𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 «9»

165 18 2
                                    

Don't talk let's go to new chapter

I wish a good reading for all

......













-POV RONA -


ڕۆژێکی دیکە هەڵهات بەڵام بەبێ جیاوازی لە
ڕۆژەکانی دیکە هەستام لەسەر بێدەکەم و ڕۆشتم
بەرەو دەست شۆرەکەم و سەیری خۆم ئەکرد بە خەندەوە کە چۆن ژێر چاوم ڕەش بووە لە بێ
هێزیا و پێستم زەرد بووە و چۆن قژم هەموو تاڵێکی هاوار ئەکات لە بێ خزمەتیان


چۆن جەستەم شێواوە و تێک چووە هەموی خەتی قایشەکانی باوکمە و هەمووی بووە بە خەتێکی ڕەش لەسەر جەستەم

لەو ڕۆژەوە کاتێک ئەچم بۆ قۆتابخانە ناتوانم وەک قوتابیەکی ئاسایی جل بپۆشم ئەبێ سترێج لەبەر بکەم تاکو شوێن لێدانەکان لەسەر ڕانەکانم دەرنەکەون و پرسیارم ئاڕاستە نەکرێت و من پێی شەرمەزار نەبم


خەندەکەم زیاتر بوو کاتێک پەراسووەکانم بینی کە
چۆن لە ژێر پێستەکەمەوە دەرچوون

من لەو ئافرەتە بێ دەسەڵاتانە نیم ئەوەتان لێ قوبوڵ بکەم تەنها ماوەیەکم بەنێ با بکەومە سەر پێیەکانم و هەڵبستمەوە بزانن چۆن لە ژێر پێلاوەکانم خۆتان ئەبیننەوە

جلی قوتابخانەم پۆشی و فاوندەیشنم بەکار هێنا بۆ شاردنەوەی ئەو برینانەی سەر ڕوخسارم و قژم بە تنی بەست لە سەرەوە کە وای کردبوو چاوەکانم تیژ خۆیان بنوێنن ، و جانتاکەم پشکنی لە هەبوونی هەر
ناتەواویەک لە بووکەکانم یان نوت بوکەکانم بەڵام
نەبوو بۆیە بەڕێ کەوتم بەرەو خوارەوە

بەبێ ئەوەی گرنگی بەوە بەم کە باوکم ژەمی بەیانی ئەخوات و پێویستە بەیانی باشی لێ بکەم بەڵام
نەمکرد وەک ئەو 4 ڕۆژەی پێشوو لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا بە وشەیەکیش هیچمان قسەیەکیشمان نەکردووە

ھـ گرنگی نادەم
تازە ئەو منی لەدەست یاوە
با بڕوا بۆ لای جو سۆ یا و ئەو بە کچی خۆی دابنێت

پێڵاوەکانم لە پێم کرد و چاکەتەکەم لەبەر کرد
و هێدفۆنەکەم لەگوێ کرد و ڕۆشتمە دەرەوە

چەند شەقامێکم بڕی ئۆتۆمبێڵێک لەپێشم وەستا
ئەوە جاک و کایڵی بوون

زانیم ئەوانن بۆیە هێدفۆنەکەم لابرد
تاکو بزانم چی ئەڵێت !

"شازادە وەرە لەگەڵ ئێمە بەیەکەوە ئەڕۆینە قوتابخانە" جاک وتی

"پێویست ناکات من خۆم ئەڕۆم هەم نامەوێ
ببمە بار گرانی بۆ ئێوە"من وتم بە ساردی

𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن