ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
__________________POV ~JK
لە کۆمپانیا بووم و بیرم هەر لەلای موبایلەکەم بوو دەمویست پەیوەندیم بۆ بێت لەلایەن پاسەوانەکەوە کە ناردوومن بۆ ئەوەی ئەو خزمەی باوکم بدۆزنەوە لەگەڵ دایکی مینە
پەڕاوەکانم لە کۆمپیوتەرەکەوە بۆ پرینتەرەکە ناردوو پەڕاوەکانم دەرهێنا و تەنها پێویستی بە واژۆی تای بوو
نانیشم نەخواردووە هێشتا ، بەڵام برسیم نیە ، دوای ئەوە پەڕاوەکانم بۆ تای برد دەڕۆمە کافتریا و شتێک دەخۆم
پەڕاوەکانم هەڵگرت و لە ژورەکەم چومە دەرەوە و بەرەو ڕێڕەوەکە چووم ، ژورەکەی من و تای لە هەمان نهۆمە کە کۆتاهەمین نهۆمی کۆمپانیایە بۆیە پێویستی نەدەکرد بڕۆمە سەرەوە یان خوارەوە تەنها ڕێڕەوەکەم بڕی و ژورەکەی تای بەرامبەر ئەوێیە و لەو کاتەشا مینە هاتە دەرەوە لە ژورەکەی تای و پێش ئەوەی بمبینێ ڕۆشتمە ژوری پشودانەکە کە هەر لە ڕێڕەوەکەوە بۆی دەڕۆشتیباشە ئەو چیدەکات لێرە ؟ دەبوو ئێستا یان لە ماڵەوە یان لە دوکانەکەی بوایە !؟
باشە من بۆ خەمی ئەومە !؟ ئایخوایە جونگکووک تۆش شێت بویت
کە مینە بەرەو ئەسانسۆرەکە چوو منیش ڕۆشتمە ژورەکەی تایجونگکووک: هاوسەرەکەت لێرەبوو ؟
وتم و پەڕاوەکانم لەسەر مێزەکە داناتای: بەڵێ ، بۆچی دەپرسی ؟
وتی کاتێک پەڕاوەکانی دەخوێندەوەجونگکووک: هەروا تەنها پێم سەیر بوو هاتۆتە کۆمپانیا چونکە هەرگیز لێرە نەمبینیوە ! واژۆیان بکە
ئەو تەنها بە بێ دەنگی واژۆی کردوو منیش پەڕاوەکانم لێی وەرگرت و ڕۆشتمە دەرەوە لە ژورەکەی ئەوو بەرەو ژورەکەی خۆم چوم و پەڕاوەکانم دانابەرەو نهۆمی سێ چوم بۆ چێشتخانەکە و لە کافتریایەکە دانیشتم و خواردنم خوارد
دوای ئەوەی خواردنەکەم تەواو کرد بەرەو ژورەکەم چومەوە و یەکسەر لە دەرگای ژورەکەم درا و پاسەوانەکە هاتە ژورەوە و خێرا پرسیم
جونگکووک: چیبوو دۆزیتانەوە ؟پاسەوان: گەورەم لە هەموو خەڵکی ئەو گوندەمان پرسی خانمێکی خێزانی جیۆن لێرەیە وتیان نەخێر و هەربەڕاستیش لەوێ نەبوو چونکە ئەو گوندە زۆر بچووک بوو و لەوانەیە تەنها دە کەسی لێ بژیت ئێستا بێ لە منداڵەکان ، بە دەگمەن خانوو دەدۆزیتەوە و هەموویان ڕوخاوبوون تەنها چەند دانەیەکیان و هەموویان خێزان و ماڵی تێدابوو !
چی واتا دەبێت ئێستا لە سیۆل بژیت ؟جونگکووک: ئەی باشە چی سەبارەت بە دایکی مینە ؟!
پاسەوان: گەورەم ئەویان زۆر ئاڵۆزبوو ، واتا کەس نەبوو لەسەر ژیانی بزانێت یان شتێک ، لە دراوسێکانمان پرسی و هەموویان تەنها دەیان وت ئەو ئافرەتێکی ساردە و و ناوی تەواوەتی چۆی وۆنیۆنە نەک جیۆن وۆنیۆن ، وە وتیشم کە ئەو لە خێزانی جیۆنە دەیان وت هەرگیز گوێمان لێ نەبوو کەس بە جیۆن بانگی بکات ، وە وتیشیان جیا لەوەی خێزانێکی دەوڵەمەندن و بە ناوبانگن ئەوان زۆر بە ژاوەژاون ، نزیکترین دراوسێی دەیوت بینیومان لە پەنجەرەکەوە لە منداڵەکان دەدەن ! وە وتی دوای ئەوەی کچەکەیان بە شوو داوە ژاوەژاویان کەمترە تەنها هەندێ جار باوکیان دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرکەی و کوڕەکەی دەکات، وە باوکیان زۆر زۆری کچە گەورەکەیان خۆشدەوێت جیا لە مینە و براکەیان کە ناوی کویۆکە !
باشە لەبەر چی مینەی خۆشناوێت و دەماقێڵێی لەگەڵ دەکات ؟
ВЫ ЧИТАЕТЕ
✔️My husband | هاوسەرەکەم
Фанфикهەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟ بەڵام لەوانەشە بتوانم جارێک هەستێکم هەبێت بۆ هاوسەرەکەم ! کاتێک یەکەمجار بینیمەوە ، دوبارە دونیای...