LUCɪʏA ژیان لەوەتەی هەبووە، قوورس بووە، بەڵام بە ئاست و ڕێژەی دیاریکراو، کاتێک من ئەگریام بەهۆی لێدانەکانی باوکم، هاوتەمەنەکانم بۆ بوکە شووشەیەکی دیزنی ئەگریان، ئەوە ئەو جیاوازیە بوو لە دەساڵی توشی بووم دایکم پێش ئەوەی بمرێت، پێمی ئەوت، خەم و پەژارە پێنج قۆناغی هەیە، نکۆڵی، توڕەبوون، گفتوگۆ کردن، خەمۆکی، دواتر پەسەند کردن، منیش کە منداڵێک بووم ئەمتوانی تێبینی بکەم ئەو بە هەموو قۆناغەکان تێپەڕ بووە، وە منیش توشی هەمان شت بووم کاتێک تەمەنم گەورەتر بوو، بەڵام من قۆناغێکی دیکەم بۆ زیاد کرد.../تۆڵە کردنەوە/ کێ؟ لە چ شوێنێک؟ چۆن؟ ئەیزانی کە من ژیانم بەو شێوەیە ئەگۆڕێت؟، لەوانەیە بە خانەخوێیەکی خۆش گوزەران پێش چاوان کەوتبام، کە بێجگە ژیان بە پارەی باوکی هیچیتر نازانێت و ناتوانێت، باوکیشم بە میهرەبانترین باوک لەقەڵەم درابێت، کێ ئەوەی بە مێشکدا ئەهات کە باوکم کچێکی زۆڵی هاوتەمەنی منی هەیە؟/هیچکەس ئازیزەکەم، ئەوەی خەندە ئەکات، مەرج نیە دڵخۆش بێت، لەوانەیە بە ژیانی خۆی پێبکەنێت:) تەنها خەیاڵ بکە:) کاتی نوسین: 1_10_2022