Chapter~3

1K 120 19
                                    



ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
____________________






POV ~ mina

هەر کە گەیشتینەکە شوێنەکە بە دوای جیمین و سیۆکهوون دەگەڕام ، زۆر دەمێکە سیۆکهوونم نەبینیوە و بەڕاستی بیری دەکەم

لەسەر مێزێک وەستاوین تەنها گەنجەکان و کەمێکی پێچوو خاڵم و خاڵۆژنم بینی هاتنە ژورەوە و لە دوای ئەوانیشەوە سیۆکهوون هات دەستم بەرز کردەوە بۆ ئەوە بمبینێت و باشبوو منی بینی و منیش بەرەو ڕوی چوم و یەکسەر باوەشم لێیدا و ئەویش بەهەمان شێوە باوەشی لێ دامەوە و دواتر لێی دورکەوتمەوە و سڵاوم لە خاڵم و خاڵۆژنم کرد و ئەوان ڕۆشتنە لای دایکم و ئەوان و منیش سیۆکهوونم لەگەڵ خۆم هێنا ، بە گوێرەی ئەوەی ئەوەندە نابێت کە هاوسەرگیریم کردووە لەوانەیە تایهیۆنگ و ئەوان سیۆکهوون بە باشی نەناسن

ئانا و سیۆکهوونیش سڵاویان کرد

مینە: ئەوە لی سیۆکهوونە کوڕی خاڵمە ، ئەوەش تایهیۆنگ ،تێهوون و جیسوو و جێنی خوشک و برای تایهیۆنگی هاوسەرمن
یەک یەک دەستم بۆیان درێژکرد و پێیم ناساندن

سیۆکهوون: خۆشحاڵبووم ، وابزانم یەکەمجارە یەکتری دەبینین ، چونکە نەمتوانی لە ئاهەنگەکەتان ئامادەبم بمبورن
بەڵێ سیۆکهوون لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەم لەوێ نەبوو و بۆ کار ڕۆشتبوە ژاپۆن

مینە: کێشە نیە ئەوەتا ئێستا لەلامیت بۆ من زۆرە
هەردوکمان زەردەخەنەیەکمان کرد

قسەمان دەکرد هەموومان بێجگە لە تایهیۆنگ کە تەنها بە بێزاری گوێی بۆ ئێمە ڕاگرتبوو و شەرابی دەخواردەوە
دوای کەمێک ئانا ڕۆشت و وتی هاوڕێکانم هاتوون و دەڕواتە لای ئەوان
جیسوو و جێنیش هاوڕێکانی خۆیان بینی و ئەوانیش ڕۆشتن و دوای کەمێکی تر یێهوونیش ڕۆشتە لای هاوڕێکانی و تەنها ئەو سیانەمان مابوینەوە

هەرچاوەڕێی ئەوە بووم جیمین ببینم بەڵام نەمبینی و دڵم تەنگبوو و بێزاربووم
تایهیۆنگ: هاوڕێکانم هاتوون دەڕۆم سڵاوێکیان لێ دەکەم
سەرم بە باشە جوڵاند و ڕۆشت و من و سیۆکهوونیش هەروا وەستابووین و سەیری ئەو خەڵکەی پێشمان دەکرد و لە ناکاو جیمینم بینی و زۆر دڵم خۆشبوو و منیش کەمێک دەستم بەرز کردەوە و ئەویش ئێمەی بینی و لەگەڵ جویۆنی هاوسەری هاتنە لامان بەڵام سیۆک هوون شۆک بوو بوو ، هیچ پێم سەیر نەبوو چونکە دەمزانی شۆک دەبێت بەوەی من و جیمین لەلای یەک ببینێتەوە

ویستم تەوقەی لەگەڵ بکەم بەڵام یەکسەر باوەشی لێدام...ئەو باوەشەی کە شەش ساڵ پێویستم بوو ، باوەشێک لەلایەن ئەو کەسەی خۆشت دەوێت باشترین چارەسەری جیهانە...بەڵام بوەستە ، هاوسەرەکەی لێرە وەستاوە چۆن دەتوانێت لە پێش ئەو باوەش لە من بدات
خێرا لە باوەشی هاتمە دەرەوە و سەیریکی جویۆنم کرد ئاسای بوو زەردەخەنەی دەکرد
سەیری سیۆکهوونیشم کرد زیاتر شۆک بوو بوو و قسەی بۆ نەدەکرا و خۆشم شۆک بۆتم بەڕاستی

✔️My husband | هاوسەرەکەمWhere stories live. Discover now