Chapter~24

900 109 86
                                    



ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
_____________________



POV ~mina

نازانم دڵم خۆشبێت چونکە دووگیانم بەو پیاوەی خۆشم دەوێت یانیش دڵتەنگ بم بەو ڕەفتارەی کردی و بەوەی کە گوێی بۆ نەگرتم و یەکسەر لێمی دا و لە ماڵ دەری کردم
بەڵام هەرچۆنێک بێت منداڵەکەم پێویستی بە خۆشەویستی دایک و باوکیەتی بەیەکەوە و ناتوانم لەو خۆشەویستیە بێ بەشی بکەم

لە دەرگای ژورەکە درا و پزیشکەکە هاتە ژورەوە و فرمێسکەکانم سڕی
پزیشک: سەلامەتیە ، وابزانم زانیتان کە دووگیانن

مینە: بەڵێ هاوسەرەکەم پێمی وت
سەیری تایم کرد و ئەویش لێمی ڕوانی

پزیشک: دووگیانیەکەو هەفتەیەکە سەلامەتە بەڵام پێویستە ئاگادار بیت ، شتی قورس هەڵمەگرە و زۆریش پاڵمەکەوە واتا گەر ئازارت نەبوو بۆخۆت لە ماڵ بسوڕێرەوە ، وە بەسەر پەیژە زۆر مەکەوە...
پزیشکەکە هەموو شتەکانی پێ وتم و کە چی بخۆم و چۆن ئاگام لە خۆم بێت و ئیتر هەموو شتێک و دواتر ڕۆشت و یەکسەر جونگکووک هاتە ژورەوە و یەکسەر هاتوو باوەشی لێمدا و منیش لێمدایەوە

جونگکووک: تۆ باشیت ؟
سەرم بە بەڵێ جوڵاند

تای: هێشتا ڕانەهاتووم بەوەی خوشک و بران
لێکی جیا کردینەوە

جونگکووک: بێدەنگبە هەموو شتێک بەهۆی تۆوە بوو !
ئەو دوانە مناقەشەیان بوو منیش پێکەنین گرتبوومی و سەیریان کردم بە مانای بەچی پێدەکەنی و منیش خۆم ڕێک کردەوە

مینە: من بێزار بووم لێرە با بگەڕێینەوە ماڵەوە

جونگکووک: دایکم داوای کرد بۆ نیوەڕۆ ئێوە بانگهێشت بکەم بۆ ماڵەوە ، ویستیان لە نزیکەوە تای بناسن ، تا ئێستا بە جوانی تایهیۆنگیان نەبینەوە تەنها لە ئاهەنگەکانی کۆمپانیا لە دورەوە بینیویانە و منیش بۆیانم باسکردووە

تایهیۆنگ: جوانە ، ئەمڕۆ خەسوو و خەزوری ڕاستەقینەم دەناسم
چەپڵەیەکی لێدا و جونگکووک بە بێزاری لێی ڕوانی

مینە: باشە بەڵام سەرەتا دەڕۆمەوە ماڵەوە خۆم دەگۆڕم
یارمەتیان دام هەڵسمەوە

تای: باشە ، کەواتە جونگکووک بڕۆوە ماڵەوە ئێمە پێکەوە دێین

جونگکووک: باشە بەڵام زوبن لەبەر ئەوەی دایکم دوسەد پەیوەندی کرد
موبایلەکەی پیشان داین کاتێک دایکم پەیوەندی دەکرد پێوەی

مینە: بێنە من قسەی لەگەڵ دەکەم
موبایلەکەم لێی برد و هەڵم گرت

سڵاوم کرد لە دایکم و تەندروستی یەکمان پرسی و دواتر موبایلەکەم دایەوە جونگکووک و ئێمە ڕۆشتین

✔️My husband | هاوسەرەکەمWhere stories live. Discover now