Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all
......
- 𝐋𝐔𝐂𝐘𝐈𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
لە هەموو شوێنێک گولە هەیە، من و بیۆنگ ئۆ و ئەلێکس بە بەردەوامی و بۆ ماوەی پانزە خوولەکە خەریکی تەقەکردنین و ئەمانەوێ ڕێگایەک بۆ ڕۆشتنە دەرەوە بدۆزینەوە بەڵام ئەو نەفرەتیانە دەرفەتێک بەدەستەوە نادەن، تەنانەت دەرفەتێکی بچووکیش بەدەستەوە نادەن، کۆتا گولەی دەمانچەکەم خستە مێشکی دانەیەکەوە "گولەم پێنەما"هاوارم بۆ ئەلێکس کرد، ئەو لێمەوە نزیکتر بوو تاکو بیونگ ئۆ
بەڵام بینیم ئەویش بە بێ ئوومێدیەوە سەیری دەکردم
"منیش گولەم نەماوە"هاواری بۆم کرد و سەیری سارانگم کرد چۆن لە پشتی خۆی حەشارداوە...
سەرنجم خستە سەر بیۆنگ ئۆ، پێم وانەبوو بیدۆزمەوە لەناو ئەو هەموو جەنجاڵیە نەفرەتیە
هەموو شتێک بەسەر یەکدا دراوە مێزەکان هەموویان هەڵگەڕاونەتەوە لە هەموو شووێنێک دەنگی تەقە دێت....
ئەوەی شێتی کردم ئەوەبوو بیونگ ئۆش گولەی پێ نەما
من ئەو بەشە لە خۆمدا شارەزام کە هەرگیز خۆم بەدەستەوە نادەم، ئەگەر زانیبێتم خۆم کوشتووە بەڵام ناهێڵم بە دیل بگیرێم، ئەو زۆڵەش ئەزانێت من بۆ باپیرم و جۆنگکوکیش گرنگم. بۆیەش ئەیەوێ بەکارم بهێنێت..
بێ مێشک
گوێم لە دەنگە نەفرەتیە گەوجانەکەی ئارسەر بوو کە وەک شێتێک پێدەکەنی"دەی هاوڕێیان ئەوە تەنها یاریەک بوو، ئێستا دەست بخەنە پشت سەرتان و لە کونەکانتان وەرنە دەرەوە"هاواری کرد
ئەوانیتر سەیری منیان کرد تاکو فەرمانم لێ وەربگرن و شووێن فەرمانم بکەون
أنت تقرأ
𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎
RomanceLUCɪʏA ژیان لەوەتەی هەبووە، قوورس بووە، بەڵام بە ئاست و ڕێژەی دیاریکراو، کاتێک من ئەگریام بەهۆی لێدانەکانی باوکم، هاوتەمەنەکانم بۆ بوکە شووشەیەکی دیزنی ئەگریان، ئەوە ئەو جیاوازیە بوو لە دەساڵی توشی بووم دایکم پێش ئەوەی بمرێت، پێمی ئەوت، خەم و پەژارە...