Chapter~14

856 104 21
                                    


ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
__________________




POV ~mina

تایهیۆنگ: چیبووە؟
وتی کاتێک دەستمی گرتبوو و سەیری ئەوانەی تری دەکرد

جیسوو: لە کۆتایدا سەری گرت !
هاتنە پێشەوە و ئێمە بە تێنەگەیشتنەوە سەیرمان دەکردن

مینە: چی سەری گرتوە؟

کویۆک: پلانمان دانابوو بۆ ئەوەی نێوانی ئێوە چاک بکەین ، هەموو ئەو شتانەی کە سیا بۆ هیۆنگی دەکرد درۆ بوون و تەنها ئاکت بوون بۆ ئەوەی نێوانی ئێوە چاک بکەین !
بە دڵخۆشیەوە وتی و من شۆک لێیدابووم

مینە: باشە ئێوە چۆن دەزانن نێوانی ئێمە باشنیە ؟
سەیری تایم کرد پرچی خوراند و کاتێک پرچی دەخورێنێت یانی کەتنێک یان درۆیەکی کردووە و زانیم ئەو پێیان وتووە جگە لە کویۆک

مینە: ئەی باشە ئاناش دەزانێت ؟
خوایە بەویان نەوتبێت !

جێنی: نەخێر
هەر ئەو ئەوەی وت و لە دواوە دەنگێک هات

ئانا: چ شتێکە کە من نایزانم ؟
هاتە پێشەوە و هەموویان بێدەنگ بوون و سەیری دەستی من و تای دەکرد

کویۆک: هیچ شتێک نیە نونا ! دەی با بگەڕێینەوە لای دایکموان درەنگی کردووە !
هەموومان بەرە و ژورەوە ڕۆشتینەوە و دوای کەمێک گەڕاینەوە ماڵەوە و ڕۆشتمە ژورەکەم و مەیکئەپەکەم لێ کردەوە و ویستم خۆم بگۆڕم دەرگاکە کرایەوە و سەیرم کرد تای بوو و جلی خەوی لەبەر بوو

مینە: کارێکت هەبوو ؟

تای: وابزانم ئیتر دەتوانم لێرە بمێنمەوە ئەی وانیە ؟!
لەسەر سیسەمەکە دانیشت

مینە: ئێ بەڵێ دەتوانی بمێنیتەوە بەڵام دوای ئەوەی کەلوپەلەکانت هێنایە ئێرە
بەرەو ڕوی چوم و هەڵم ساندەوە و ویستم پاڵی بدەم بۆ دەرەوە  و یەکسەر بە پشتاو پشتی خۆی فڕێدایەوە سەر سیسەمەکە و منیش بەسەر ئەودا کەوتم

تای: نەخێر ، پێویستم بە کەلوپەلەکانم نیە
مستێکم لە سینگیندا و هەستامەوە بە توڕەییەوە

مینە: چیت دەوێ بیکە
بە بیزاریەوە ڕۆشتمە گەرماوەکە و جلیشم لەگەڵ خۆم برد و خۆم گۆڕی

مینە: چیت دەوێ بیکە بە بیزاریەوە ڕۆشتمە گەرماوەکە و جلیشم لەگەڵ خۆم برد و خۆم گۆڕی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکەی بێ چاکەتەکە

لە گەرماوەکە ڕۆشتمە دەرەوە و لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و پشتم بە سیسەمەکە دادایەوە  و بەتانیەکەم بە خۆم دادا و موبایلەکەم هەڵکرد و سەیرم کرد بزانم نامەی چیم بۆ هاتووە ، تایش باوەشی بە کەمەرم دادابوو چونکە من دانیشتبووم بەڵام ئەو درێژبوو بوو و چاوەکانی داخستبوو بۆ ئەوەی بخەوێت

زۆربەی شتەکانی دانرابوون هەمووی لەسەر ساڵی نوێ بوون و هیچی تر ، تەنها ئەوانەم پشتگوێ خست بەڵام بینیم جویۆن ستۆری داناوە و منیش کردمەوە و سەیرم کرد جویۆن و جیمینن و جیمین دەستی لەسەر سکی جویۆن داناوە و زەردەخەنەیەکی زۆر جوانی کردووە و جویۆن نوسیویەتی (ئێمە چاوەڕێی بینیت دەکەین شیرینەکەی من )
ڕۆشتمە ستۆری دواتر و وێنەی جوتێک پێڵاوی منداڵانی دانابوو و نوسیبووی ( هەڵبژاردەی جیمین )
ڕۆشتمە ستۆری دواتر و جیمین جویۆنی بڵند کردبوو و هەردوکیان پێدەکەنین
دڵم تەنگە و هەروەها دڵیشم خۆشە ، نازانم بۆچی وام ، بەڕاستی دەمەوێت جیمین لەبیر بکەم ، وە بێگومان هەوڵی بۆ دەدەم!
تای سەری بەرز کردەوە و موبایلەکەمی بینی کە سەیری وێنەی ئەوانم دەکرد و ئەویش لێمی وەرگرت و گوژاندیەوە و لەسەر مێزەکەی دانا و منیشی پاڵکەواند و باوەشی لێمدا

تای: دەتوانی لەبەر من جیمین لەبیر بکەیت ؟
دەستی بە قژم دادەهێنا

مینە: لەبیری دەکەم بێگومان ، نەک هەر لەبەر تۆ بەڵکو لەبەر خۆشم چونکە مانەوەم بەو شێوەیە تەنها شتەکان خراپتر دەکات
سەرم لەسەر سینگی دانا و ئەویش باوەشی لێمدابوو

تای: خۆشم دەوێیت مینە !

مینە: منیش تای !
ماچێکی ڕومەتیم کرد

تای: تەنها ڕومەت ؟
ویستم دوربکەومەوە وەک و ئەوەی کە تەنها ئەوەیە و داوای هیچی تر مەکە و ئەویش کەمەرمی گرت و ڕایکیشامەوە باوەشی

تای: باشە تەواو ، دەی بخەوە بۆ ئەویە بەیانی زوو خەبەرمان بێتەوە بڕۆینە کار

مینە: کاری چی پشووی ساڵی نوێیە لەبیرت کردووە
دەستی لەسەر دەمم دانا بە مەبەستی ئەوەی بێدەنگ بم و منیش چاوەکانم داخست وەک و ئەوو خەوتم

خۆشترین خەوی ژیانم بوو لە باوەشە گەرمەکەی



بەیانی








___________________________________________________________

زۆر داوای لێبوردن دەکەم لەبەر ئەوەی کە زۆر کەمم نوسیوە بەڵام گەر بمەوێت وەک و پارتە زۆرەکانی تر بنوسم ئەوا دەبێت
هەفتەی یەک پاڕت بنوسم چونکە بەڕاستی مەجالم نیە ، دەرس و شتیشی هاتۆتە سەر هەر بەجدی زۆر بێ مەجالم بمبورن

✔️My husband | هاوسەرەکەمWhere stories live. Discover now