Chapter~20

798 109 82
                                    





POV ~mina


هەرکە هەستی بەوە کرد من لێی نزیکبوومەوە و هەستایەوە و یەکسەر...باوەشیلێمدا !
من شۆک بووم بەڵام یەکسەر ویستم دوری خەمەوە بەڵام ئەو هیچیش نەجوڵا و بۆنی قژمی دەکرد و دوبارە و سێبارە پاڵم پێوەینا و ئینجا دورکەوتەوە

مینە: تۆ چی دەکەیت ، شێت بوویت ؟
سەیری ئەو کەسانەی دەوروبەرممانم کرد

جونگکووک: هیچشتێک نازانیت سوومین ، دانیشەو با بۆتی باسبکەم تکایە
چاوێکی فرمێسکی لێهاتە خوارەوە و منیش بە توڕەییەوە دانیشتم لە بەرامبەری بەڵام سوومین کێیە ؟ دیارە لێی تێکچووە

جونگکووک: من نۆزدە ساڵ بەرلەئێستا خوشکە بچوکەکەمیان ڕفاند بەهۆی منێکی نەفرەتیەوە ، قەتیش لە خۆم خۆشنابم کە نەمتوانی ئاگام لێیبێت
فرمێسکەکەی سڕی

مینە: جا ئەوە چ پەیوەندیەکی بە منەوە هەیە ؟
بە بێزاریەوە وتم

جونگکووک: خێزانی چۆی تۆیان ڕفاند ! ئەوان خێزانی تۆ نین ! ئەو دایکەی کە تۆی بەخێوکردووە لەڕاستیدا پورتە ! بەڵام پوری ڕاستەقینە نا واتا دایکتان جیایە لەگەڵ باوکمان !
ئەوە چی دەڵێت ئەو کوڕە ؟ تەواوە ؟

مینە: ئەوە تۆ چی دەڵێیت بەس بزانم منت بۆ چی بانگکردووە ؟

جونگکووک: سەیری من بکە ! ئەو قسانەی دەیکەم هەمووی ڕاستن سوێند بەخوا ! ئەوەش بەڵگەیە سەیری بکە !
چەند کاغەزێکی پێمدا

جونگکووک: پەڕاوی یەکەم دەڵێت من و تۆ خوشک و براین !ئەوەی دووەمیش دەڵێت کە خێزانی چۆی هەرچواریان هیچی تۆ نین ! ئەوەی سێیەمیش دەڵێت کە باوکمان لەگەڵ دایکە ساختەکەت خوشکو بران بەڵام یەک خوێنی نەک دوو خوێنی ! ئەوەی چوارەمیش دەڵێت کە تۆ کچی دایکم و باوکمی !
( یەک خوێنی یانی خوێنی یەک باوانی تێدایە نەک هەردووکی )

من ئێستا شۆک بۆتم یانی ئەوانەی منیان گەورە کردووە خێزانی خۆم نین ؟ ئەی من چۆن ئەو شتانەم بیر نیە !؟ بەڵام لە ڕاستیدا من منداڵی خۆمم هیچ لەیاد نیە !

مینە: واتا...تۆ...برای...ڕاستەقینەمی ؟
سەری بە بەڵێ جوڵاند

مینە: واتا خێزانی چۆی...هیچی من نین ؟
سەری بە بەڵێ جوڵاندەوە

مینە: یانی من ناوم جیۆن مینەیە ؟
سەری بە بەڵێ جوڵاند بەڵام خێرا وتی نەخێر و بە سەرسەمیەوە لێیم ڕوانی

جونگکووک: تۆ ناوت جیۆن سوومینە !
سوومین؟

مینە: ئەی باشە چۆن منیان ڕفاندووە ؟ ئەی من بۆ منداڵیمم بیرنیە ؟

جونگکووک: هەموو شتێکت بۆ دەگێڕمەوە بەڵێن بێت تەنها بۆ ئێستا دەمەوێت توند لە باوەشت بگرم
هاتە لام و منیش بە دودڵی هەستامەوە و ڕێک وەک و شێتێک لە باوەشی گرتم و بۆنی دەکردم و فرمێسکیش بە چاوی دادەهاتە خوارەوە

✔️My husband | هاوسەرەکەمWhere stories live. Discover now