ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
___________________POV ~mina
تێهوون پەیوەندی کرد بەڵام پێم سەیر بوو بۆچی پەیوەندی بە منەوە کردووە و بە تایهیۆنگەوەی نەکردووە ؟ دەبێت شتێک ڕویدابێ؟
پەیوەندیەکەم هەڵگرتمینە: ئوپا ؟
تێهوون: مینە ئێوە لە کوێن ؟ ئێمە هەموو لێرەین
مینە: ئێمەش خەریکە بەڕێدەکەوین !
تێهوون: باشە تای بۆ وەڵامی پەیوەندی ناداتەوە ؟
مینە: ئێ لەوانەیە شەحنی نەما بێ !؟
تێهوون: باشە دەی زوو وەرن
پەیوەندیەکەمان بە کۆتا هێناتایهیۆنگ: چیە بۆ پەیوەندی بە منەوە ناکات و بە تۆوەی دەکات ؟
مینە: وتی پەیوەندی بە تۆوە کردووە وەڵامت نەبووە !
کەمێک بیری کردەوەتایهیۆنگ:وابزانم لە ژورەکەم جێم هێشتووە !
مینە: دەی با بڕۆین چاوەڕێمان دەکەن
خۆم دزیەوە و ڕۆشتمە دەرەوە و ئەویش بە دوام داهات و من ڕۆشتمە خوارەوە و ئەویش ڕۆشتە ژورەکەی وابزانم بۆ ئەوەی موبایلەکەی بهێنێدوای کەمێک هاتە خوارەوە و بە خزمەتکارەکانم وت گەر تەواو بوون بڕۆنەوە و دواتر ئێمەش ڕۆشتین و بەڕێکەوتین
کەگەیشتین هەموو لەوێ ئامادە بوون و سیاشیان لەگەڵ بوو و ئێمەش سڵاومان کردوو و دانیشتین ، بۆ بێ بەختی دیسان سیا لەلایەکی تایهیۆنگەوە دانیشتبوو و لایەکەی تریشی من بووم و تەنیشتی منیش کویۆک بوو و دواتر ئانا و دایکم و باوکم و ب.کیم و خ.کیم ئینجا تێهوون و جیسوو و جێنی و دواتر سیا و تایهیۆنگ ، مێزەکە بازنەیی بوو بەڵام گەورە بوو و شوێنی هەموو مان دەبووەوەدانیشتبووین و داوای خواردنمان کرد و بە دەستی کویۆک چەقۆکەم بەربوویەوە و منیش سەرمم نوی کرد تا هەڵی گرمەوە بەڵام چاوم چوە سەر قاچی سیا و تای ، سیا پێڵاوەکەی دانابوو و قاچی لە قاچی تای دەخشاند ! بەڕێز تایهیۆنگ خەریکی خیانەت کردنە لێم و دەیەوێ بە گوێی بکەم !؟
سەرم بەرز کردەوە و چەقۆکەم داناوە و دوای کەمێک خواردنەکان گەیشتن
نانم بۆ نەدەخورا هەربەڕاستی چۆن لەلای خۆمەوە ئەو کارانە دەکەن ؟ شەرمیان نیە ؟خەریکبوو کەوچکێک بخەمە دەممەوە و خ.کیم قسەی کرد
خ.کیم: کەی نەوەکەمان دەبینین ؟
دەزانن هەر بەڕاستی چاوەڕێی قسەیەکی لەو جۆرە بووم بۆیە شۆک نەبووم بەڵام ئانا پێکەنی و هەموو چاومان چوە سەری
YOU ARE READING
✔️My husband | هاوسەرەکەم
Fanfictionهەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟ بەڵام لەوانەشە بتوانم جارێک هەستێکم هەبێت بۆ هاوسەرەکەم ! کاتێک یەکەمجار بینیمەوە ، دوبارە دونیای...