ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
___________________POV ~mina
لە دەرگامان دا و جیمین و جویۆن دەرگایان کردەوە و تایهیۆنگ سڵاوی کرد و جویۆن وەڵامی دایەوە و منیش باوەشێکم لە جویۆن دا و سڵاومان کرد و جیمین ویستی باوەشم لێ بدات بەڵام تایهیۆنگ منی ڕاکێشا و تۆقەی لەگەڵ جیمین کرد و دەمتوانی بێزاری و توڕەیی و هەروەها کەمێک غیرەش لە چاوی هەردووکیان ببینم و لەخۆمەوە پێکەنینم دەهات
جویۆن: فەرموون
بەرەو هۆڵەکە چوین و دانیشتین و کچێک ئاوی هێنا پێدەچوو خزمەتکاربێتئیتر تا کاتی نانی ئێوارە قسەمان دەکرد
جیمین: مینە ڕوخسارت چی بەسەر هاتووە ؟مینە: ئا ئەوە ( دەستی لەسەر برینەکەی دانا ) خەریک بووم مۆمێک لە ڕەفەیەکی بەرز دابنێم بەڵام بەربووەوە و بەر ڕومەتم کەوت وبریندار بوو
جویۆن: ئای گیانەکەم ، من بۆ ئەو شتانە بە جیمین دەڵێم و بۆمی دەکات
دەستی بە قۆڵی جیمین داهێنا و جیمینیش زەردەخەنەیەکی کردجویۆن:چونکە ئەو باڵایەکی بەرزی هەیە !
تایهیۆنگ پێکەنینێکی کردوو هەموو چاومان چوە سەری و بە چاوم وتم بێدەنگ بێتمینە: ڕاستە ! من لەبەر ئەوەی تایهیۆنگ هەموو کات لە کارە ناتوانم بە ئەو بڵێم ، تەنها ڕۆژانی پشوو لەماڵەوەیە و هەندێک جار کە کارم پێیەتی دێتە لام
تایهیۆنگ: گیانەکەم خۆت پێم ناڵێیت کە چ کارێکت دەوێت چۆن بۆتی بکەم !
دەستی بە قژم داهێنا و زەردەخەنەیەکی بێزاریم بۆی کردئیتر ئاوا قسەمان دەکرد تاوەک و ئەو کچە هاتوو وتی وەرن بۆ نانخواردن و ئێمەش رۆشتین
جیمین لە کورسیەکەی بەرامبەر تایهیۆنگ بوو وجویۆنیش بەرامبەر من و تەنیشت جیمین دانیشتبوو ، تایهیۆنگیش لە تەنیشت من بوودەستمان کرد بە نان خواردن و کەمێکی پێچوو چەتاڵەکەی جویۆن بەربووەوە و جیمین خەریکبوو سەری بردە ژێر مێزەکە و لەو کاتەش تایهیۆنگ دەستمی گرت و لەسەر ڕانی من داینا ، دڵنیام بە ئەنقەست وایکرد بۆ ئەوەی جیمین بیبینێت
بەرهەڵستیم دەکرد بەڵام زۆر بە توندی دەستمی گرتبوو نەمدەتوانی تەنانەت بیشی جوڵێنم
دوای جیمین سەری لە ژێر مێزەکە دەرهێنا و سەیری هەردووکمانی کرد و زانیم بینیویەتی و کەمێک هەستم بە شەرمەزاری کرد و بە بێزاری سەیری تایهیۆنگم کرد و ئەویش زەردەخەنەی شەیتانی دەکرد ، بۆ وانەکات سەرکەوتوو بوو لەو مەبەستەی هەیبوودوای ئەوەی نانمان خوارد لە هۆڵەکە دانیشتینەوە و منو تایهیۆنگ لە تەنیشت یەکەوە بوین و جیمین و جویۆنیش لەتەنیشتی یەکەوە بوون و جویۆن سەری لەسەر شانی جیمین دانابوو و دەستیشیان لە ناو دەستی یەک بوو و هەستم بە غیرە کرد ...
منیش ڕۆشتمە پێشتر لە تایهیۆنگ و ماچێکی ڕومەتیم کرد و سەرم لەسەر سینگی دانا ، یەکەم ماچکردنم بوو بۆ تایهیۆنگ بەڕاستی دڵنیام ئەویش شۆک بووە وەک خۆم ، بەهۆی غیرەوە وامکرد بەڕاستی بمبورە تایهیۆنگ ، هەم ئەو هاوسەرمە بۆچی داوای لێبوردنم دەکەم ؟! بەڵام نا ئێمە وەک هاوسەرنین ، بەڵام پێویستە بۆ ئەمڕۆ وەک هاوسەر بین
YOU ARE READING
✔️My husband | هاوسەرەکەم
Fanfictionهەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟ بەڵام لەوانەشە بتوانم جارێک هەستێکم هەبێت بۆ هاوسەرەکەم ! کاتێک یەکەمجار بینیمەوە ، دوبارە دونیای...