Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all
......
- 𝐑𝐎𝐍𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
ئەمڕۆ کاتی دانسم هەیە لەگەڵ جاک، بەڕاستی
ئەتوانم بڵێم کە من بەپێی پێویست مەشقم
نەکردووە، بۆ ئەو دانسەی ئەمڕۆ بڕیارە لەگەڵ جاکدا بیکەم، ئەوە پێکەنیناوییە، بەهەرحاڵ من هەمیشە لە دانس باشترین ئاستم هەبووە، ئەمجارەش هەر وا ئەبێت، وە هێنریش هەمان شتی پێم وت ...بێجگە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە هیچ پلانێکی دیکەم نیە، لەوانەیە بە لامبۆڕگینیە زیوییەکەی باوکم بۆخۆم بە ئولساندا بسوڕێمەوە ....
ئەوە بێزارکەرە من یەکێک نیم لە هاوڵاتیانی /ڕیۆ/ وە
من کۆریم، ئەوەش ناچارم ئەکات قایل بم بەوەی لێرە هیچ پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێڵ ڕێک ناخرێت لەنێوان هاوتەمەنەکانمدا و لەسەر شەقامەکان، تاکو من ببمە ناودارترینیانبەهەرحاڵ من گەشتێکی /ڕیۆ/ ئەخەمە نێو
پلانەکانمەوە ، لەوانەیە لەوێشەوە بچمە /مۆسکۆ/ئاهـــ ئەوە چەند گەمژانەیە من لەسەر بێدەکەمەوە
پلانی ساڵی داهاتوو دائەنێم ...، من ناوم کیم ڕۆنایە کەس نازانێت ئەمڕۆ کێ سەری منی ئەوێت بۆ سەرۆکەکەی !!هیچ گرنگی نادەم، تەنها ئەمەوێ پێش ئەوەی بمرم هۆکاری هەستە سەریرەکانم بزانم کە ناخی دڵمەوە هەڵەقوڵێ، لەوانەیە کە ئەوەم زانی، خۆم بکوژم
ئەوە تەنها ئەگەرەپێم وابێت ئێستا کاتێکی زۆری ماوە بۆ دەستپێک
کردنی قوتابخانە، بەو پێیەی کە من بێ زەنگ لێدانی ئەلەرمەکەم خەبەرم بویەوە، لەوانەیە بتوانم فریای گەرماوێکی کەمێک درێژ بکەوم و کەمێک سکین کەیر بەکار بهێنم بۆ پێستم...
- 𝐉𝐔𝐍𝐆𝐊𝐎𝐎𝐊 𝐏𝐎𝐕 -
"چیتەوێ؟"وتم بە بێزاری
کاتێک پەرداخە شەربەتەکەم برد بۆ دەمم"هاتم ژەمی بەیانی لەگەڵ برا بچوکەکەم بخۆم"
تای وتی و کورسیەکی مێزی نانخواردنەکەی
ڕاکێشاو دانیشت"خوا بە نەفرەتد بکات"وتم چەقۆ و چەتاڵەکەی
دەستم بە توندی دانا، و چەکی کەمەرم دەرهێنا و
لەسەر مێزەکە و لە پێش خۆم دامنا، و بە توندی
چاوم بڕیە چاوی
أنت تقرأ
𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎
RomantizmLUCɪʏA ژیان لەوەتەی هەبووە، قوورس بووە، بەڵام بە ئاست و ڕێژەی دیاریکراو، کاتێک من ئەگریام بەهۆی لێدانەکانی باوکم، هاوتەمەنەکانم بۆ بوکە شووشەیەکی دیزنی ئەگریان، ئەوە ئەو جیاوازیە بوو لە دەساڵی توشی بووم دایکم پێش ئەوەی بمرێت، پێمی ئەوت، خەم و پەژارە...