𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 «17»

299 40 11
                                    

Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all
......











- 𝐑𝐎𝐍𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

بە خێرایی لە دەرگایەکی ئەو شوێنەوە چومە دەرەوە
بێگومان لە دەرگای سەریکیەوە نا، بە شیوازێکی بازنەیی ڕێم کرد بۆ سنوری دەرگای سەرەکی لە دەرەوە، تاکو بتوانم بە ئەلێکس بگەم لە پشتەوە، نازانم ئەوە تاکو چەند سوودی ئەبێت بەڵام من کۆتا چرکەکانم لە ئولسان بەڕێ ئەکەم وە من شتێکی هێندە ئاسانم نەکردوو، من دوو کەسم کوشتووە، هیچ باش نیە من خۆم بخەمەوە بە چاوان، لە دوور وەستام مۆبەکەم دەرکرد

. لە چات .

/ڕۆنا:
ئەلێکس وەرە دەرەوە لەو جەنجاڵیە، بەبێ ئەوەی
سارانگ بزانێت/
[بینرا]

/ئەلێکساندەر:
ڕۆنا تۆ لەکوێی؟!!، تۆ چی ئەکەی؟/

/ڕۆنا:
وەرە ئەو پارکەی دەستە لە ڕاستد هەیە/

/ئەلێکساندەر:
باشە/
[بینرا]

ڕۆشتمە ناو پاڕکەکەوە و لە شوێنێکی نەبینراو دانیشتم و دوای چەند خولەکێک ئەلێکسم بینی و ئامانژەم بۆی کرد کە بێتە لام ...

بەبێ وەستان لەباوەشی گرتم"بۆچی لێمان ونبوویت؟"خەمخۆری و ترس و بیرکردنەوەی
قووڵ و مشەوش بوونم لە ڕوخساری خوێندەوە

هاتمە دەرەوە لە باوەشی"دانیشە"زیاتر وەک فەرمان بوو

"چیە؟"پرسی بە زانین خوازیەوە و هێشتان خەمبار بوو

"من و تۆ ئەبێ زۆر بە کورتی بابەتەکان باس بکەین و قسە بکەین، بە خێرایی و کورتی"لەتەنیشتی دانیشتم، بۆ چەند چرکەیەک کۆنتاکتم درووست کرد بۆ ئەوەی بە تەواوی لە قسەکانم تێبگات

"باشە، ڕۆنا"هەوڵی دا هەستەکانی بشارێتەوە"ڕۆنا تکایە بیڵێ من ئێستا لەپێشم کەسێک مرد، و تۆش وام لێئەکەیت مێشکم جەنجاڵیەکی زۆری توش بێت"

"من ئەزانم تۆ کەسێکی لاواز نیت، بەڵام مردنی کەسێک لە پێشد وای لێکردیت، بەڵام تەنها هەوڵ بە بۆ کەمێکیش بێت خۆت کۆ بکەیتەوە، چونکە بەڕاستی هیچ هیچ کاتم نیە"وتم بە شێوازی ڕونکردنەوەیم بەکار هێنا

"تۆ پێویستید بە منە، ئەوە تەنها شتێکە کە من لێی تێبگەم لەو چرکەیەدا"وتی

𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن