ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
__________________POV ~mina
ویستم بڕۆمەوە دیسان مەچەکمی گرتوو و دوبارە بە کەوەنتەرەکەی نوساندمەوە و سەیری چاوەکانمی دەکرد زۆر بە قوڵی و منیش سەیری چاوەکانیم دەکرد چونکە زۆر نزیکبوو لێمەوە بە جۆرێک چاوەکانم جوڵاندبان بە هەرلایەکدا روخساریم لێ دیار دەبوو
چاوەکانم سر بوون بۆیە چاوەکانم داخست و کردمەوە بەڵام یەکسەر تایهیۆنگ لێوی نا بە لێومەوە و شۆک بووم ، بەجدی شۆک بووم نەمدەتوانی ماچی بکەم لەبەر ئەوەی شۆک بوو بوم و بەڵام نەمدەتوانی بشجوڵێم چونکە زۆر بە توندی منی بە کەوەنتەرەکەوە نوساندبوو و بەڵام حەزەکانم هانیان دەدام بۆ ئەوەی ماچی بکەمەوە و نەمتوانی خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم و چاوەکانم داخست و دەستم بۆ پشتی ملی برد و منیش ماچیم کردەوەکەمێک وابووین یەکسەر وەستام و بیرم کەوتەوە کە من چیدەکەم !؟
تایهیۆنگیش وەستا و خێرا دەستم لە پشتی ملی لابردوو و پالێکم بە سینگیەوە نا و کەمێک دورکەوتەوە و بەخێرای و ڕامکرد و ڕۆشتمە سەرەوە و چومە ژورەکەم و دەرگاکەم کلیلدا و ڕێک لەعارزەکە دانیشتم و پشتم بە دەرگاکە دادابوومینە: ئەوە من چیم کرد !؟ نەفرەتت لێبدات مینە بە نەفرەت بیت مینە!
بە دەستم قژمم تێکدامینە: ئێستا من چۆن سەیری ڕوخساری بکەم!
دەستم لەسەر ڕوخسارم دانابە ناچاری و شەرمەزاریەوە هەستامەوە و بەخێرای جلی خەوم لەبەر کردوو و چومە ناو جێگا و بەتانیەکەم بەسەر سەرم دادا و دەمویست ئەو ساتە لەبیر بکەم و بخەوم
POV ~taehyung
کە وتی غیرە دەکەیت دەمویست بڵێم بەڵێ غیرە دەکەم زۆریش ، کاتێک لەگەڵ تێهوون بوو و قسەیان دەکرد خەریکبوو بمرم لە تاو غیرە کردن ، باشە دەتوانم بڵێم لەو مانگەی ڕابردووەوە هەستم بۆی هەیە ، واتا دڵتەنگ دەبم کاتێک دڵتەنگە ، یان کاتێک ئازاری هەیە زۆر خەم دەخۆم واتا بە دەستی خۆم نیە و وام لێدێت !
ئایا ئەوە ئەو شتە نیە خەڵک پێی دەڵێن خۆشەویستی ؟دەمویست دوای ماچەکە پێی بڵێم خۆشم دەوێت بەڵام ئەو ڕایکرد ، دڵنیام ئێستا زۆر شەرم دەکات بۆیە بێ ئەوەی سەیرم بکات ڕایکرد
منیش گەڕامەوە ژورەکەم و تاقەتی هیچم نەبوو و خێرا خۆم گۆڕی و خەوتم
بەیانی
گەرماوێکم کرد و جلێکی ڕەسمی کارم پۆشی و بۆنێکم لە خۆم دا و دەرگای ژورەکەم کردەوە بۆ ئەوەی بڕۆمە دەرەوە و ڕێک لەو کاتەشا مینە هاتە دەرەوە بەڵام هەرکە منی بینی ڕۆشتەوە ژورەکەی ، ئێستا بۆچی خۆی لە من دوردەخاتەوە ؟!
ČTEŠ
✔️My husband | هاوسەرەکەم
Fanfikceهەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟ بەڵام لەوانەشە بتوانم جارێک هەستێکم هەبێت بۆ هاوسەرەکەم ! کاتێک یەکەمجار بینیمەوە ، دوبارە دونیای...