Chapter~26 ( کۆتایی)

1.1K 125 50
                                    



ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان ئەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
__________________

دوای ساڵێک و سێ مانگ

POV ~mina

مینە: خۆشەویستم !!  شیرینەکەم !! تاییییی!! دەی خێراکە !
بە هاوارەوە وتم ، لە خوارەوە وەستابووم و جوو هیۆن و جوو سیۆکم لە باوەشبوو و چاوەڕێی تایهیۆنگ بووم

تای: هاتم خۆشەویستم ، بێنە
جوو هیۆنی کوڕمی لێ وەرگرتم

مینە: ئۆی مردم ، پشتم شکا
دەستێکم بە پشتمەوە گرت

تای: بمبورە شیرینەکەم قایشەکەمم نەدۆزیەوە
دەستی بە پشتم دا هێنا

مینە: کێشە نیە با بڕۆین درەنگ ئەکەوین
ڕۆشتینە دەرەوە

بەڕێکەوتین بۆ ماڵی باوکم و بۆ ئێوارە لەوێ ئەبین
بەڵێ ئێستا ئێمە دوانەیەکمان هەیە ، جوو هیۆن و جوو سیۆک !
دوو کوڕی زۆر شیرینمان هەیە تەمەنیان شەش مانگە
زۆر زۆر لێک ئەچن بە جۆرێک ناتوانی لێکیان جیا کەیتەوە تەنها بە ڕەنگی چاویان  دەتوانم جیایان بکەمەوە کە جوو سیۆک چاوی ڕەشە و ڕێک کۆپی تایهیۆنگ و جوو هیۆنیش چاوی ڕەساسیێکی کاڵە 
وە ئەوان زۆر زۆر لە تایهیۆنگ دەچن تەنها لوتیان بە من دەچێت ، من لەو بەینە بەس ماندوو بونم بۆ ماوەتەوە

گەیشتینە ماڵی باوکە کیمم کە ئەمڕۆ باوکم و ئەوانیش دێن بۆ ئێرە ، وە من کویۆکیشم بانگهێشت کردووە بەڵام دڵنیا نیم دێت یان نا ، بەڵام هیوادارم بێت چونکە زۆر زۆر بیری دەکەم سێ مانگ زیاتر دەبێ نەمبینیوە

لە دەرگامان دا و جیسوو کردیەوە و ڕاستەوخۆ جوو هیۆنی لە تای وەرگرت و لە دوای ئەویش جێنی جوو سیۆکی لێ وەرگرتم و ڕۆشتینە ژورەوە و جیسوو و جێنی یاریان لەگەڵ منداڵەکان دەکرد و ئاگایان لە ئێمە نەمابوو

خ.کیم: بەخێربێیت کچم
باوەشمان لێک دا و دورکەوتینەوە

مینە: زۆر سپاس دایکە ، ئەی دایکم و ئەوان ؟

خ.کیم: هێشتا نەهاتوون ڕەنگە کەمێکی تر بێن
لە هۆڵەکە  سڵاومان لە باوکە کیم کردوو دانیشتین

بێگومان باوکم و باوکە کیمم یەکتریان بینیوە چەند جارێک بەیەکەوە کۆ بوینەتەوە و قسەی خۆشمان کردووە ، جونگکووک و تێهون زۆر هاوڕێن و ئەوان پێشتریش یەکیان ناسیبوو بەهۆی کۆمپانیاوە ، جیسوو و جێنی ئێستا لە زانکۆن ، کویۆکیش هەروەها هەرسێکیان ڕۆشتونەتە بەشی ئەندازیاری بیناسازی ، وە ئانا و باوکە ساختەکەم لە زیندانن و هیچدەنگ و باسێکیان نیە دایکە ساختەکەشم هەروەها هیچ دەنگی نیە تەنها هەندێ جار کە پەیوەندی بە کویۆک دەکەم و لێی دەپرسم دەڵێت زۆر باشنیە و تەنهایە ، بێگومان کچە خۆشەویستەکەی لێی دورە و لە ناو دیوارەکانی زیندان دایە

✔️My husband | هاوسەرەکەمWhere stories live. Discover now