ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
__________________بەیانی
POV ~taehyung
گوێم لە دەنگی دەرگا بوو و چاوەکانم کردەوە و سەیرم کرد کەسی لێنەبوو و مینەش لە باوەشم زۆر بە جوانی خەوتبوو و ماچێکی سەریم کردوو و ئەویش خەبەری بووەوە و زەردەخەنەیەکی جوانی کردوو و ماچێکی کورتی لێویم کرد
مینە: یاا هێشتا خەو بەری نەداوم ماچم دەکەیت ؟
زۆر بەکیوتی وتی و پێکەنیم و دەستی لەسەر ڕوخساری دانامینە: هێشتا ڕوخسارم نەشۆردووە سەیرم مەکە زۆر ناشرینم
دەستەکانیم لەسەر ڕوخساری لابردتای: تۆ هەموو کاتێک جوانترین کچی دونیایت بۆ من ، وە ئێستا کە تازە لە خەویش هەڵساویت هەر جوانترینی منیت
زۆر بە قوڵی چوبووە ناو قسەکانمەوە و پێکەنیم و ئەویش مستێکی لە سینگم دا و هەستایەوەمینە: بڕۆ ژورەکەی خۆت گەرماو بکە
تای: لەمڕۆوە ئێرە ژوری منیشە
مینە: دەبێت یارمەتیم بدەی لە دانانی کەلوپەلەکانت ، چونکە هەمووی بە من ناکرێت ئەی وانیە ؟
بە دانیشتنەوە سەری لەسەر سینگم دانا و لە کۆتایشدا سەیری کردمتای: جا لەبەر چی ئێمە ئەوە بکەین ؟ با خزمەتکارەکان بیکەن
مینە: ئەی باشە نابێت خزمەتکارەکان هەست بەوە نەکەن کە ئێمە نێوانمان باش نەبووە !؟
ئەو ڕاست دەکات بیرم نەمابووتای: ڕاست دەکەیت ، دەی پێکەوە دەیکەین هەرخۆی هەمووی ناهێنم و کەمێک فڕێ دەدەم کەلوپەلی زیایەم زۆر زۆرە ، تەنها جل و بۆن و کاتژمێرەکانم ئەوەش بە ئێمە دەکرێت
مینە: کەواتە دەتوانم پێشنیاری مانەوە بۆ خزمەتکارەکان بکەم لێرە ؟ بەتایبەتی سوزی چونکە ماڵیان ڕۆشتۆتە بوسان و بۆ ئەو زۆر زەحمەتە هەموو ڕۆژێک بێتوو بڕواتەوە
تای: بێگومان شاژنەکەم چی بوێت ئەوە دەکەین !
ماچێکی سەریم کردوو و هەستاینەوەتای: ئاهـ مینە لەبیرم کرد ، هاوڕێکانم ویستیان پێکەوە کۆببینەوە بۆ نانی ئێوارە دەڕۆینە ماڵی نامجوون گەر تۆ بتەوێت
مینە: بێگومان ئازیزم دەڕۆین، عەیب دەبێت گەر نەڕۆین
تای: ئەو زمانە بخۆم کە دەڵێت ئازیزم
ڕومەتەکانیم گرتوو ئەویش بە بێزاری سەیری دەکردم و زۆر کیوت بوومینە: دە بڕۆ دەییی
پاڵی نامە دەرەوە و پێکەنیم و ڕۆشتمە ژورەکەم واتا ژورەکەی پێشووم و گەرماوێکم کرد وو جلێکی سادەم کردە بەرم و قژم وشک کردەوە و مینە هاتە ژورەوە و جلێکی سادەی ماڵەوەی پۆشی بوو چونکە ئەمڕۆ ناڕۆینە کار
YOU ARE READING
✔️My husband | هاوسەرەکەم
Fanfictionهەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟ بەڵام لەوانەشە بتوانم جارێک هەستێکم هەبێت بۆ هاوسەرەکەم ! کاتێک یەکەمجار بینیمەوە ، دوبارە دونیای...