𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 «10»

197 20 71
                                    


Don't talk let's go to new chapter

I wish a good reading for all

......

گوڵەکان پێویستیم بە ڕای ئێوەیە
ڕای خۆتانم بۆ بنوسن لە ناو ڕیزەکاندا یان لە کۆمێنت

⛔پاڕتی 10 و 11 پێکەوە پۆست کراوە⛔


















- POV RONA -

لە ڕێگا بووم بەرەو لۆکەرەکانم و بە هێواشی ڕێم
دەکرد، چونکە بە نزیکەیی ئێستا قوتابخانەکە چۆڵە
و هیچ کەسێکی لێ نەماوە بە هۆی تەواو بونی کاتی قوتابخانە وە ئەوەی ئەمکرد تەنها بیر کردنەوەی زۆر
بوو لە بابەتەکان ئەوە بە تەواوی مێشکمی ئاڵۆز کرد
بوو و هەموو جەستەمی بێ ئارام کرد بوو وە من خەریکی سەرزەنشت کردنی خۆم بووم لەسەر بابەتی جاکی نەفرەتی، ئەوە سەرلێشێواوم ئەکات کاتێک بیر لەوە ئەکەمەوە کە من ئەوم خۆش ناوێت بەڵام ماچم کردەوە..باشە من خۆشەویستیم نەکردووە و تاکو ئێستا هیچ پەیوەندیەکم نەبووە

بەڵام ئەوەی من بیزانم لە چیڕۆکەکان یان لە فیلمەکان
تێبینیم کردبێ خۆشەویستی هەستێکی سەیرد پێ
دەبەخشی کە تەنها لەگەڵ ئەو کەسە ئەو جۆرە هەستەد ئەبێ کە خۆشتەوێ یان هەستد بۆی هەیە، بەڵام من بۆ جاک هیچ هەستێکم نییە

با کەمێک کات بڕوات ئەوەی لا ڕوون ئەکەمەوە
کە من ئەوم خۆش ناوێت

لەم ڕۆژانە زۆر هەست بە بەتاڵی و دووبارە
بونەوەی ڕۆتین ئەکەم، هەست ئەکەم پێویستم بە هەندێک لە زیاد کردنی ڕۆتین هەیە بۆ ڕۆژەکەم، بەڕاستی ئەوە بێ مانایە من چەند ڕۆژێکی کەمم ماوە
بۆ ئەوەی ببم بە 18 ساڵ بەڵام تاکو ئێستا هیچ شتێکی نەفرەتیم نەکردووە کە دڵخۆشم بکات بێگومان لەبەر سەرزەنشتەکان و بێزار کردنەکانی باوکم ناتوانم بیرم
لای دڵخۆش کردنی خۆم بێت و کەمێک ژیان بە ماناتر بکەم بۆخۆم

لەم ڕۆوە و پێش ئەوەی ڕۆژی لە دایک بونم
دەست پێ بکات ڕۆژەکانم ئەگۆڕم و جیاواز کاتەکانم
بەسەر ئەبەم، کچە داخراوەکە تا ئاستێکی دیاریکراوە
و من ئیتر جیاواز ئەژیم بەو هۆکارەی بەهێزبوونم
بۆ لەناو بردنی سۆیا و نێنای دایکی بێت، هەرگیز ئەو قامچیانە لە بیر ناکەم کە لەسەر دەمەقاڵێ کردن لەگەڵ سۆیای سۆزانی لێمدراوە لە ڕابردوودا

≪ئێستا کاتی دڵ خۆش بوونێکی نەفرەتییە≫

لەو قسانەدا بووم گەیشتمە بەردەم لۆکەرەکەم و
کۆدێکم داخڵ کرد تاکو لۆکەرەکەم کرایەوە و دەستم کرد
بە چەیک کردنی ئەو شتانەی کە پێویستمە و هەندێک
وردەکاری بۆ ئەوەی کاتێک ڕۆشتمە ماڵەوە هیچم لەبیر
نەکردبێ، خەریکی ئەو شتانە بووم

𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن