ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
___________________POV ~mina
هەربەڕاستی تای ڕاستی دەکرد ئەو جونگکووکە زۆر خوێڕیە ، هەست دەکەم بە چاوێکی سەیر تمشام دەکات و بێگومان من سەیری ناکەم و تەنها ڕووم لەلایەکی تر کردووە بەڵام هەست بە چاوەکانی دەکەم لە سەرم
سەیری تایم کرد کەوتبووە قسە کردن لەگەڵ یونگی و هۆسۆک ، نامجوون پەیوەندی بۆ هات و ڕۆشتە دەرەوە و منیش بەرگەی ئەو خوێڕیە ناگرم و وتم ئەڕۆمە دەستشۆر
یەکەم جارم نیە بێمە ماڵی بەڕێز نامجوون بۆیە دەزانم دەستشۆرەکە لە کوێیەڕۆشتمە دەست شۆرەکە ئاوەکەم کردەوە بۆ ئەوەی نەڵێن چیدەکات لە ژورەوە
کەمێک تەنها لەوێ مامەوە و ئاوێکم بە دەستم داکرد و ئاوەکەم گرتەوە و دەستم سڕیەوە و کراسەکەم ڕێک خستەوە و هەرکە دەرگاکەم کردەوە جونگکووک لەوێ وەستابوو و خەریکبوو هاوار بکەم چونکە بەڕاستی ترسام و دەستم بە دڵمەوە گرتمینە: ببورە تەنها ترسام کەوا لە ناکاو دەرچوویت
ویستم بڕۆم قۆڵمی گرت وو وەستاندمیجونگکووک: ئایا تای تۆی خۆشدەوێت ؟ واتا گرنگیت پێ دەدات !؟ یان ئازاری داویت ؟!
هاهـ ئێستا ئەوە چ پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە ؟مینە: ببورە ؟ ئایا پێویستە ژیانی تایبەتی خۆم بۆ تۆ باسبکەم ؟
ئەو قسەی نەکرد وو قۆڵمی بەرداجونگکووک: ببورە دەتوانی بڕۆیت
زۆر سەیرە ئێستا ئەو پرسیارانە چی بوونڕۆشتم و لەلای تای دانیشتمەوە و دوایکەمێک جونگکووک هاتەوە و دانیشتەوە بەڵام سەیری منی نەدەکرد و خەریکی موبایلەکەی بوو و ئەوەش کەمێک ئاسودە تر بوو بۆ من
ئیتر کاتی نانی ئێوارە هات و هەموومان لەسەر سفرەکە دانیشتبووین و دەستمان کرد بە نان خواردن
هەستم بە بێتاقەتی دەکرد و نانم بۆ نەدەخورا و تەنها یاریم پێ دەکرد و تایش دەستمی گرت و سەیری کردم بە مانای چیبووە وتەنها پێکەنیم و قسەم نەکردنانمان خوارد و هەموو چوینە هۆڵەکە و دواتر نامجوون هات کە دوو بتڵ شەرابی پێبوو
نامجوون: با بخۆینەوەەەەهۆسۆک: ئۆۆۆ بەڕاستی حەزم بە خواردنەوەیە لە ئێستادا
هەستایەوە و بتڵێکی لێ وەرگرتوەک و ئاهەنگێکی شەراب خواردنەوە وابوو ، هۆسۆک و تای خواردنەوەکانیان هەلدەپچڕی و لە پەرداخیان دەکرد و ئێمەش سەیرمان دەکردن و هێرا و لینا و هیۆنیش بە دڵخۆشی و پێکەنینەوە سەیری ئەوانیان دەکرد و سەیری جونگکووکم کرد زۆر بێ جەو بوو دانیشتبوو و چاوی خستە سەرم و بەخێرای چاوم لابرد و سەیری کوڕەکانم کردەوە
YOU ARE READING
✔️My husband | هاوسەرەکەم
Fanfictionهەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟ بەڵام لەوانەشە بتوانم جارێک هەستێکم هەبێت بۆ هاوسەرەکەم ! کاتێک یەکەمجار بینیمەوە ، دوبارە دونیای...