𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 «20»

124 12 4
                                    

Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all
......









- 𝐑𝐎𝐍𝐀 𝐏𝐎𝐕 -


بە ڕامانەوە سەیری ئەو پەنچەرەیە ئەکەم کە لای دەستە ڕاستمەوەیە، دەستم بەستراوەتەوە و وەک لاشەیەکی بێ ڕۆح لەسەر ئەم بێدە کەوتووم، بیر ئەکەمەوە کێ ئەزانێت ئێستا باوکم بۆ کچە مردووەکەی چەنێک پەرێشانە، ئەبێت بزانێت من لەماڵ نیم !!

ھ ڕۆنای ساویلکە ئەو چۆن گرنگی بە ونبوونی تۆ ئەدات !!، گەمژە

یەکێک هاتە ژوورەوە، سەرنجم سووڕاند بەلای چەپدا بۆ بینینی ئەو کەسە

جۆنگکوک

نەفرەت، ڕۆم سووڕاندەوە بەرەو پەنجەرەکە

"خاتوو ڕۆنا"ناومی هێنا

"لووسیا"ڕاستم کردەوە بە تۆنێکی بەرز

ئاگام لێبوو ڕۆشتە سەر ئەو سۆفا بچوکەی لەپێش پەنجەرەکەی دیکە هەبوو

چەند ساتێک بە بێدەنگی مایەوە

"باوکد تاکو ئێستاش نەگەڕاوە بە شووێنتدا"وتی بە توانجەوە

"ئەو تەنها بە خوێن باوکی منە"وتم بەبێ گرنگی

"بۆچی ئاوا ساردی لەگەڵی؟"وتی بە گڕی، ئەو ئەیویست بە مەڕاق دەرنەکەوێت بۆ زانینی ئەو بابەتە بۆیەش ئەویست تۆنی دەنگی بێ گرنگی دەربخات و سەرنجی درووست نەدەکرد

"بەشێکی بابەتەکەم بۆت باس کردووە، تۆش بڕوات پێم نەکرد، هەرخۆی ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە"وتم

"هەوڵ مەدە ئارامیم تاقی بکەیتەوە، چوونکە دڵنیابە کە بەدڵد نابێت کاتێک ئەو ئاژەڵەی ناخم لە جەستەم یەتە دەرەوە"وتی بە بێ گرنگی، ئەو لە قۆناغێکی بەرزی تووڕەبوونیدایە، بەو پێیەی بەتوانم لایەکی دەمووچاوی ببینم و ئەتوانم شیکاری بکەم

ئەوە ئەبینم کە ئەو کەسێکی زۆر تووندە، ڕاستە نامجوون لە هەموو چرکەیەک تووڕە بوو، بەڵام ئەم کوڕە وەک نامجوون نیە، دڵنیام لەوەی گاڵتە ناکات لەوتنی ئاژەڵی ناخی، بۆیەش ئەبێت ڕەفتارم بەپێی کەسایەتی بگۆڕم بۆ ئەوەی بتوانم لانیکەم خۆم لە زیانی ئەو بپارێزم

"ناوت چیە؟"پرسیم

"جیۆن جۆنگکوک"

"جیۆن جۆنگکوک من لووسیام،
ئەتوانی هەرشتێک بکەی کە ئەتەوێت، ئەتوانی ئازارمبەی، ئەتوانی هەر شتێک بکەی کە ئەتەوێت،
بەڵام لای من هەموو شتێک باجی هەیە، کە ئێستا
مند لێرە بەستووەتەوە و ناتوانم بجوڵێم
بەهۆی ئەو لێدانانەی لێتداوم، باجەکەی وەرئەگریت، بەڵام نازانم چ کاتێک"وتم بە ئاسایی

𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن