Don't talk let's go to new chapter
I wish a good reading for all......
ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە ♥
- 𝐋𝐔𝐂𝐘𝐈𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
ڕۆشمە ئەو ژوورەی باسمان لێوە کرد و سەیری درێسینگ ڕووەکەم کرد، بێ گرنگی سێچارەکێکی بەگیم دەرهێنا و لەگەڵ تیشێرتێک، جلەکانم گۆڕی و ئاوێکم بە ڕووخسارما کرد و ڕۆشتمە سەر تەختەی خەوەکەو ڕاکشام
وەکو بڵێیت ئێستا باشترم وەک لەوکاتەی ئەو نەفرەتی خوایە منی گەڕاندەوە ئەم دۆزەخە
بەڵام من پلانم هەبوو دوای ئەوەی ڕۆشتمە سەر گۆڕی دایکم لەگەڵ ئەو کابرایەی باپیرمە، شتێک بە شتێک بکەم
بەڵام دیارە یەزدان باشتری داناوە بۆ تۆڵەسەندنەوە
هەست بە ویستنی خەو ئەکەم
وردە وردە چاوەکانم دائەخرێت
نەففرەت!!
ئەوە کێیە دەرگاکەی شکاند؟
هەڵبەزیمەوە لەگەڵ ئەو ئەدرێناڵینەی بە لێشاو جەستەمی گرتەوە
کەی بڕیار بوو جۆنگکوک بێتە ئەم ژوورە؟
ئەوە لەسەر خۆیەتی؟
"ئەوە چیە بەو شێوەیە؟"هاوارم کرد
"دەنگت ببڕە"وتی بە سامناکی"ئەو نەفرەتیانە چاودێیان ئەکردم تاکو هاتمە ژوورەوە"جگەرەیەکی لەدەست بوو و بە کراسە سپیە سەرقۆڵ هەڵکراوەکەیەوە بە پێشمدا ڕۆیشتە بەردەم پەنجەرەکە
هەناسەیەکی بەرزی بێزاریم لێ دەرچوو، بە ڕقەوە سەرم نایە سەر سەرینەکە، چاوم داخست بۆ ئەوەی بخەوم
"تۆ لەکەیەوە بویت بە بوکوژ؟"پرسی بە دەنگێکی سامناکەوە
لەپر چاوم کردەوە بە خێرایی، چاوەکانم ئەبڵەق بوون
نەففرەت
خۆم ئاسایی کردەوە بۆ ئەوەی وا دەرنەکەوێ زۆر پێی کاریگەرم"ئەوە کەی شتێکی ئەوەنە گرنگە‼"وتم بە بێ گرنگی
"بۆچی وەک یەکەمجار، کاتێک بە لووتبەری ئەت وت (من دوو کەسم کووشتوە)"ئاکتینگی منی ئەکرد"بۆچی وەک ئەو کاتە قسە ناکەی؟، زمانت نەماوە؟"
بەرز بوومەوە و پشتم یایەوە بە دواوەی تەختەی خەوەکە، هەناسەیەکم یایەوە"ئەوکاتەی کە وام بە تۆ وت، تۆ تەنها وەک گاڵتەیەک سەیرت ئەکرد. من لەکوێ بزانم ئەو هاککەرەی کە ئیشی بۆم کرد، دەستە ڕاستی تۆیە"وتم بە سەرلێشێواوی"ئەسڵەن تۆ بۆچی هاتووی بەم شەوە خەوی من تێک ئەیەی لەسەر شتێکی وا بێ مانا؟"پرسیم بە زانینخوازیەوە
أنت تقرأ
𝑬𝑹𝑹𝑶𝑹 𝑰𝑵 𝑳𝑶𝑽𝑬 ༒︎
RomanceLUCɪʏA ژیان لەوەتەی هەبووە، قوورس بووە، بەڵام بە ئاست و ڕێژەی دیاریکراو، کاتێک من ئەگریام بەهۆی لێدانەکانی باوکم، هاوتەمەنەکانم بۆ بوکە شووشەیەکی دیزنی ئەگریان، ئەوە ئەو جیاوازیە بوو لە دەساڵی توشی بووم دایکم پێش ئەوەی بمرێت، پێمی ئەوت، خەم و پەژارە...