئەویشم ڕاکێشایە لای خۆمان و باوەشی لەو دوانەمان دا
دوای ماوەیەکی زۆر هەستم بە هەبوونی دوو ئازیزەکەی ژیانم کردەوە، بۆیان پەرێشان بووم..هەستم بە بۆشای ئەکرد بەبێ ئەوان..دوای ماوەیەکی زۆر پێیان شاد بوومەوە
چاوەکانم کردەوە و لە دوورەوە بیۆنگ ئۆم بینی دەستەکانی لەناو باخڵی ناوە و بە خەندەوە لە ئێمە ئەڕوانێت...
دوای ئەوەی ئاهەنگێکی بچووکمان ساز کرد لەنێوان ئەو سیانەمان، دواتر هاتینە ماڵی سارانگ..ئەوە ڕوون بوو کە ئەبوو ئەلێکس و بیۆنگ ئۆ لە دەرەوە چاوەڕوان بن، زۆر حەزم بە چارەی دایک و باوکی نەبوو، لەگەڵ ئەوەی من ستەمیان لێ ناکەم
أنت تقرأ
𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎
Любовные романыLUCɪʏA ژیان لەوەتەی هەبووە، قوورس بووە، بەڵام بە ئاست و ڕێژەی دیاریکراو، کاتێک من ئەگریام بەهۆی لێدانەکانی باوکم، هاوتەمەنەکانم بۆ بوکە شووشەیەکی دیزنی ئەگریان، ئەوە ئەو جیاوازیە بوو لە دەساڵی توشی بووم دایکم پێش ئەوەی بمرێت، پێمی ئەوت، خەم و پەژارە...