Chapter~17

846 112 23
                                    


ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
___________________

POV ~JK


ئەمشەو من هیچ خەوم لێ نەکەوتووە و هەربیرم لەوە کردۆتەوە بۆچی مینەی هاوسەری تای زۆر لە باوکم  دەچێ ، بگرە ئەو زۆر لە منیش ئەچێ !
کاتێک تەمەنم  هەشت ساڵان بوو خوشکێکی بچوکترم هەبوو لە خۆم کە چوار ساڵ لە من بچوک تر بوو ناوی جیۆن سوومین بوو
هەموو ڕۆژ و کاتژمێر و خولەک و چرکەیەکمان بەیەکەوە بەڕی دەکرد
هەرچەند ئەو تەمەنی چوار ساڵ بوو بەڵام زۆر شیرین و هەروەها جوانیش بوو
داوای هەرشتێکی لێ بکردمایە بە گوێیم دەکرد دڵم نەدەهات دڵی بشکێنم چونکە ئەوم زۆر خۆشدەویست

ڕۆژێک داوای لێم کرد بڕۆینە مارکێت و شتی بۆ کردم هەرچەندە منیش بچووک بووم بەڵام هەموو کات بۆ سوومین ئەڕۆشتمە مارکێت چونکە ئەو زۆر حەزی بە جپس و شیرمۆز بوو وەک من
کە ڕۆشتینە مارکێتەکەوە لە کاتێکدا شتم هەلدەگرت
جونگکووک: سوومین ئەوە بکڕین ؟
وتم و سەیری ئەو شوێنەم کرد کە سوومین پێشتر لێی وەستابوو بەڵام لەوێ نەمابوو و سوڕامەوە و وتم لەوانەیە لە لایەکی تر وەستابێت بەڵام ئەو لە هیچ لایەک نەبوو

سەبەتەکەم لە دەست کەوت و هاواری ناویم کرد بەڵام هیچ دەنگی نەبوو و ڕامکردە دەرەوەی ماڕکێتەکە و بینیم پیاوێک سوومینی هەڵگرتبوو و دەیبردە ناو ئۆتۆمبێلێک و سوومینیش سەیری منی دەکرد و هاواری ناومی دەکرد و دەگریا ومنیش زۆر بە خێرای ڕامکرد بەڵام پێڕا نەگەشتم و سوومینیان کردە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەرگاکەشیان داخست و زۆر بە توندی لە پەنجەرەکەم دەدا و هاواری ناوی سوومینم دەکرد و زۆر زۆریش ترساو بووم و ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە ڕۆشتن و تا هێزوو توانام هەبوو بەدوای دا ڕامکرد بەڵام چ سودی دەبێت ؟

منێکی هەشتساڵان بە دوای ئۆتۆمبێلێک ڕابکەم  ؟ وەک و ئەوە وایە کیسەڵێک بە دوای کەروێشک ڕابکات !
وەک و شێتێک ڕامدەکرد بەرەو مالەوە و خۆشبەختانە خزمەتکارەکان دەرگاکەیان زوو کردەوە و باوکیشم لە مالەوە بوو

هەموو شتێکم بۆیان باسکردوو وباوکم پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و من و دایکیشم تەنها دەگریاین

دوای ئەوەی گەورەبووم چەند وڵاتانم کرد تاوەک و بیدۆزمەوە بەڵام نەبوو ! نەبوو ! سومین نەمابوو ! وەک ئەوەی زەوی شەقبووبێ و کەوتبێتە ناوی ، زۆر خۆم بە تاواندبار دەزانم ، چۆن نەمتوانی خوشکە چوار ساڵانەکەم بدۆزمەوە ئەخەر ، بە نەفرەت بم

ئیتر تا ئێستا نەمان دۆزیوەتەوە و دۆسیەکەی داخراوە !

بەیانی داهات و بەخێرای لە ژورەکەم چومە دەرەوە و بەرەو ژوری کارکردنەکەم چووم و کۆمپیوتەرەکەم هەڵکرد و ناوی تایهیۆنگ و مینەی هاوسەریم لێدا لە ئینتەرنێت ، بێگومان دەیدا چونکە تای زۆر بە ناوبانگە و مینەش بەهۆیەوە ناوبانگی دەرکردووە

✔️My husband | هاوسەرەکەمWhere stories live. Discover now