Chapter~1

2.2K 156 19
                                    



ڤۆت و کۆمێنت پێش خوێندنەوە
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
______________________









POV ~Choi mi na

من چۆی مینام خەڵکی بوسانم بەڵام لە منداڵیەوە لە سیئۆل دەژیم و تەمەنم 24 ساڵە ، خوشکێکی لە خۆم گەورەترم هەیە تەمەنی 28 ساڵە برایەکیشم هەیە لە خۆم بچوکترە 18 ساڵە ، باوکم کۆمپانیایەکی گەورە بەڕێوەدەبات و دایکیشم هەر خەریکی کاری مالەوەیە و فرمان بەسەر خزمەتکارەکان دەکات ، بەڵام من هاوسەرگیریم کردووە !
شتێکی سەیرە نا ، هاوسەرگیریەکی رێکخراوی نەویستراو !
هاوسەرەکەم لە خێزانێکی زۆر دەوڵەمەندە و دەتوانم بڵێم خێزانەکەی یەکەم دەوڵەمەندترینی کۆریایە
خێزانەکەی ئێمەش زۆر دەوڵەمەند بوون بەڵام پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەم توشی قەرزێکی زۆر بوینەوە و خەریکبوو لە ناو بچین بەڵام باوکم داوای یارمەتی لە باوکی هاوسەرەکەم کرد و ئەوانیش داوای منیان کرد......!

لەوانەیە بڵێن بۆچی خوشکەکەتیان نەویست و تۆیان ویست
بەڵێ چونکە من زۆر جوان بووم، بەڵام خوشکەکەم وەک من جوان نەبوو و ئەوانیش وتیان کچێکی جوانیان دەوێت بۆ کوڕە کەیان تاوەک و شەرمەزار نەبن لەلای خەڵک...
خوشکەکەشم لەسەر ئەوەوە زۆر ڕقی لێمە
هەموو جارێک دەڵێت تایهیۆنگ هی منە و منیش لە دڵی خۆم دەڵم خۆزگە تۆیان بویستایە
بەڵێ تایهیۆنگ ناوی هاوسەرەکەی منە !

کیم تایهیۆنگ ! کوڕە شاقۆزەکەی کۆریا و دڵی هەموو کچانی کۆریا جگە لە من !
من و تایهیۆنگ هاوسەرگیریمان کرد بەڵام بێگومان هیچمان نەمان دەویست و هیچیشمان یەکمان خۆشناوێت و تەنانەت هیچ هەستێکمان بۆیەک نیە و ڕێک وەک و خوشک و برایەک واین کە هیچ کاتێک ڕێک نەکەون پێکەوە
تایهیۆنگ تەمەنی 28 ساڵە و دوو خوشکی دوانەی تەمەن 18 ساڵی هەیە لەگەڵ برایەکی 25 ساڵ و من و براکەی زۆر تێکەڵین و وەک و دوو هاوڕێی نزیک واین

ئێستا لە هۆڵەکەی ماڵەکەی خۆم پاڵم داوەتەوە و خەریکی موبایلم و تایهیۆنگیش لە سەرەوەیە و ئەمڕۆ ڕۆژی پشووە بۆیە ناچێتە کۆمپانیا ، وە منیش دوکانێکی جلو بەرگم هەیە لە مۆڵێک و خۆم بە ئەوەوە خەریک کردووە بەڵام ئەمڕۆ پشووە بۆیە لە مالەوەم و پەیوەندیەکم بۆ هات لەلایەن ئاریەوە و بە خێرای دانیشتم هەڵم گرت

ئاری: چۆنیت کچە بێدەنگەکەمان

مینە: بێدەنگی چی بۆ خاتری خوا ، تەنها ئەوەیە کەس نیە قسەی لەگەڵ بکەم
بە بێزاری وتم

ئاری: ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێکانی زانکۆ کۆدەبینەوە ناتەوێ بێیت ؟
وای بەڕاستی حەز دەکەم بچم

مینە: ئممم باشە بێگومان دێم چونکە زۆر بێزارم لە ماڵەوە ، لە کوێ کۆدەبنەوە ؟
لەو کاتەشا تایهیۆنگ لەسەر پەژەکان هاتە خوارەوە بە جلی ماڵەوە

✔️My husband | هاوسەرەکەمWhere stories live. Discover now